لودڤیگ ڤان بێتھۆڤن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

[وەشانی تاوتوێکراو][وەشانی تاوتوێکراو]
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب "نیفە" نەک "نیف"
ھێڵی ٣٤:
یەکەم مامۆستای مۆسیقیی لودڤیگ باوکی بوو. ئەو دواتر مامۆستای ناوخۆیی تر وانەی پێ وتۆتەوە: ئۆرگانژەنی ناوخۆ گیڵس ڤان دێن ئیدن، تۆبیاس فریدیرش فایفەر (ھاوڕێیەکی خێزانەکە بوو کە وانەی کیبۆردی پێ دەوتنەوە)، لەگەڵ فرانز ڕۆڤانتینی (خزمێکی خێزانەکە بوو کە وانەی کەمان و [[ڤایۆلا]]ی پێ دەوتەوە.<ref name="GroveOnline1"/> دەستپێکردنی وانە مۆسیقییەکانی لە تەمەنی پێنج ساڵیدا دەستی پێکرد و وانەکانیش سەخت و قورس بوون بۆ بێتھۆڤن و زۆرجار ئەوی دەخستە گریان.{{sfn|سوافرد|٢٠١٥|pp=٢٢، ٣٢}} فایفەر ئەو مامۆستایە بوو کە کێشەی [[بێخەوی]] ھەبوو، بەھۆی ئەمەشەوە مەشقکردنی درەنگانی-شەو ھەبوون، شەوان بێتھۆڤن لە خەو ھەڵدەستێندراو و دەبرایە دەرەوە لە جێگەی خەوەکەی بۆ مەشقکردن. یۆھانی باوکی بێتھۆڤن ئاگاداری سەرکەوتن و ناوبانگییەکەی لیۆپۆرد مۆتسارت و ھەردوو مناڵەکانی ([[مۆتسارت|ڤۆڵڤگانگ]] لەگەڵ [[نانێرل]]) بوو لەو ناوچەیە و ئەویش ھەوڵی دا بەخێرایی بێتھۆڤن ناودار بکات، لەسەر ئەو پۆستەرە ڕێکلامیانەی کە بڵاوی کردنەوە بۆ یەکەم نمایشی بێتھۆڤن لە ئازاری ١٧٧٨، بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە بێتھۆڤن ٦ ساڵە، لەکاتێکدا کە ئەو لەڕاستیدا ٧ ساڵ بوو.{{sfn|تەیەر|١٩٢١|p=٥٩}}
[[پەڕگە:Thirteen-year-old Beethoven.jpg|وێنۆک|upright||چەپ|تابلۆیەکی بێتھۆڤن بە ١٣ ساڵی کە لەلایەن وێنەکێشێکی نەزانراوی بۆنەوە کێشرایەوە (١٧٨٣)]]
ماوەیەک دوای ١٧٧٩، بێتھۆڤن دەستی کرد بە خوێندن لەژێر گرنگترین مامۆستای لە بۆن، کریستیان گۆتلۆب نیف،نیفە، کە وەک ئۆرگانژەنی دەست و پێوەندی شا دیاریکرابوو لەو ساڵەدا.{{sfn|تەیەر|١٩٢١|p=٦٧}} نیفنیفە بێتھۆڤنی فێری ئاوازدانان کرد، لە ئازاری ١٧٨٣شدا یارمەتی دا یەکەم ئاوازی بڵاوکردنەوەی بنووسێتەوە.<ref name="Stanley7"/> زۆر نزیک دوای ئەمە، بێتھۆڤن دەستی کرد بە کارکردن لەگەڵ نیفنیفە وەک یارمەتیدەرێکی ئۆرگانژەن. یەکەم جار پارەی نەدەدراێ، دواتریش لە ساڵی ١٧٨٤ وەک کارمەندێک مامەڵەی لەگەڵ کراو پارەی دەدراێ. سێ لە یەکەمین سۆناتاکانی بەناوی {{ئەڵمانی|kurfürst}} لە ساڵی ١٧٨٣دا بڵاوکرایەوە کە بۆ ھەڵبژاردنی ماکسیمیلیان فریدریش نووسرابۆوە. ماکسیمیلیان فریدریش بە خێرایی درکی بە بەھرەمەندییەکەی بێتھۆڤن کرد و ھانی دا کە لە خوێندنەکەی بەردەوام بێت و پەرە بە تواناکانی بدات.{{sfn|تەیەر|١٩٢١|p=٧١–٧٤}}
 
لە ئازاری ١٧٨٧دا، بێتھۆڤن بۆ یەکەم جار کۆچی کرد بۆ ڤیەننا، دەوترێت کە ئەم کۆچکردنەی بێتھۆڤن بۆ ئەوە بووە کە لەگەڵ مۆتسارتدا بخوێنێت. پەیوەندییەکەی ئەم دووانە نەزانراون، کەسیش دڵنیای نەکردۆتەوە کە بەڕاستی یەکیان بینیبێت.{{sfn|کووپەر|٢٠٠٨|p= ٢٣}} ھەر دوو ھەفتە دوای ئەوەی کە گەیشتە ڤیەننا، بیستی کە دایکی نەخۆش کەوتووە و ناچاربوو کە بگەڕێتەوە. ھەر کەمێک دوای ئەمە دایکی ماڵاوایی لە ژیان کرد و باوکیشی وا دیارە بەھۆی ئەم ڕووداوەوە خوی زیاتری داوەتە خواردنەوە و ئەلکحول. لە ئەنجامی ھەموو ئەمانەش، بێتھۆڤن ناچاربوو کە بەرپرس بێت لە ھەردوو برا بچووکەکەی و ٥ ساڵی دواتری لە بۆن بەسەر برد.{{sfn|کووپەر|٢٠٠٨|p= ٢٤}}