ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/فێرکاری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
نوێکردنەوەی سیاسەتەکان
ھێڵی ١٨:
* تکایە بە وردی بەسەر وتارە پاڵێوراوەکەدا بچنەوە. چاوەڕوان مەبن ھەموو کەم و کوڕییەکانی لەلایەن ئەو بەکارھێنەرەوە کە پاڵاوتوویەتی چاک بکرێنەوە. ھەر ھەڵەیەکتان لە وتارەکاندا بەرچاو کەوت ڕاستەوخۆ چاکی بکەنەوە و وتارەکانی کە ھەڵبژێردراون بپارێزن لە خراپکاری.
* ئەگەر لە مانگێکدا تەنھا یەک وتار پڵێورابوو، با ھیچ دەنگێکیشی نەبێت، ئەوا دەبێت ھەڵبژێردرێت. مەگەر دەنگێکی دژی وەرگرتووە و دەنگدەر ئاماژەی بە کێشە کردووە کە پێویستە چارەسەر بکرێت. لەو کاتەدا دەبێت ھەڵبژاردن وتارەکە دواخرێت تاکو دەنگی بەڵێی زیاتر بەدەست دێنێت یانیش کێشەکە چارەسەرکراوە. ئەگەر لە مانگێکدا دوو وتار پاڵێوران بەڵام ھیچکامیان دەنگیان بەدەست نەھێنا، ئەوا پێویستە بەڕێوەبەرێک بەسەر ھەردووکیاندا بچێتەوە و کامیان باشتر لەگەڵ سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو ڕێکەوت ئەویان ھەڵببژێردرێت.
* ئەگەر ھاتوو ھیچ وتارێک ھەڵنەبژێردرا بوو، تکایە وتارێکی ھەڵبژێردراوی کۆن لەسەر پەڕەی دەستپێک دابنێنەوە تاکو ٢ مانگ دوابەدوای یەک، یەک وتار لە پەڕەی دەستپێکدا نەبێت. ئەگەر وتاریش پاڵێورابوو بەڵام ئامادە نەبوو، تکایە ھەر ئەم ڕێگەیە بگرنە بەر و کاتی پاڵاوتنی وتارەکە مانگێک درێژتر بکەنەوە تاکو چاکسازی پێویستی تێدا دەکرێت تا دواتر ببێت بە ھەڵبژێردراو.
* پێویستە لەکاتی ھەڵبژاردنی ھەر وتارێک وێنەی سەرەکی وتارەکە (نم. کەسایەتییەکەی کە وتارەکەی لەسەر نووسراوە) لە داڕێژەکەدا دابندرێت کە لە پەڕەی دەستپێکدا دەردەکەوێت. ئەم وێنەیە دەبێت سنووری بۆ دابندرێت (نم. <nowiki>[[پەڕگە:فڵان وێنە|چەپ|160px|سنوور]])</nowiki> بۆ ئەوەی چوارچێوەیەکی ڕەساسیی باریک بە دەوری وێنەکەدا دەرکەوێت. بۆ زانیاری [[یارمەتی:پەڕگەکان]] ببینە.