چەمک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Aza (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary |
Aza (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary |
||
ھێڵی ١:
'''چەمک''' لە فەرھەنگە کوردییەکاندا بە «مانا و مەبەستی شت» لێک دراوەتەوە.<ref>لە [[فەرھەنگی خاڵ|فەرھەنگی خاڵدا]] بۆ وشەی چەمک نووسراوە «مەعنا و مەبەستی شت». لە [[ھەنبانەبۆرینە|ھەنبانەبۆرینەدا]] لە بەرانبەر چەمکەوە ھاتووە «مەبەست، مەتڵەب».</ref> ئەمە ئەوە ئەگەیەنێ کە بۆ نموونە کاتێ ئەوترێ «چەمکی ئازادی» یانی مەبەست لە ئازادی ھەرچییەکە، ئەوە.
لە ڕوانگەی فەلسەفییەوە، چەمکان پێکھێنەی [[بیرۆکە|ئەندێشە و بیرۆکانن]]. کەوابوو، لە پرۆسەگەلی سایکۆلۆژیکاڵدا وەکوو پۆلاندن و ھەڵھێنجان و ھاتنەوەبیر و فێربوون و بڕیارداندا گرنگایەتییەکی ئێجگار زۆریان ھەیە.
▲بەو ناوەی کە بۆ دەستنیشانکردنی چەمکێک بەکار دەچێ (مۆرکی لکاو بە چەمکەوە) دەوترێ [[زاراوە]]. بۆ نموونە، وشەی "سەگ" زاراوەیەکە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو چەمکەی کە سەگێک ئەوەیە، ھەموو ئەو شتانەی کەسێک لەبارەی سەگێکەوە دەزانێ دەبێتە چەمکی زاراوەی سەگ. لەوانەیە چەند زاراوەی جیاواز ئاماژە بە یەک چەمک بکەن، بۆ نموونە، ترێ و ھەنگوور ھەردوو ئاماژە بە یەک چەمک دەکەن. لە ھەر زماندا بۆ ھەر چەمکێک زاراوەیەک بوونی ھەیە (یان، ھەروا کە وترا، چەند زاراوە)، ئەگەر نەبێ، ئەوا زمان ھەوڵ دەدا بۆی بتاشێ یان لە زمانەکانی ترەوە بۆی قەرز بکا.
<ref>
زانستنامەی فەلسەفەی ستەنفۆرد، [https://plato.stanford.edu/entries/concepts وتاری Concepts]
</ref>
==سەرچاوەکان==
Line ٩ ⟶ ١٢:
[[پۆل:لۆژیک]]
[[پۆل:فەلسەفەی زمان]]
|