ویکیپیدیا:ھۆکارەکانی جیابوونەوەی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Created page with 'بۆ ماوەیەکی درێژ وتارە سۆرانییەکان لە ماڵپەڕی [http://ku.wikipedia.org ku.wikipedia.org] دەنوسران. ئەم ھۆکارانەی خوا...'
 
بNo edit summary
ھێڵی ٩:
== ئەلفوبێ ==
 
سۆرانییەکان لە دوو وڵاتی ئێران و عێراق دەژین. لەم دوو وڵاتەدا لە مێژەوە ئەلفوبێی عەرەبی بە کار دێت و کوردەکانیش ئەلفوبێی کوردییان لە ئەلفوبێی عەرەبییەوە وەرگرتووە. نووسەرە سۆرانییەکان، نووسراوەکانیان بە ئەلفوبێی عەرەبی بڵاو دەکەنەوە. کتێبەکانی قوتابخانە لە ھەرێمی کوردستان، ڕۆژنامەکان، گۆڤارەکان و ماڵپەڕە سۆرانییەکان بە ئەلفوبێی عەرەبی دەنووسرێن. خوێندن و نووسین بەم ئەلفوبێ بووە بە عادەت و خوێندن و نووسینی کوردی بە ئەلفوبێی لاتینی بۆ زۆربەی سۆرانییەکان سەختە. بە تایبەت ئەگەر دەقێکی درێژ بێت. بە ھۆی ئەم مەبەستانەوە بڕیارمان دانا لە ویکیپیدیا بۆ زۆرتر کردنکردنی بەشداری و نزیکتر کردنەوەی بەکارھێنەران وتارە سۆرانییەکان بە ئەلفوبێی سۆرانی بنووسین.
 
چەپ بۆ ڕاست بوونی رووکاری بنەڕەت لە ku.wikipedia.org کێشەیەکی گەورە بوو بۆ نووسین بە ئەلفوبێی سۆرانی. ئەم کێشەیە بە دروست کردنی دوو قاڵبی RTL و /RTL تا ڕادەیەک چارەسەر کرا بەڵام کاتێک بەکارھێنەر زمانی ڕووکاری دەکرد بە سۆرانی، ئەم جارە وتارە کورمانجییەکان دەشێوان. ئەم جارە نەدەکرا بۆ ھەموو وتارە کورمانجییەکان (12000وتار١٢٠٠٠ وتار) قاڵبی LTR دابنێین.
 
== زمانی ڕووکار ==
 
لە حاڵەتی بنەڕەت دا (Default) زمانی ڕووکاری (interface) لە ku.wikipedia.org دا کورمانجییە. بۆ بە سۆرانی کردنی دەبێ ئەندامی ویکیپیدیا بیت و لە پەڕەی ھەڵبژاردەکانت دا زمانەکەی بکەیت بە ku-arab . کێشکانی ئەمە بوو کە بەکارھێنەرە تۆمار نەکراوەکان کە بەشێکی زۆرزۆری بەشدارییەکانی ھەموو ویکپیدیایەک دەکەن، نەیاندەتوانی بە ئاسانی لە ڕووکاری سۆرانی کەڵک وەرگرن و و یارمەتییان بدات. زۆر جاریش تازەکارەکان تا پەڕەیەکیان دەدی، وایان دەزانی کە ئەم ماڵپەڕە ھەمووی کورمانجییە.
 
== وتارە دوو زاراوەییەکان ==
 
کاتێک کە وتارێک بە ھەر دوو زاراوە دەنووسرا، ئەبوا بە شێوەیەک ئەم دووانە پێوەندی بدرێن بە یەکەوە. بۆ ئەم مەبەستە دوو قاڵب درووست کرانکرا کە بە شێوەی پەیامێک لە نێو دەقی وتارەکەوتارەکە، کە بەکارھێنەری ئاگادار دەکردەوە کە ئەم وتارە بە زاراوەی دیکەش لە بەر دەست دایە و بەستەرەکەی ئەمەیە. کێشە لە سەر شوێنی ئەم پەیامە بوو. ئەگەر لە سەرەتای وتارەکەدا دەبوو کە شێوازی ستانداری وتارەکانی ویکیپیدیا دەشێوا (لە ویکیپیدیا تەنھا بۆ کێشە گرینگەکانی وتارەکە لە سەرەتای وتار پەیام دادەنن). ئەگەر لە ئاخری وتارەکە دائەنرا (وەک ویکیپیدیای ئازەربایجانی) لە بەرچاو دا نەبوو و دێر ئەدۆزرایەوە. لە ئاکام دا، پێش لە دەست پێ کردنی دەقی وتارەکە و لە لای ناوی وتارەکە دامان نا کە ئەمەش لە بڕێک لە وێبگەڕەکاندا بە جووانی دەرنەدەکەوت و کاتێک بەکارھێنەر ستایلی ویکیپیدیای دەگۆڕی ئەم پەیام دەکەوتە شوێنێکی نەخوازراو.
 
== زمانەکانی تری ویکیپیدیا ==
 
لە گەورەترین چاکییەکانی ویکیپیدیا ئەوەیە کە زۆر بە ئاسانی دەتوانی زمانەکانی تری ھەموو وتارێک ببینی. ئێستا کێشەیەک کە لە ku.wikipedia.org بوو ئەوە بوو کە زمانەکانی تر بەستەر بۆ وتارە کورمانجیەکان دابنێن یان سۆرانییەکان. ئەگەر بۆ کورمانجیمان دادەنا (بە ھۆی زۆرتر بوونی وتارەکان) کەسێک کە وتاری سۆرانی دەویست ئەبووا سەردانی وتارە کورمانجییەکەی بکردبایێ و ئەگەر قاڵبی «بەسۆرانی» بووبایێت ئەوا وتارە سۆرانییەکەی دەدۆزییەوە، ئەگەرنا ھیچ. کە ئەمە بە خۆڕایی کاتی بەکارھێنەری دەگرت.
 
== ناوی مانگەکان ==
 
ناوی مانگەکان بە شۆوەیەکیشێوەیەکی ھاوبەش بە لاتینی بوو و لە کاتی واژۆ نووسین دەقە سۆرانییەکانی ناحەز دەکرد.
 
{{کورت}}