پرۆستات: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٣:
 
==شێرپەنجەی پرۆستات ==
یەکێکە لە باوترین [[شێرپەنجە|شێرپەنجەکان]] لەناو پیاواندا، کاتێک لەپاش پشکنین ئەم نەخۆشیە دەردەکەوێت نەخۆشەکە تووشی دڵەڕاوکێ و ترس دەکات، شێرپەنجەی پرۆستات بە ھێمنی وردە وردە گەشە دەکات و لە سەرەتادا تەنھا لەناو پرۆستات دەمێنێتەوە، بەڵام مەرج نیە مەترسیدار بێت، چونکە ھەندێک جۆری شێرپەنجەی پرۆستات بە ھێواشی گەشە دەکەن کە ڕەنگە چارەسەرێکی کەمی پێویست بێت، بەڵام جۆرەکانی تری زۆر چالاکن زوو بڵاودەبنەوە. چارەسەری پڕۆستات لەھەمانکاتدا زیانی ھەیە و کاریگەری سلبینەرێنی لەسەر ئەو پیاوە ھەیە لەڕووی ئەوەی لایەنی سێکسی لاواز دەبێت، ئەگەر لە قۆناغێکی درەنگدا ھەستی پێ بکرێت ئەوا مەترسیدارە و چارەسەری قورس دەبێت و بەپێچەوانەوە ھەلی چارەسەر باشترە.
 
==نیشانەکانی شێرپەنجەی پرۆستات==
ھێڵی ٩:
* بوونی گرفت لە میزکردندا بەتایبەت کەمبوونەوەی ھێز لەسەر تەوژمی میز
* دروستبوونی خوێن لەگەڵ ئاوی تۆودا.
* بوونی ئازار و نائارامی لەبەشی [[حەوزە کەلێن|حەوزدا]] یان ڕان و قاچەکان یان ئازاری [[ئێسک]].
* ھەستکردن بە پەستانێکی زۆر لەسەر [[بڕبڕە|بڕبڕەی پشت]] .
 
==ھۆکارەکانی==
ھەرچەندە ھۆکارەکانی ئەم نەخۆشیە بە تەواوەتی ڕوون نین تا ئێستا، بەڵام پزیشکەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە شێرپەنجەی پرۆستات دروست دەبێت کاتێک ھەندێک خانە لە پرۆستات دەبنە خانەی نائاسایی، [[بازدان]] و گۆڕان لە [[دی ئێن ئەی|DNA]] خانە نائاساییەکان ڕوودەدات دەبێتە ھۆی ئەوەی خانەکان زۆر خێراتر گەشە بکەن و دابەش ببن لەچاو خانە ئاساییەکاندا، کۆبوونەوەی ئەم خانانەش، دەبێتە ھۆی دروستبوونی لو،[[لوو]]، کە گەشە دەکات و دەچێت بۆ شانەکانی نزیکی، ھەندێک خانە نائاساییەکان دەپچڕێن و بڵاودەبنەوە بۆ بەشەکانی تری لەش
 
== سەرچاوەکان ==