کۆنکۆرد: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
زیاتر
No edit summary
ھێڵی ١:
{{ئامادەکردن|١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧}}
{{سڕینەوە|بێبایەخبوون}}
 
== فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری بەریتانی-فەرەنسی بوو کە بە بزوێنەری سەروو خێرای دەنگ کاری دەکرد و بەردەوام بوو لە کارکردن تا ساڵی 2003 , ئەم فرۆکەیە بە خێراترین فرۆکە دادەنرێت کە خێرایەکەی دەگەیشتە ٢١٨٠ کیلۆمەتر لە هەر کاتژمێرێکدا (ئەم خێراییەش دوو هێندەی خێرایی دەنگە لە هەوادا) . ==
[[پەڕگە:British Airways Concorde G-BOAC 03.jpg|وێنۆک|فڕۆکەیەکی کۆنکۆرد - ١٩٨٦]]
فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری بەریتانی-فەرەنسی بوو کە بە بزوێنەری سەروو خێرای دەنگ کاری دەکرد و بەردەوام بوو لە کارکردن تا ساڵی 2003 , ئەم فرۆکەیە بە خێراترین فرۆکە دادەنرێت کە خێرایەکەی دەگەیشتە ٢١٨٠ کیلۆمەتر لە هەر کاتژمێرێکدا (ئەم خێراییەش دوو هێندەی خێرایی دەنگە لە هەوادا) .ئەم فرۆکەیە توانای هەڵگرتنی ٩٢ تا ١٢٨ کەسی هەیە ، یەکەم فڕینیشی لە ساڵی ١٩٦٩ بوو ، دواتر لە ساڵی ١٩٧٦ خرایە بواری خزمەتگووزاریەوە و بۆ ماوەی ٢٧ ساڵ لە خزمەتگووزاری بەردەوامبوو ، ئەم فڕۆکەیە یەکێک بوو لەو دوو تەنها فڕۆکانەی کە بە خێرایی سەروو خێرایی دەنگ کاریان دەکرد لە بواری بازرگانیدا ( ئەویتریان فرۆکەیەکی ڕووسی بوو بەناوی تۆپۆلیڤ TU-144 کە لە ساڵانی ١٩٧٧ تا ١٩٧٨ لە بواری فرۆکەی نەفەر هەڵگردا کاری کرد ) .
 
فڕۆکەی کۆنکۆرد ٢٠ دانەی لێ بەرهەمهێنراوە ( کە ٦ دانەیان لەبواری بازرگانی بەکار نەهێنراون ) ، تێچووی هەر دانەیەکیشیان لە ساڵی ١٩٧٧ نزیکەی ٢٣ ملیۆن پاوەنی بەریتانی بووە ، ناوی کۆنکۆرد بە مانای "یەکگرتن" یاخود "گونجاندن" دێت ئەمەش لەسەر بنەمای ئەوەی کە ئەم فڕۆکەیە پڕۆژەیەکی هاوبەشە لە نێوان [[فەڕەنسا|فەرەنسا]] و [[شانشینی یەکگرتوو|بەریتانیا]] .