ئەژدیھای کۆمۆدۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Épine (لێدوان | بەشدارییەکان) شائەمراز |
Épine (لێدوان | بەشدارییەکان) تاگ: پووچەڵکردنەوە |
||
ھێڵی ١:
{{وتاری بەرز}}
[[پەڕگە:
'''ئەژدیھای کۆمۆدۆ''' (بە [[ئینگلیزی]]: Komodo dragon) ([[ناوی زانستی]]: Varanus komodoensis) جۆرە [[مارمێلکە]]یەکی گەورەیە لە چەند دوورگەیەکی [[ئیندۆنیزیا|ئیندۆنیزی]] دەژیێت. لەوانە: کۆمۆدۆ، ڕینکا، فلۆرس، گیلی مۆتانگ و پادار<ref name=":0">Ciofi, Cudio (2004). ''Varanus komodoensis''. ''Varanoid Lizards of the World'' (Bloomington & Indianapolis: Indiana University Press). pp. 197–204.la</ref>. درێژی ئەم جۆرە [[خشۆک]]ە لە حاڵەتی دەگمەن دەکرێ بگاتە ٣ مەتر و کێشی دەگاتە نزیکەی ٧٠ کیلۆگرام.<ref name=":
بەھۆی قەبارەیەناوە، ئەو [[مارمێلکە|مارمێلکانە]] بەسەر [[پەناگە|ناوچەی ژیانیاندا]] زاڵبوونە.<ref name=":6">Tim Halliday (Editor), Kraig Adler (Editor) (2002). ''Firefly Encyclopedia of Reptiles and Amphibians''. Hove: Firefly Books Ltd. pp. 112, 113, 144, 147, 168, 169.</ref> ئەژدیھای کۆمۆدۆ [[بێبڕبڕەکان]]، [[پەلەوەر|باڵندەکان]] و [[گوانداران|شیردەرەکانیش]] ڕاودەکەن. وە دەشوترێ کە گەستنیان ژەھراویە؛ دوو ڕژێنیان ھەیە لە شەویلگەی خوارەوە کە چەند پڕۆتینێکی ژەھراوی و دەرمانی دژە مەیینی خوێن دەردەکەن. خواردنی سەرەکی ئەژدیھای کۆمۆدۆ بەزۆری [[ئاسک|ئاسکە]]، بەڵام بڕێکی بەرچاوی گۆشتی بۆگەن و مردارەوەبووش دەخۆن.<ref name=":
زانا ڕۆژئاواییەکان بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩١٠ ئەژدیھای کۆمۆدۆیان لە لیستی ئاژەڵان تۆمارکرد.<ref>[http://www.mampam.com/index.php?option=com_content&task=view&id=48&Itemid=97 Varanus komodoensis]. سایتی Mampam.com.</ref> قەبارە گەورەکەیان و ناوبانگە ترسێنەرەکەیان وای لێکردوون ببنە جێی سەرنج لە باخچەی ئاژەڵان. بەڵام لە سرووشتدا، ڕووبەری نیشتەجێبوونیان کەمبۆتەوە بە ھۆی چالاکییەکانی مرۆڤ.<ref name=":1">سەنتەری چاودێری پارێزگاریی جیھانی (١٩٩٦)."''[http://www.iucnredlist.org/details/22884 Varanus komodoensis]''". ''لیستی سوری ئاژەڵە ژێر مەترسییەکانی IUCN وەشانی
== وەسف ==
[[پەڕگە:
لە سرووشتدا، ئەژدیھایەکی پێگەیشتووی کۆمۆدۆ کێشی نزیکەی ٧٠ کیلۆگڕامە، بەڵام ئەو ئەژدیھایانەی کە لە پاڕکە نیشتیمانییەکان دەژین کێشیان زۆرترە.<ref name=":3">Burnie, David; Don E. Wilson (2001). ''Animal''. New York: DK Publishing. pp. 417, 420.</ref> بەپێی [[ئینسایکڵۆپیدیای گینس|کتێبی گینس بۆ ڕیکۆردی جیھانی]]، نێرینەیەکی ئاسایی کێشەکەی دەگاتە ٧٩ بۆ ٩١ کگ و درێژیەکەشی دەگاتە
=== ھەستەکان ===
[[پەڕگە:
وە ئەژدیھای کۆمۆدۆ دەتوانێ شت لە دووری ٣٠٠ م ببینێت، بەڵام لەبەر ئەوەی تەنھا [[خانەی قووچەکی|خانەی قووچەکیی]] ھەیە لە چاویان، وا پێدەچێت لە شەواندا باش نەبینن. ئەژدیھای کۆمۆدۆ دەتوانێ شت بەڕەنگاوڕەنگی ببینێت، بەڵام باش نییە لە جیاکردنەوەی شتە جێگیر و نەجووڵاوەکان لە چواردەوریان.<ref name=":2">"Komodo Dragon Fact Sheet". [[ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا|USA]] Zoological Park. </ref>
ئەژدیھای کۆمۆدۆ زمانی بەکاردەھێنێت بۆ تامکردن وە وەکو زۆربەی خشۆکەکان، بۆ بۆنکردن [[ئەندامی یاکۆبسۆن]] (jacobson's organ) بەکاردەھێنێت لە جیاتی کونی لووتەکانی.<ref>"[https://web.archive.org/web/20061127173608/http://www.szgdocent.org/resource/rr/c-komodo.htm Komodo Dragon]". Singapore Zoological Gardens. </ref> ئەندامی یاکۆبسۆن لە زۆربەی گیانەوەران ھەیە و دەکەوێتە نزیک ئێسکی لووت. بەیارمەتی با، ئەژدیھای کۆمۆدۆ دەتوانێ بۆنی گۆشتی بۆگەن بکا لە دووری ٤ بۆ
== ڕەفتار و ژینگە ==
ئەژدیھای کۆمۆدۆ شوێنی گەرم و وشکی پێ خۆشە، وە بە گشتیش لە شوێنی وشک و نزم دەژیێت. لەبەر ئەوەی [[خوێن سارد|خوێن ساردە]]، واتا ناتوانێ پلەی گەرمیی لەشی بە جێگیری بھێڵێتەوە، زۆرتر بە ڕۆژ چالاکە. ئەژدیھاکان بەتەنیا دەژین و تەنیا بۆ [[زاوزێ]] و نانخواردن کۆدەبنەوە. دەتوانن بۆ ماوەی کورت بەخێرایی ڕابکەن و خێراییان دەگاتە ٢٠ کم/ک وە دەشتوانن تا قوڵایی
بۆ پەناگەش، ئەژدیھای کۆمۆدۆ چاڵ ھەڵدەکۆڵێت بەھۆی چنگ و پەلە بەھێزەکانی کە دەکرێ ١ بۆ ٣ مەتر بەرینبێت.<ref name=":7">consultant editors, Harold G. Cogger & Richard G. Zweifel; illustrations by David Kirshner (1998).
=== خۆراک ===
[[پەڕگە:Komodo Dragons in the wild on Rinca island Indonesia..jpg|thumb|
ئەژدیھای کۆمۆدۆ [[گۆشتخۆر|گۆشتخۆرە]]. ھەرچەندە زۆرتر گۆشتی بۆگەن و ئاژەڵی مرادرەوەبوو دەخۆن،<ref name=":8">Chris Mattison, (1992) [1989]. ''Lizards of the World''. New York: Facts on File. pp. 16, 57, 99, 175.</ref> بەڵام [[بۆسە]]<nowiki/>ش بۆ ئاژەڵی زیندوو دادەنێنەوە. کە نێچیرێکی شیاو نزیک دەبێتەوە لە بۆسەی ئەژدیھای کۆمۆدۆ، ئەژدیھاکە کتوپڕ ھێرش دەبا و گەرووی نێچیرەکە بەئامانج دەگرێت.<ref name=":
ئەژدیھای کۆمۆدۆ لەکاتی خواردنی نێچیرە گەورەکان پێی لەسەر لاشەی نێچیرەکەی دادەنێ و پارچەی گۆشتی گەورە لە نێچیرەکەی لێدەکاتەوە و بەیەکجار قووتی دەدات. بۆ نێچیری بچووکیش، بۆ نموونە بە قەد قەبارەی [[بزن|بزنێک]]، شەویلگەکانی تا ئاستێک لێک دەبنەوە کە دەتوانێ نێچیرەکە بە تەواوی قووت بدات.<ref name=":9">Alison Ballance; Morris, Rod (2003). ''South Sea Islands: A Natural History''.</ref> لیکی ناو دەمی خواردنەکە نەرم دەکاتەوە، بەڵام ھێشتاش قووتدانی نێچیرەکەی کاتێکی زۆری دەوێت (نزیکەی ١٥-٢٠ خولەکی پێویستە بۆ قووتدانی بزنێک). ئەژدیھای کۆمۆدۆ لەوانەیە ھەوڵی خێرا قووتدانی نێچیرەکەی بدات، ئەویش بەھۆی پاڵنانی لاشەی نێچیرەکە بە درەختێک لەکاتی قووتدانی بۆ ئەوەی بە قوڕگی خۆی دا بیباتە خوارەوە. ھەندێک جار ئەوەندە بەھێز پاڵ بە دارەکەوە دەنێت، دارەکە بەردەبێتەوە.<ref name=":
ئەژدیھای کۆمۆدۆ چەندین زیندەوەر دەخوات لەوانە: [[بێبڕبڕەکان]]، [[خشۆک|خشۆکەکانی]] دیکە (تەنانەت ئەژدیھای بچووکتر لەخۆیانیش دەخۆن)، [[پەلەوەر|باڵدارەکان]]، ھێلکەی باڵندەکان، [[گوانداران|شیردەرە]] بچووکەکان، مەیموون، ئاسک، [[ئەسپ]] وە گامێشی ئاوی.<ref>Vidal, John (12 June 2008). [http://www.guardian.co.uk/world/2008/jun/12/indonesia "The terrifying truth about Komodo dragons"]. London: guardian.co.uk. </ref> ئەژدیھا بچووکەکان [[مێروو]]، ھێلکە، [[مارمێلکە]] و شیردەری بچووک دەخۆن.<ref name=":
وە لە کاتی ئاو خواردنەوەشدا، ئەژدیھای کۆمۆدۆ دەمی پڕ ئاو دەکات دواتر سەری بەرز دەکاتەوە بۆ ئەوەی ئاوەکە بڕژێتە ناو قوڕگی.<ref name=":11">Auffenberg, Walter (1981). ''The Behavioral Ecology of the Komodo Monitor''. Gainesville, Florida: University Presses of Florida.</ref>
=== ژەھر ===
[[پەڕگە:Komodo-mating.JPG|thumb|دوو
توێژینەوەیەک دەریخستووە کە ڕژێنەکانی ناو دەمی ئەژدیھای کۆمۆدۆ ھەندێک پڕۆتینی ژەھراوی دەردەدەن کە ڕێگری دەکەن لە مەیینی خوێن لەکاتی خوێنبەربووندا و دەبنە ھۆی نزمبوونەوەی پەستانی خوێن، ئیفلیج بوونی ماسوولکە، تووشبوون بە [[ھایپۆتێرمیا]]، کە ئەویش دەبێتە ھۆی بێھۆشی و شۆک.<ref>''Scientists discover deadly secret of Komodo's bite'', AFP, 19 May 2009</ref>
بەڵام ھەندێکی دیکە بە دووری دەزانن کە قەپی ئەژدیھای کۆمۆدۆ ژەھراوی بێت و پێیان وایە ھەتا ئەگەر لە ناو دەمی ئەژدیھاکان پڕۆتینی ژەھراویش ھەبن، لەوانەیە بۆ مەبەستی دیکە بەکاریان بھێنن.<ref>Zimmer, Carl (18 May 2009). "Chemicals in Dragon's Glands Stir Venom Debate". ''New York Times''. p. D2. </ref>
=== وەچەخستنەوە ===
ئەژدیھاکان لە نێوان مانگی [[گوڵان]] و [[ئاب]] زاوزێ دەکەن، وە لە ئەیلوولیش ھێلکە دادەنێن. ھەرجارەی نزیکەی ٢٠ ھێلکە دادەنێن.
مێینەی ئەژدیھای کۆمۆدۆ توانای ئەوەی ھەیە بەبێ نێرینە وەچە بخاتەوە، بە ڕێگای پڕۆسەی Parthenogenesis. ھەموو ئەو بەچکانەی بەو شێوەیە لە دایک دەبن لە ڕەگەزی نێرینەن.
وە ئەژدیھای کۆمۆدۆ سیستەمی دیاریکردنی ڕەگەزیی ZW ی ھەیە، لەکاتێکدا شیردەرەکان سیستەمی XY یان ھەیە. <nowiki/>
== پارێزگاری ==
ئەژدیھای کۆمۆدۆ مەترسی لەناوچوونی لەسەرە و لە لیستی سوری [[یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پارێزگاریی سروشت]] (IUCN) (The International Union for Conservation of Nature) دایە.<ref name=":
ئەژدیھای کۆمۆدۆ خۆی بەدوور دەگرێت لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ مرۆڤدا. بچووکەکان زۆر شەرمن و زوو ڕادەکەن و خۆیان دەشارنەوە ئەگەر مرۆڤێک لە ١٠٠ مەتر نزیکتر بێتەوە. ئەژدیھا [[ھەراش|ھەراشەکانیش]] دەکشێنەوە ئەگەر مرۆڤ لێیان نزیک بێتەوە. ئەگەر نیگەران بن ئەوا کاردانەوەی تووندیان دەبێت بە کردنەوە و داخستنی دەمیان، دەرکردنی دەنگ و شەقاندنی کلکیان. ئەژدیھای کۆمۆدۆ زۆر بەکەمی ھێرش دەکاتە سەر مرۆڤ بۆ ڕاوکردنی، ئەگەر ھێرشیش بکا و گازیش بگرێ زۆرتر بۆ پاراستنی خۆیەتی.<ref name=":
=== ھۆکارەکانی مەترسی ===
چەندین ھۆکار ھەن بۆ کەمبوونەوە و مەترسی لەسەر بوونی ئەو جۆرە مارمێلکەیە. لەوانەش<ref name=":
* چالاکی گڕکانی
* زەوی لەرزە
Line ٥٨ ⟶ ٥٧:
* لەدەستدانی شوێنی نیشتەجێبوون
* ڕاوکردنی نێچیرەکانیا
* ، گەشت و گوزار
* ڕاوکردنی نایاسایی ئەژدیھاکان
Line ٧٠ ⟶ ٦٩:
</gallery>
==
=== سەرچاوەکان ===
* [https://en.wikipedia.org/wiki/Komodo_dragon ویکیپیدیای ئینگلیزی]
==
[[پۆل:وتارە ھەتیوەکان]]
|