مەولەوی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٤٠:
== ژیان ==
[[پەڕگە:Aramgah-e Mowlawi Kord dar Rustay-e Sarshate, nazdiki-ye shahr-e Halabjeh.jpg|260px|وێنۆک|مەرقەی مەولەوی لە [[سەرشاتە]] سەر بە[[پارێزگای هەڵەبجە]]، نزیک بە [[زمکان|ڕووباری زمکان]] و [[سیروان]]]].
لە ساڵی ١٨٠٦(١٢٢١ی کۆچی) لە گوندی [[سەرشاتە سەروو]]ی ناوچەی [[تاوگۆزی]]-بەشی عێراق لە دایک بووە. لە سەرەتادا لە حوجرەکەی باوکی لە دێی بێژاوە لە نزیکی [[هەلەبجە]] دەست دەکات بە خوێندن و دواتریش بۆ درێژە پێدان بە خوێندنەکەی ڕوو لە خوێندنگە بەناوبانگەکانی ناوچەی [[ئەردەڵان]] و [[بابان]] دەکات. مەولەوی بەشی زۆری تەمەنی بە ھەژاری بەسەربردووە، ئەو کاتەی لە سەرەتای خوێندندا بووە باوکی مردووە، ناچار بۆ بەخێوکردنی خوشک و براکانی وازی لە خوێندن ھێناوە بۆ ماوەیەک و پاشان گەڕاوەتەوە سەر خوێندنەکەی. لە [[سلێمانی]] لای مەلا عەبدولڕەحمانی نۆدشیدا کەموفتی [[سلێمانی]] و مامۆستای مزگەوتی مەڵکەندی بووە خوێندنی تەواو کردووە و ئیجازەی دەرس وتنەوەی وەرگرتووە. دیسان گەڕاوەتەوە بۆ گوندەکانی دەوروبەری [[ھەڵەبجە]] و دواتریش لە سەرشاتە خۆی بە مەلایەتی و نووسینەوە خەریک کردووە. عەنبەرخاتوونی ھاوسەری حەوت ساڵ بەر لە خۆی مردووە. ئەمەش کارەساتێکی گەورە بووە و کاریگەری زۆری کردۆتە سەر شێعرەکانی مەولەوی. مەولەوی لە دوا ساڵەکانی ژیانیدا کوێر بووە و ئەمەش کاری زۆر کردۆتەسەر دەروونی و لە چەند پارچە شێعردا دەردەکەوێت. ھەروەھا کارەساتێکی دیکەش کە بەسەر مەولەویدا ھاتووە، سووتانی کتێبخانەکەی بووە و گومانیش لەوەدا نیە کە بەشێک لە کار و بەرھەمەکانی تێیدا سووتاوە. مەولەوی لەساڵی ١٨٨٢(١٣٠٠ کۆچی) کۆچی دوایی ئەکا و لە گۆڕستانی ئەسحابە لە [[سەرشاتەسەرشاتەی سەروو]] نێژراوە.<br />
'''مەولەوی''' زاتێکی قسەخۆش و نوکتەباز بووە.جارێکیان میوانی دۆستێکی ئەبێ لە [[پاوە]]،تا لەوێ ئەبێ خواردنێکی خۆشی دەرخوارد نادا.کە ماڵئاوایی لێ ئەکا و ئەگەرێتەوە دۆستەکەی تا ملەی کەڵیان-کە شوێنێکە لە نزیکی [[پاوە]]-رەوانەی ئەکا.لەویا پێی ئەڵێ:بێ قەزابی پەلەت کرد و زوو تەشریفت برد...من بە تایبەتی کاوڕێکم هەڵ گرتبوو ئەمشەو بۆتی سەڕبرم و بیکەین بە کەباب و پێکەوە بیخۆین و رای بوێرین... مەولەویش لە وەراما ئەڵێ:مادەم وابێ وەڵڵا دڵت نایەشێنم و لەگەڵت ئەگەڕێمەوە تا کەبابەکە بخۆین... وە ئەگەڕێتەوە.کابراش ناچار کاوڕەکە سەرئەبڕێ و بۆی ئەبرژێنێ...<br />
'''مەولەوی''' لەگەڵ هەرجۆرە خەڵکێکا بە گوێرەی عەقڵی ئەوانە جوڵاوەتەوە.جارێکیان لە مزگەوتی شێخ عەبدۆلقادری موهاجر لە [[سلێمانی]] خەریک ئەبێ خۆی ئامادە ئەکا بۆ نوێژی مەغریب فەرەنجی یەکی درێژی لەبەرا ئەبێ،کابرایەک بانگی ئەکا:کورە کابرا فەرەنجی یەکەت نوێژی پێ وە نیە فڕێی دە، ئەویش گورج فڕێی ئەداو نوێژ دائەبەستێ...کە لە نوێژ ئەبنەوە یەکێک لێی ئەپرسێ ئەوە لە راستی دا فەرەنجی یەکەت نوێژی پێوە نەبوو وا فڕێت دا؟ مەولەوی ئەڵێ: نەوەڵڵا پاک و نوێژی بوو،بەڵام تا من کابرام حاڵی ئەکرد کە نوێژی یە، نەک جەماعەتی مەغریب بەڵکوو هی عیشایشم ئەچوو... وتم چاتر ئەوە فڕێی دەم و لە کورتی بی بڕمەوە.