ھونەری گۆتیکی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
←‏بنچینە و مێژوو: پەرەپێدان و درێژکردنەوەی وتار
ھێڵی ٩:
 
== بنچینە و مێژوو ==
[[پەڕگە:Torun SS Johns Mary Magdalene.jpg|وێنۆک|پەیکەرێکی [[ماری ماگدەلین]] کە لە سەدەی ١٤دا تاشراوە|ڕاست]]
ھونەری گۆتیکی لە کڵێسای سان دونی لە [[ئیل-دو-فرانس]]ی فەڕانساوە سەری ھەڵدا.<ref name="ستۆکستاد 516">ستۆکستاد (٢٠٠٥)، ٥١٦.</ref> ئەم ھونەرە بە خێرایی بە چەندین چەشنی جیاجیا بڵاوبووەوە، لە تەلارسازییەوە بۆ پەیکەرتاشی (جا بچووک یان گەورە) و وێنەکێشان بە شێوەی وێنەی سەر دار، وێنەی سەر شووشە، فرێسکۆ و مانیوسکریپتی ڕەنگدار.<ref name="ستۆکستاد 544">ستۆکستاد (٢٠٠٥)، ٥٤٤.</ref> گرووپە ئایینییە جیاجیاکان، بە تایبەتی سیستەرسییەکان، مۆنکەکان، و کارتوسیانەکان، ڕۆڵی گرنگیان بینیوە لە پەرەپێدان بە ھونەرەکە و بڵاوکردنەوەی بە ئەورووپادا. تەنانەت دوای سەرھەڵدانی شێوازێکی جیھانی ئەم ھونەرە بە ناوی ''گۆتیکیی نێودەوڵەتی'' کە تاکوو کۆتاییەکانی سەدەی ١٥ بەردەوام بوو لە پەرەسەندن، تەلارسازیی ئایینی ھێشتا بە گرنگی مایەوە و پەرەی پێ دەدرا.
 
ھەرچەندە ھونەری گۆتیکی سێکیولار زۆر بووە لە کۆندا، بە گشتی، ڕێژەی مانەوەی ھونەرە ئایینییەکان زیاتر بووە لەچاو سێکیولارەکاندا. زۆرێک لەو کارە ھونەرەییانەی لەم دەمەدا بەرھەم دەھێنران ئایینی بوون، جا خەڵکی دروستیان کردبێت یان کڵێسا و کەنیسەکان. ھونەری گۆتیکی، ھەر وەک ھونەری مەسیحی، بە ھەمان شێوە لە سروشتدا تایپۆلۆجیکی بووە، وایان لێکداوەتەوە کە وەشانە کۆنەکەی کتێبی پیرۆز لە وەشانە نوێکە زیاتر بووە، ئەمەش لێکچوونە سەرەکییەکەیان بووە. دیمەنەکانی ھەردوو وەشانەکەی کتێبی پیرۆز شان-بە-شانی یەکتری پیشان دراون لە کارە ھونەرییە ئایینییەکانی ئەو دەمە، بەتایبەتی لە دیکۆر و پەیکەرەکانی پەرستگاکان. ھونەری گۆتیکی ڕۆڵێکی گەورەی بینیوە لە نواندنی مەسیح و مریەم. لەم ماوەیەدا، مەسیح و مریەم بە شێوازێکی واقیعیانەتر لە جاران کێشراون و دروست کراون، ھەروەھا [[ھونەری سۆمایی|ھونەرە سۆماییەکان]]ی ئەم دەمە بە ھەمان شێوە یارمەتی دەربڕینی «خۆتەرخانکردنی مریەمی»یان داوە.<ref name=wiki>{{بیرخستنەوەی ویکی|بەستەر =https://en.wikipedia.org/wiki/Gothic_art |سەردێڕ =Gothic art |زمان =ئینگلیزی |سەردان =٢ی شوباتی ٢٠١٨ }}</ref>
 
== ئێتیمۆلۆژیا ==
 
== ژێدەرەکان ==