ھونەری گۆتیکی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ١٢:
ھونەری گۆتیکی لە کڵێسای سان دونی دروستکراو لەلایەن ئابی شوگەر لە [[ئیل-دو-فرانس]]ی فەڕانساوە سەری ھەڵدا،<ref name="ستۆکستاد 516">ستۆکستاد (٢٠٠٥)، ٥١٦.</ref> لە سەرەتاشدا ھونەری گۆتیکی بە «کاری فەڕەنسی» ناودەبرا و دان بە گرنگی فەڕەنسا دەنرا لە سەرھەڵدانی ئەم ھونەرەدا.<ref name="books.google.com"/> ئەم ھونەرە بە خێرایی بە چەندین چەشنی جیاجیا بڵاوبووەوە، لە تەلارسازییەوە بۆ پەیکەرتاشی (جا بچووک یان گەورە) و وێنەکێشان بە شێوەی وێنەی سەر دار، وێنەی سەر شووشە، فرێسکۆ و مانیوسکریپتی ڕەنگدار.<ref name="ستۆکستاد 544">ستۆکستاد (٢٠٠٥)، ٥٤٤.</ref> گرووپە ئایینییە جیاجیاکان، بە تایبەتی سیستەرسییەکان، مۆنکەکان، و کارتوسیانەکان، ڕۆڵی گرنگیان بینیوە لە پەرەپێدان بە ھونەرەکە و بڵاوکردنەوەی بە ئەورووپادا. تەنانەت دوای سەرھەڵدانی شێوازێکی جیھانی ئەم ھونەرە بە ناوی ''گۆتیکیی نێودەوڵەتی'' کە تاکوو کۆتاییەکانی سەدەی ١٥ بەردەوام بوو لە پەرەسەندن، تەلارسازیی ئایینی ھێشتا بە گرنگی مایەوە و پەرەی پێ دەدرا، بە شێوەیەکی لێھاتبوو کە ھونەری گۆتیکیی ئایینی بەناوبانگترین ھونەر بووە لەم دەمەدا.
 
ھەرچەندە ھونەری گۆتیکی سێکیولار زۆر بووە لە کۆندا، بە گشتی، ڕێژەی مانەوەی ھونەرە ئایینییەکان زیاتر بووە لەچاو سێکیولارەکاندا. زۆرێک لەو کارە ھونەرەییانەی لەم دەمەدا بەرھەم دەھێنران ئایینی بوون، جا خەڵکی دروستیان کردبێت یان کڵێسا و کەنیسەکان. ھونەری گۆتیکی، ھەر وەک ھونەری مەسیحی، بە ھەمان شێوە لە سروشتدا تایپۆلۆجیکی بووە، وایان لێکداوەتەوە کە وەشانە کۆنەکەی کتێبی پیرۆز لە وەشانە نوێکە زیاتر بووە، ئەمەش لێکچوونە سەرەکییەکەیان بووە. دیمەنەکانی ھەردوو وەشانەکەی کتێبی پیرۆز شان-بە-شانی یەکتری پیشان دراون لە کارە ھونەرییە ئایینییەکانی ئەو دەمە، بەتایبەتی لە دیکۆر و پەیکەرەکانی پەرستگاکان. ھونەری گۆتیکی ڕۆڵێکی گەورەی بینیوە لە نواندنی مەسیح و مریەم. لەم ماوەیەدا، مەسیح و مریەم بە شێوازێکی واقیعیانەتر لە جاران کێشراون و دروست کراون، ھەروەھا [[ھونەری سۆمایی|ھونەرە سۆماییەکان]]ی ئەم دەمە بە ھەمان شێوە یارمەتی دەربڕینی «خۆتەرخانکردنی مریەمی»یان داوە.<ref name=wiki>{{بیرخستنەوەی ویکی|بەستەر =https://en.wikipedia.org/wiki/Gothic_art |سەردێڕ =Gothic art |زمان =ئینگلیزی |سەردان =٢ی شوباتی ٢٠١٨ }}</ref> وشەی «گۆتیک» وەک ھاوواتایەکی تری وشەی «[[بەڕبەڕی]]» بەکارھاتووە و ھەندێک لە ھونەرمەندانی دەمی کلاسیک و ڕێنێسانس ڕقیان لێی بووە و بە «نەخۆشی» ناویان ھێناوە.<ref>{{Cite news|url=https://www.britannica.com/art/Gothic-art|title=Gothic art|work=Encyclopedia Britannica|access-date=2017-06-22|language=en}}</ref><ref>''The art of the sublime: principles of Christian art and architecture'' by Roger Homan p. 70 [https://books.google.com/books?id=K-UZMVXHU_QC&pg=PA70]</ref> ھونەری گۆتێکی بە توندی ڕەخنەی لێگیرا لەلایەن نووسەرانی فەڕەنسی وەک [[نیکۆلا بوێلۆ]] و [[ژان دو لا بووریێر]] و [[ژان ژاک ڕوسۆ]] پێش ئەوەی وەک جۆرێک لە ھونەر دانی پێدا بنرێت.<ref>[https://books.google.com/books?id=dBIfYTsM3rAC&pg=PA275 ''History of Architecture'' Fiske Kimball, George Harold Edgell p.275]</ref>
 
== تابلۆ و وێنەکان ==
=== ئێتیمۆلۆژیا ===
 
== ژێدەرەکان ==