ویکیپیدیا:ئەتەکێت: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «{{پەڕەی ڕێنمایی|وپ:ئەت}} {{کورتە|لەگەڵ بەکارھێنەرانی تر باش بە و بە خراپی مامەڵە لەگە...»ەوە
 
ب ←‏ڕێساکانی ئەتەکێت: چاکسازی (بچووک)
ھێڵی ٥:
 
== ڕێساکانی ئەتەکێت ==
* [[ویکیپیدیا:لێکدانەوەت باش بێت|لێکدانەوەت باش بێت]].
* چۆن حەز دەکەیت مامەڵەت لەگەڵ بکرێت، بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ ئەوانی تر بکە
* بەڕێز بە.
* پێش نووسینی لێدوانەکانت، دووجار بیر بکەرەوە. بە ئاگادارییەوە قسە بکە لە پەڕەکانی لێدوان و ھەستی کەس بریندار مەکە.
* [[ویکیپیدیا:شارستانییەتشارستانیەتی|شارستانی بە]].
* [[ویکیپیدیا:پەلاماری کەسی قەدەغەیە|خۆت لە پەلاماری کەسی بەدوور بگرە]]. ڕەخنە لە بیرۆکە بگرە نەک کەسایەتییەکان.
* سووکایەتی بە کەس مەکە. بە ئەنقەست بووبێت یان نا، باشترە زوو داوای لێبوردن بکەیت تاکوو پەیوەندیتان گرژ نەبێت.
* پرسیار و پێشنیاری گرنگ پشتگوێ مەخە.
* ئەگەر یەکێک لەگەڵ دەستکارییەکەتدا کێشەی ھەبوو و پووچەڵی کردەوە، [[وپ:شەڕە دەستکاری|شەڕە دەستکاری مەکە]]، بدوێ و ڕوونی بکەرەوە کە بۆچی ئەوەی کردووتە باشە و شایەنی گەڕاندنەوە نییە. ھەروەھا، ئەگەر تۆ گەڕێنەرەوەکە بوویت، ڕوونی بکەرەوە کە بۆچی گەڕاندووتەتەوە.
* ھەرچەندە قورسە لەکاتی دەمەقاڵێدا، ئەگەر یەکێک ناشارستانی بوو، تۆ وەک ئەوان مەبە و ''زیاتر'' شارستانی بە.
* ئەگەر شێوازی دوانی کەسێک نامورتاحی کردیت، شەرم مەکە و ئاگاداریان بکەرەوە.
* داوای لێبوردن بە شەرم و کەمیی تێمەگە. لەسەر ھەڵەی بچووکیش باشترە داوای لێبوردن بکرێت.
* دان بە ھەڵەکانی خۆتدا بنێ و خۆت ڕاست بکەرەوە لەجیاتی ئەوەی پۆزش بھێنیتەوە.
* سپاسی بەکارھێنەرانی تر بکە و ھانیان بدە کاری زیاتر بکەن. ھەموو کەسێک حەز دەکات دان بە کارە باشەکانیاندا بنرێت.
* یارمەتی ھێورکردنەوەی لێدوانی دوولایەنی تر بدە.
* ئەگەر زۆر تووڕەبوویت، لەو کاتەدا لە ویکیپیدیا دوور بکەوەرەوە و شتێک مەڵێ کە دوایی لێی پەشیمان ببیتەوە. کاتێک ھێور بوویتەوە دەتوانی لە دەستکاریکردن بەردەوام بیت و بیرۆکەکانت بە شێوازێکی ڕێک و پێک و دوور لە ناشارستانییەت بگەێنیت.
* لەبیرت بێت [[وپ:ویکیپیدیا چی نییە|ویکیپیدیا چی نییە]].
* خۆت لە گەڕاندنەوەی دەستکاریی بەردەوام بپارێزە و گوێڕایەڵی سیاسەتی سێ جار گەڕاندنەوە بە.
* کاتێک دەستکارییەک دەگەڕێنیتەوە، ھۆکارێک بۆ گەڕاندنەوەی بدە.
{{سیاسەتەکان و ڕێساکانی ویکیپیدیا}}