ئەبووبەکری سدیق: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی 185.106.31.120 (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی Ismail.Sharifi
ھێڵی ٢٨:
ئەبوبەکر گەورە بوو لە [[مەککە]]، و لەکاتی لاویدا جلی ئەفرۆشت و سەرکەوتوو بوو لە بازرگانیەکەیدا و دەستکەوتێکی زۆری ھەبوو، و بازرگانیەکەی فروان ئەبوو و لە دەوڵەمەندەکانی قوڕەیش بوو، و لە سەرگەورە و پێشەواکانیان بوو، بە دانایی و ھۆشیاری ناسرا بوو، و لەوانە بوو کە شەرابیان لە خۆیان حەرام کردبوو لە سەردەمی نەفامیدا، و حەنیفی بوو و خوای دەپەرست لەسەر ڕیبازی [[ئیبراھیم]]، و ئەبوبەکر لە گەڕەکێکدا ئەژیا کە بازرگانەکانی تیا ئەژیان، و پێغەمبەریش لە ھەمان شوێن ئەژیا، و لەوێوە ھاوڕێیەتیان دەستی پێکرد، کە نزیک بوون لە یەکەوە لە تەمەن و بیرکردنەوە و زۆر ئاکار و ڕەوشتدا.
==ئیسلام بوونی==
[[موسڵمانانی]] [[سونە]] لەو باوەڕەدان ئەبوبەکر یەکەم پیاو بووە کە [[موسڵمان]] بووە، و [[ئیبن ئیسحاق]] وتویەتی؛ ئەبوبەکر تاکە کەس بوو کە بێ دوو دڵی ئیسلام بوو و یەکسەر باوەڕی بە بانگەوازی [[محەمەد]] کرد.
 
لە دوای ئەوەی موسڵمان بوو، پشتگیری پێغەمبەری کرد لە بانگەوازەکەی و سوودی لە شوێن و خۆشەویستی خۆی وەرگرت لە ناو قوڕەیشدا و زۆر لەسەر دەستی موسڵمان بوون، لەوانە پێنج لەوانەی کە مژدەی بەھەشتیان پێدراوە، کە ئەوانیش [[عوسمانی کوڕی عەفان]]، و [[زوبێری کوڕی عەوام]]، و [[عەبدول ڕەحمانی کوڕی عەوف]]، و [[سەعدی کوڕی ئەبو وەقاس]] و [[تەڵحەی کوڕی عوبەیدولڵا]]. ھەروەھا سەروەتەکەی لە ڕێگەی ئیسلامدا ئەبەخشی ھەروەک ھەستا بە کڕین و ئازاد کردنی زۆر لەو بەندە لاوازانەی موسڵمان بوو بوون، وەک؛ بیلالی کوڕی ڕەباح و عامری کوڕی فھیرە و زۆری تر. و ڕووبەڕووی ئازارێکی زۆر بوویەوە بە دەستی ئەو قوڕەیشانەی دژایەتی موسڵمانانیان ئەکرد، و لە ھەڵوێستە گرنگەکانی، باوەڕی بە پێغەمبەر محەمەد کرد لە ڕووداوی ئیسرا و میعراجدا لەگەڵ بە درۆخستنەوەی قوڕەیش بۆی، و ئەو کاتانە پاڵپشتی تەواوی دەربڕی بۆ پێغەمبەر و باوەڕی پێدەکرد لە ھەموو شتێکا، لەبەر ئەوە ناونرا سدیق، ئەبوبەکر لە مەککە مایەوە و نەڕۆیشت بۆ [[حەبەشە]] کاتێک پێغەمبەر مۆڵەتیدا بە ھەندێک لە ھاوەڵان کۆچبکەن بۆ حەبەشە، و کاتێک پێغەمبەر بڕیاری کۆچی دا بۆ مەدینە، ئەبوبەکر ھاوەڵی کرد لەو کۆچکردنە.