ئەندازیاریی کارەبا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
گەڕاندنەوەی پێداچوونەوەی 558009 لە لایەن ئارام بکر (لێدوان) پەرەپێدان و درێژکردنەوەی وتار
تاگ: پووچەڵکردنەوە
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی MohammadKrd (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی ئارام بکر
ھێڵی ١:
'''ئەندازیاریی کارەبا'''، بریتیە لە زانستی ناسینی [[وزە]]ی کارەبایی و ئەلەکترۆنیک. ئەندازیاریی کارەبا زۆرترین پەیوەندیی لەگەڵ [[ئەندازیاریی کومپیووتەر]]دا ھەیە.
ئەندازیاریی کارەبا بوارێکی ئەندازیارییە کە بەگشتی لەگەڵ خوێندن و کەڵکەکانی کارەبا، ئلێکترۆنیک و کارۆموگناتیک سەروکاری هەیە. ئەم بوارە یەکەم جار، لە دوا نیوەی سەدەی ١٩یەم، دوای تیجاریبوونی تێلێگرافی کارەبایی،  تەلەفوون  و دابەشکردنی هێزی کارەبا و بەکارھێنانی، بوو بە پیشەیەکی بەرچاو.پاشان، بڵاوکاری و تۆماری میدیا،  ئلێکترۆنیکی کرد بە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانە.
 
داهێنانی ترانزیستۆر و دوای ئەوە خولگە یەکخراوەکان، تێچووەکانی تا ئەو ئاستە هێنایە خوار کە ئەو دەرفەتە بڕەخسێنێ کە لەم ئەمرازانە تا ڕادەیەکی زۆر لە هەموو شتومەکی ماڵ کەڵک وەربگیردرێ.
 
ئەندازیاریی کارەبا ئێستاکە دابەش بووە بەسەر ژێرلقگەلێکی زۆر بەربڵاو کە بریتین لە ئلێکترۆنیک،  [[ئەندازیاریی هێز]]، [[ئەندازیاریی پێوەندییەکان]]، [[سیستمگەلی کۆنتڕۆڵ]]،  [[ئەندازیاریی فرێکانسە ڕادیۆییەکان]]،  پەرداوتنی سیگناڵ،  ئ[[ینسترومێنتەیشن]] و [[میکرۆئلێکترۆنیک]].
 
بواری ئەندازیاریی ئلێکترۆنیک زۆرجار وەک ژێرلقێکی خودی ئلێکتڕۆنیک ئەبیندرێ بەڵام لەگەڵ گشت ژێرلقەکانی تر وەکوو ئلێکترۆنیکی هێزی و ئەندازیاریی هێز هاوپۆشانی هەیە.
 
ئەندازیارانی کارەبا بەگشتی بڕوانامەیان لە ئەندازیاری کارەبا یان ئەندازیاری ئلێکترۆنیک هەیە. ئەندازیارانی چالاک دەتوانن بڕوانامەی پرۆفێشناڵیان ھەبێ و ئەندامی ڕێکخراوەیەکی پرۆفێشناڵ بن. ئەو ڕێکخراوانە بریتین لە [[ڕێکخراوەی ئەندازیارانی کارەبا و ئلێکترۆنیک]] (IEEE)  و [[ڕێکخراوی ئەندازیاری و تکنۆلۆجی]] (IET). ئەندازیارانی کارەبا لە بەستێنێکی زۆر بەرینی پیشەیی کار دەکەن و شارەزاییە پێویستەکانیشیان جۆراوجۆرن. ئەم بەستێنە بەربڵاوە هەر لە [[بیردۆزی بنەڕەتی خولگەوە]] هەیە هەتا شارەزاییە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پێویست بۆ بەڕێوەبەری پڕۆژە. ھەروەھا کەرەستە و ئامێرگەلێ کە لەوانەیە تاکە ئەندازیارێ پێویستی بێ، بەربڵاوە و ئەمەش ھەر لە [[ڤۆڵتپێوێکی]] سەرەتاییەوە بیگرە هەتا شیکاریگەرێکی پێشکەوتوو بۆ داڕشتنی ئاڵۆز و [[نەرمامێر|نەرمامێری]] دروستکەر دەگرێتەوە.<ref>{{Cite web|url=http://hojan.org/electricalengineering/|title=ئەندازیاریی کارەبا|last=|first=|date=|website=|publisher=|access-date=}}</ref>
 
== بەشەکانی ئەندازیاریی کارەبا ==
* ئەلەکترۆنیک