کارڵ گۆستاف یۆنگ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز
No edit summary
ھێڵی ٢٧:
کاتێک یۆنگ شەش مانگ بوو لەگەڵ دایک و باوکیدا چوون بۆ [[لاوفن]] و پشێوی نێوان دایک و باوکی زیاد بووە، ئیمیلی یۆنگ ئافرەتێکی [[خەمۆکی|خەمۆک]] و سەیر بوو کاتێکی زۆری لە جێخەوەکەیدا بەسەردەبرد و دەیوت ڕۆح و تارمایی سەردانی دەکەن<ref name=":٠">{{Cite book|title=Memories, Dreams, Reflections - یادەوەریەکان خەونەکان وێنەدانەوەکان|last=یۆنگ|first=کارڵ|publisher=|year=١٩٦٢|isbn=|location=|pages=پەڕەی ١٨}}</ref>، ھەرچەندە لە ڕۆژدا دایکی ئاسایی بووە بەڵام یۆنگ دەڵێت بارودۆخی ماڵەکەمان لە شەودا ناخۆش بوو دایک و باوکم بەجیا دەخەوتن و من لای باوکم دەخەوتم و شەوانە دایکم بووە بە کەسێکی ئاڵۆز و سەیر، شەوێکیان شتێکی شێوە نەناسراو و ڕوناک لە ژورەکەی دایکم ھاتۆتەدەرەوە کە سەری لە ملی جیابۆتەوە و بەجیا لەگەڵ لاشەکەیدا بەسەر ھەوادا ڕۆیشتوە و ئەم پرۆسەیە شەش بۆ حەوت جار دوبارەبۆتەوە، پەیوەندی یۆنگ لەگەڵ باوکی باشتر بووە وەک لە دایکی<ref name=":٠" />
 
دایکی یۆنگ بۆ ماوەیەک لاوفنی جێھێشت و چووە نەخۆشخانەیەکی بازڵ وادیاربووە نەخۆشیەکەی پەیوەندی بە کێشەکانیەوە ھەبووە لەگەڵ باویکی یۆنگدا، یۆنگ برایە لای خوشکێکی دایکی کە بیست ساڵێک لە دایکی گەورەتر بووە بەھۆی دووری لە دایک و باوکیەوە توشی کێشە و گرێی دەرونی بووە و بەوھۆیەوە بێمتمانەیی بۆ دروستبووە بەرامبەر چواردەورەکەی و دەڵێت: <nowikiblockquote>''</nowiki> ''ھەستم بە بێتمانەیی دەکرد کاتێک وشەی خۆشەویستی بەکاردەھێنرا، بێمتمانەییەکی دەرونیم ھەبوو بەرامبەر ئافرەتان لە لایەکی تریشەوە پشتم بە باوکم دەبەستم بەڵام ئەو لاواز بوو، سەرەتا بەمجۆرە بوو بەڵام دواتر ئەم وتەیە گۆڕدرا لەبەرئەوەی لە ژیانمدا متمانەم بە پیاوگەلێک کرد و بە ھاوڕێی خۆمم زانین بەڵام بێھیوایان کردم بە بێمتمانەییشەوە تەماشای ئافرەتانم کرد بەڵام بێھیوایان نەکردم''<nowiki/>'،<ref>{{Cite book|title=Memories, Dreams, Reflections - یادەوەریەکان خەونەکان وێنەدانەوەکان|last=یۆنگ|first=کارڵ|publisher=|year=١٩٦٢|isbn=|location=|pages=پەڕەی ٣}}</ref> </blockquote>لە دوای سێ ساڵ ژیان لە لاوفن پاوڵ یۆنگ داوای گواستنەوەی کرد و گواسترایەوە بۆ ناوچەی کلایھونێنگنی نزیکی بازڵ، ئەم گواستنەوەیە کاریگەری باشی لەسەر ئیمیلی یۆنگ دانا و لە خەمۆکی ڕزگاری بوو، کاتێک یۆنگ تەمەنی گەیشتە نۆ ساڵ خوشکەکەی بە ناوی جۆھانا گیرتورد (١٨٨٤ - ١٩٣٥) لە دایک بوو کە لە ماڵەوە بە ترودی بانگیان دەکرد و دواتر بوو بە سکرتێری یۆنگ<ref>{{Cite book|title=ژیاننامەی یۆنگ Jung, a biography|last=وێر|first=گێرھارد|publisher=|year=١٩٨٧|isbn=|location=بۆستن|pages=}}</ref>[[پەڕگە:Jung piccolo.jpg|وێنۆک|یۆنگ بە منداڵی]]یادەوەریەکانی سەردەمی منداڵی
 
==== یادەوەریەکانی سەردەمی منداڵی ====
 
یۆنگ منداڵێکی [[دەروونگەرایی و کۆمەڵگەرایی|دەروونگەرا]] و گۆشەگیر بووە و پێیوابووە وەکو دایکی خاوەنی دوو کەسایەتی بووە کەسایەتی یەکەمیان کەسایەتیە ئاشکراکەی بووە کە خوێندکارێک بوووە کە نەیتوانیوە لە بیرکاری تێبگات و دڵنیا نەبووە لەخۆی و متمانە بەخۆبوونێکی لاوازی ھەبووە، کەسایەتی دووھەمیش کەسێکی گرنگ و بەھێز و کاریگەر بووە ھاوشێوەی پیاوانی سەدەی ھەژدە<ref>{{Cite book|title=Memories, Dreams, Reflections - یادەوەریەکان خەونەکان وێنەدانەوەکان|last=یۆنگ|first=کارڵ|publisher=|year=١٩٦٢|isbn=|location=|pages=پەڕەی ٣٣-٣٤}}</ref> , ھەندێک لەو یادەوەریانەی سەردەمی منداڵی کاریگەری درێژخایەنیان لەسەری ھەبووە، یۆنگ پیاوێکی دارینی بچوکی ھەبووە کونێکی تێکردووە و ڕاستەیەکی دارینی پیاکردووە و خستێتیە ناو جانتای پێنوسەکانیەوە و بەردێکیشی تێکردووە کە ئەمسەر و ئەوسەرەکەی ڕەنگ کردووە و لە [[ھەورەبان|ھەورەبانە]]<nowiki/>کەدا شاردویەتیەوە و ھەندێجار چووە تەماشای کردووە و لاپەڕەیەکیشی لەلای پیاوە دارینەکەدا داناوە کە زمانێکی تایبەت لەسەری نوسراوە کە خۆی دروستیکردووە، ئەم کارەی لە کاتێکدا کردووە کە شتێکی ھەڵەی کردووە یان ھەستەکانی بریندارکراوە یاخود کاتێک کە کردەوەکانی دایک و باوکی بێزاریان کردووە و پێیوابووە ئەم کارە ئارامی دەروونی و ئاسایشی پێدەبەخشێت،<ref>{{Cite book|title=Art Therapy Sourcebook|last=Malchiodi|first=Cathy A|publisher=|year=٢٠٠٦|isbn=|location=|pages=پەڕەی ١٣٤}}</ref> لە دوای ساڵانێک لەم کارە تێبینی لێکچونێکی کرد لە نێوان کارە سەیرەکەی خۆی و ئەو کارانەی [[مرۆڤە ڕەسەنەکان]] دەیکەن بۆ [[تەوتەم|تەوتەمەکانیان]] لە ھەندێک ناوچەی [[ئوسترالیا]]، ئەو وتێتی ئەو کردارەی ئەو ئەزمونی کردووە کە ھاوشێوەی مەراسیمێکی ئایینیش وابووە نائاگایانە بووە و زۆر ھاوشێوەی ئەو مەراسیمانە بووە کە ئەو خەڵکە کردویانە لە کاتێکدا زۆریش دوور بوون لەیەکەوە و ئەمیش ھیچ ئاگایەکی لێیان نەبووە،<ref>{{Cite book|title=Memories, Dreams, Reflections|last=|first=|publisher=|year=|isbn=|location=|pages=پەڕەی ٢٢ - ٢٣}}</ref> بەشێکی ئارەزومەندی یۆنگ بۆ [[ھێما]]<nowiki/>کان و [[نمونەی یەکەمی|نمونە یەکەمیەکان]] و [[نائاگای گشتی]] لەم ئەزمونە سەرەتاییانەوە سەرچاوەی گرتووە و بەشێکیشی لە گەڕان و ئەزمونەکانی دواتریەوە،<ref>{{Cite web|url=https://www.britannica.com/biography/Carl-Jung|title=ژیان و بۆچونەکانی کارڵ یۆنگ: ئینسکلۆپیدیا بریتانیکا|last=|first=|date=|website=|publisher=|access-date=}}</ref><ref>{{Cite book|title=ژیاننامەی یۆنگ|last=وێر|first=گێرھارد|publisher=|year=|isbn=|location=|pages=پەڕەی ١٤٤}}</ref> لە تەمەنی دوازدە ساڵیدا یۆنگ بە دەستی منداڵێکی تر لێدان دەخوات و بێھۆش دەبێت و پاش ئەم ڕوداوە ھەمووجارێک لە کاتی خوێندن و چوون بۆ خوێندگە تووشی سەرگێژی و [[بورانەوە]] ھاتووە و تاوەکو ڕۆژێک گوێی لێبووە باوکی بە کەسێکی وتوە پێدەچێت کوڕەکەی [[پەرکەم|پەرکەمی]] ھەبێت، لە دوای ئەو باسەوە سێ جاری تر بوراوەتەوە بەڵام دواتر بە کۆششی خۆی توانیویەتی خۆی لەو بورانەوەیە ڕزگار بکات، یۆنگ پاشتر وتێتی ئەو کاتە یەکەمجار بوو بزانم [[نێورۆسس]] چییە<ref>{{Cite book|title=Memories, Dreams, Reflections|last=|first=|publisher=|year=|isbn=|location=|pages=پەڕەی ٣٢}}</ref>
Line ٥٥ ⟶ ٥٣:
 
==== جیابوونەوە و ناکۆکی ====
کاتێک یۆنگ کاری لەسەر پەرتووکی [[دەروونناسی نائاگا|'''دەروونناسی نائاگا''']] دەکرد ناکۆکی و جیاوازی لە نێوانیاندا زیاتر بوو لەسەر سروشتی [[لیبیدو]] و [[ئایین]]، یۆنگ لە گرنگی سێکس و گەشە و پاڵنەری سێکسی کەمکردەوە و سەرنجی زیاتری خستە سەر [[نائاگای گشتی]]، بەراوردی ڕێگای چارەسەر و لێکدانەوەی [[ئالفرێد ئادلێر]] و فرۆیدی کرد ئاماژەی بەوەدا کە بیردۆزی ئەم دووانە زۆر جیاوازە و سەختە تەنھا یەکێکیان لەبەرچاوبگیرێت چونکە ھەردوکیان لە زۆر ڕووەوە ژیرانەن.<blockquote>پێویست بوو فرۆید ھەندێک لە نەخۆشەکانی خۆی لەسەر ڕێگای ئەدلەر چارەسەر بکات و ئەدلەریش دەبوو وردتر لە بۆچوونەکانی مامۆستای پێشووی وردبێتەوە بەڵام کەسیان ئەم کارەیان ئەنجام نەدا، ئەم دوو بیردۆزە کە تا ئێستا باسمان کردوون لە یەک لایەندا وەکو یەکن، ئەویش ئەوەیە کە ڕەفتاری مرۆڤ لە سێبەرەوە سەرچاوە دەگرێت، ئەم بیردۆزانە یان ڕاستتر بڵێین ئەم بۆچونانە ئەوە نیشان دەدەن ھۆکارەکانی نەخۆشی کامانەن و تا چ ڕادەیەک کارتێکەرن، بۆیە ئەم بیردۆزانە لە ئەرزشەکانی تاک ناکۆڵنەوە بەڵکو لە دژە ئەرزشەکانی تاک دەکۆڵنەوە و بە شێوەیەکی ناڕەحەتکەر ئاشکرایان دەکەن و لێکیان دەدەنەوە<ref>{{Cite book|title=روانشناسی و ضمیر ناخوداگاە - Psychology of Unconcious|last=کارڵ یۆنگ|first=وەرگێڕان (فارسی): محمد علی امیری|publisher=|year=|isbn=|location=|pages=٥٤ و ٦٠}}</ref></blockquote>
[[پەڕگە:Sigmund Freud LIFE.jpg|وێنۆک|زیگمۆند فرۆید]]
، کە دەکاتە ئەو بەشەی نائاگا کە بە باوەڕی یۆنگ یادەوەری و بیرۆکەی تێدایە کە لە باوانەکان و خەڵکانی پێشووە بۆ تاک دەمێنێتەوە، یۆنگ پێیوابوو [[لیبیدو]] بۆ گەشەی کەسایەتی گرنگە وەلێ لەوەدا ھاوڕای فرۆید نەبوو کە تەواوی کەسایەتی مرۆڤ لە لیبیدوەوە شێوە دەگرێت،<ref>{{Cite book|title=دەروونناسی زانستی ئاکار Psychology: The Science of Behavior|last=کارڵسن|first=نێڵ|publisher=|year=|isbn=|location=|pages=پەڕەی ٤٣٤}}</ref> یۆنگ باوەڕی وابوو گەشەی تاک دەکەوێتە ژێر کاریگەری کۆمەڵێک ھۆکارەوە کە نەک تەنھا سێکس.
 
لە ساڵی ١٩١٢ کێشەی نێوانیان گەیشتە لوتکە لەبەرئەوەی یۆنگ پێیوابوو پشتگوێ خراوە پاش ئەوەی فرۆید سەردانی لودویک بینسوانەری ھاوڕێی کرد لە کروزلنگن بێئەوەی سەر لە یۆنگ بدات سەرەڕای ئەوەی کروزلنگن لە زیورخەوە نزیکە، یۆنگ دواتر بەم ڕوداوەی وت <nowiki>''ئاماژەی کزولنگن''</nowiki>. دوای ماوەیەکی کەم یۆنگ چوو بۆ ئەمریکا و لە زانکۆی فۆردھام چەند زنجیرە سیمینارێکی پێشکەشکرد کە دواتر لە ژێر ناوی ''بیردۆزی دەروونشیکاری'' بڵاوکرایەوە و بۆچونە جیاوازەکانی نێوانیان زیاتر دەرکەوت.