کۆنکۆرد: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
زانیاری تر
No edit summary
ھێڵی ١:
{{ئامادەکردن|١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧}}
{{سڕینەوە|بێبایەخبوون}}
فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری بەریتانی-فەرەنسی بوو کە بە بزوێنەری سەروو خێرای دەنگ کاری دەکرد و بەردەوام بوو لە کارکردن تا ساڵی 2003 , ئەم فرۆکەیە بە خێراترین فرۆکە دادەنرێت کە خێرایەکەی دەگەیشتە ٢١٨٠ کیلۆمەتر لە هەر کاتژمێرێکدا (ئەم خێراییەش دوو هێندەی خێرایی دەنگە لە هەوادا) .
 
ئەم فرۆکەیە توانای هەڵگرتنی ٩٢ تا ١٢٨ کەسی هەیە ، یەکەم فڕینیشی لە ساڵی ١٩٦٩ بوو ، دواتر لە ساڵی ١٩٧٦ خرایە بواری خزمەتگووزاریەوە و بۆ ماوەی ٢٧ ساڵ لە خزمەتگووزاری بەردەوامبوو ، ئەم فڕۆکەیە یەکێک بوو لەو دوو تەنها فڕۆکانەی کە بە خێرایی سەروو خێرایی دەنگ کاریان دەکرد لە بواری بازرگانیدا ( ئەویتریان فرۆکەیەکی ڕووسی بوو بەناوی تۆپۆلیڤ TU-144 کە لە ساڵانی ١٩٧٧ تا ١٩٧٨ لە بواری فرۆکەی نەفەر هەڵگردا کاری کرد ) .
 
فڕۆکەی کۆنکۆرد ٢٠ دانەی لێ بەرهەمهێنراوە ( کە ٦ دانەیان لەبواری بازرگانی بەکار نەهێنراون ) ، تێچووی هەر دانەیەکیشیان لە ساڵی ١٩٧٧ نزیکەی ٢٣ ملیۆن پاوەنی بەریتانی بووە ، ناوی کۆنکۆرد بە مانای "یەکگرتن" یاخود "گونجاندن" دێت ئەمەش لەسەر بنەمای ئەوەی کە ئەم فڕۆکەیە پڕۆژەیەکی هاوبەشە لە نێوان [[فەڕەنسا|فەرەنسا]] و [[شانشینی یەکگرتوو|بەریتانیا]] .
 
لە ساڵی ٢٠٠٣ فرۆکەی کۆنکۆرد لە بواری خزمەتگووزاری دوورخرایەوە ، ئەویش ٣ ساڵ دووای [[:en:Air_France_Flight_4590|ڕووداوەکەی هێلی ئاسمانی فەرەنسی]] کە بە فرۆکەی کۆنکۆردبوو ، کە لە ڕووداوەکە هەموو سەرنشینەکانی ناو فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا . دواتریش دووای ڕووداوەکانی ١١ ی سیپتێمبەر و کۆتای هاتنی بۆندی [[ئێرباس]] بۆ خزمەتگووزاری کۆنکۆرد ، ئەم فرۆکەیە لە بواری بازرگانی کشایەوە .
[[پەڕگە:British Airways Concorde G-BOAC 03.jpg|وێنۆک|فڕۆکەیەکی کۆنکۆرد - ١٩٨٦]]
<ref>{{Cite web|url=https://en.wikipedia.org/wiki/Concorde|title=engWiki|last=|first=|date=|website=|publisher=|access-date=}}</ref>
<references />