چارڵی چاپلن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب لابردنی وشەی چەند کەڕەتێک
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی باخان نامیق (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی [[User:Abdurhamn ahmad|Abdurhamn ahm...
ھێڵی ٤٧:
 
== ژیانی ==
چارڵی چاپلن لە [[١٦ ئاپریل]]ی [[١٨٨٩]] لە وال وێرتی [[لەندەن]] لە بنەماڵەیێکی [[جولەکە]] لە دایک بوو. باوکی چارلز و دایکی ھاناھیل ھەر دووکیان لە جیھانی [[مۆسیقا]] کاریان ئەکرد. ھێشتا ماوەیێکی زۆر لە لەدایک بوونی چارلی تێپەڕ نەبوو,کەنەبووکە چارلز و ھانا لە یەک جیا بوونەوە و ھانا سەرپەرشتی منداڵەکانی لە ئەستۆ گرت. ئەوان ژیانێکی دژواریان تێ ئەپەڕاند لە بەر ئەوەی دایکی نەیتوانی بە ئاسانی بژێویبژیوی ژیانیان دابین بکات. لەبەر ئەمە چارلی بچکۆلانەو و برای گەورەتری [[سیدنی]] بۆ کار کردن، ماڵیان بەجێ ھێشت و لە ڕیکخراوەیێکی ھونەری بەرھەم ھێنانی فیلم وەک پادو دامەزران. ھەڵبەت نەیانتوانی لەوێ بەردەوام بن. کاتێ چارلی ١٢ ساڵان بوو باوکی کە پیاوێکی ھەمیشە سەرمەست بوو، کۆچی دوایی کرد. چارلی دایکێکی سەلامەتیشی نەبوو. دایکی چارلیش تووشی نەخۆشینی ڕەوانی بوو و لە ناکاو لە [[نەخۆشخانەی ڕەوانی]] «کین ھیل» لە ساڵی [[١٩٢٨]] کۆچی دوایی کرد.
 
[[پەڕگە:Chaplin2.jpg|ڕاست|200px|وێنۆک|وێنەیەکی چارڵی چاپلن کە لە [[ئەمریکا]] گرتوویەتی بە گەنجی]]
 
چارلی لە ساڵی ١٩٠٦ کاتێ کە ١٧ ساڵ تەمەنی بوو، لە شانۆی «شارلۆک ھۆڵمز» لە ڕۆڵی کوڕی ڕۆژنامە نووسێکا بەباشیباش دەرکەوت و ئەو لە لایەن دەرھێنەر گەشەی پێدراو وڕەزامەندی تەماشاچیەکانی بە دەس ھێنا. لەمە بە دواوە لە گرووپێکی [[کۆمێدی]] بوو بە ئەندام و ڕۆڵی تەڵخەکی لە گرووپی شانۆی «فڕێد کاڕنو» بە خۆی دابین کرد. ساڵانی دوایی ئەو بە ئاواتی خۆی گەیشت و توانی لە گەڵ کۆمپانی «یونایتێد ئارتیست» لە ھالیوود گریبەست ببەسێ. ئەو لە گەڵ لیتا ئەکتەری ھۆلیوود ژیانی ھاوسەری پێک ھێنا و بوو بە خاوەنی دوو منداڵ بەڵام دوای ماوەیێک لە یەکتر جیا بوونەوە. لە ساڵی [[١٩٢٧]] بە دواوە، فیلمگەلێکی بێ دەنگی بەرھەم ھێنا. لە ڕاستی دا فیلمە کۆمێدییەکانی ئەو بێ دەنگ بوون بەڵام چارلی وەھا بە توانادەروونیەکانی خۆی و خۆشەویستی ڕۆڵی ئەبینی کە ھەموو جوڵەکانی ھەزاران مانای لەخۆ دەگرت.
 
چارلی چاپلین لە ساڵی ١٩٤٠ یەکەمین فیلمی بەدەنگی خۆی بە ناوی [[دیکتاتۆری گەورە]] بەرھەم ھێنا. ھێنانەگۆڕی باسی [[شەڕی جیھانی دووەم]] و یاریی بەھێزی چارلی لە ڕۆڵی [[ئەدۆلف ھیتلەر]]، ڕەزامەندی گشت رەخنەگرەکانی لەم فیلمەدا بە دەست ھێنا.[https://web.archive.org/web/20130602095049/http://themovingsilent.wordpress.com/2012/04/04/%DA%86%D8%A7%D8%B1%D9%84%DB%8C-%DA%86%D8%A7%D9%BE%D9%84%D9%86-%DA%AF%DB%95%D9%88%D8%B1%DB%95%D8%AA%D8%B1-%D9%84%DB%95-%DA%98%DB%8C%D8%A7%D9%86/ 3]
 
چارلی چاپلین لە ساڵی ١٩٤٢ لەگەڵ [[ئونا ئونیل]] ئەکتەر و گۆرانیبێژی [[ھۆلیوود]] ژیانی ھاوسەری پێک ھێنا. لە ئەو کاتە چارلی چاپلین ٥٣ ساڵ و ئونا ئونیل ١٧ ساڵی بوو ھەڵبەت چارلی چاپلین‌پێش لەمە، چەند جاکەڕەتێکی تریش ژنی ھێنا بوو، بەڵام چونکە ھاوسەر گیرییەکانی ڕەسمی نەبوون، ناکرێت بخرێنە لیستی ژنھێنانەکانی. ئونا ئەوینداری چارلی بوو و جیاوازی تەمنیان لای گرینگ نەبوو. ئەوان بوون بە خاوەنی ھەشت منداڵ. لە نێوان ئەم منداڵانە «ژۆراڵدین چاپلین» کچی جوان وھونەرمەندیان چوو بۆ ناو کۆمەڵی سینەما و بوو بە ئەکتەر.
 
وردە وردە چاپلین بوو بە خۆشەویست ترین ھونەرمەندی مێژووی [[سینەما]] و بەرھەم ھێنەری کارەکانیشی بە ئەستۆ گرت. بەڵام لە دوایی دا بە بۆنی ئەوەی کە [[مافیا]]ی [[ئەمریکا]] چارلی وەکوو زۆریەک لە ھونەرمەندانی سەربەخۆی [[ھۆلیوود]] (بە تاوانی کۆمۆنیست بوون) لە کۆمەڵی ئەکتەری لابرد، چارلی بەرەو ئەوروپا ڕۆشت و ھاوکات لە گەڵ بە جێ ھێشتنی ھۆلیوود گەڕانەوەی ئەو بۆ ئەمریکا بەرگیری لێ کرا. بەم شێوەیە پەراوێزی یەکێک لە گەورەترین ئەکتەرەکان بەسترا و ساڵانی کۆتایی ژیانی خۆی لە بێ ناوی بە سەر برد. چارلی لە دوای بە جێ ھێشتنی [[ئەمریکا]] لە ساڵی١٩٥٢ ڕۆیشت بۆ [[لەندەن]] و دواتر [[سویسرا]]ی بۆ ژیان ھەڵبژارد لەوێ لە گەڵ ژن و منداڵەکانی نیشتەجێ بوو.[https://web.archive.org/web/20130602095049/http://themovingsilent.wordpress.com/2012/04/04/%DA%86%D8%A7%D8%B1%D9%84%DB%8C-%DA%86%D8%A7%D9%BE%D9%84%D9%86-%DA%AF%DB%95%D9%88%D8%B1%DB%95%D8%AA%D8%B1-%D9%84%DB%95-%DA%98%DB%8C%D8%A7%D9%86/ 4]