عوسمان ھەورامی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Changes in punctuation تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە |
Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) ب شائەمراز |
||
ھێڵی ١:
{{زانیاریدانی گۆرانیبێژ
| ناو = عوسمان
| وێنە =
| قەبارەی وێنە = 200px
ھێڵی ٧:
| ناوی لەدایکبوون =
| ناوی خۆماڵی = عوسمان کێمنەیی
| زمانی ناوی خۆماڵی =
| نازناو =
| ڕێکەوتی لەدایکبوون =
| شوێنی لەدایکبوون =
ھێڵی ٢١:
| کارە پەیوەستەکان =
| ماڵپەڕ =
| ئامێرە دیارەکان =}}
(عوسمان کێمنەیی، یان گەچێنەیی، یان ھەورامی) یەکێکە لەو ناوە سیحراوییانەی ھەر لێدوان و باسکردنێک لەھونەرەکەی تەنھا رنینی کەمێکە لەباخێکی فراوان، تەنھا چنینەوەی چەپکێکە لەجاڕێک [[نێرگز]]، ئەم دەنگە زادەی ناوچەیەکە ھەموو شتێک تێیدا ھونەرە، ھەرلە ھاژەی قەڵبەزەوە تا دەگاتە دەنگی ئەو کەوەی سپێدە زوو ھەواڵی لە دایکبوونی خۆرێکی نوێ دەبەخشێ. ئەم ھونەرمەندە بۆیە دەتوانێ ھێندە بەعیشقەوە بچریکێنێ, چوونکە ئەو لە نیشتمانێکدا ھاتووەتە بوون ئاوازە رەسەنەکانی ھونەر و سیاچەمانە سروتی ئاینێکن کە (نییەتیچاک، کرداری چاک، گوفتاری چاک) سێ دروشمی سەرەکی بوون.
عوسمان کێمنەیی ھەمیشە ئەولاوەیە کە داھێنان لەئەرشیفەکانییەوە بۆ لاوانی ئەمرۆ دەبارێت, ئەودەنگەیە کەتا ئەمڕۆش مۆزیسیانێک بۆینەلواوە پەیژەکانی [[مۆسیقا]] بگەیەنێتە ئاستی دەنگی ئەو.
مێژووی گۆرانی [[ھەورامی]] مێژوویەکی ھێندە دووری ھەیە ناکرێ نەیبەستینەوە بەسروتە ئایینیەکانی زەردەشتییەکانەوە چونکە (سیاچەمانە) بەبەڵگەوە ئەو راستییە دەسەلمێنێ, لێرەوە عوسمان نەک وەک کەسێکی توانا توانیویەتی ئەو رەسەنایەتیە بپارێزێ, بەڵکو ھاتووە داھێنانی تێداکردووە و بەجۆرێک رۆحی ئاوازی بەوجۆرە سروتانە بەخشیوە تەنانەت باڵندەکانیش لەگەڵیدا خرۆشاون, نموونەی ئەم راستییە ئەوەیە لەگەڵ زۆربەی گۆرانیەکانی عوسماندا (کەو) دەبێتە کاراکتەرێکی ھونەری و بە دەنگە [[مۆسیقا]] بەخشەکەی بەشداری لەگۆرانییەکانی (عوسمان) دا دەکات.
لێرەدا ئەم ئاوێزانبوونەی مرۆڤ و باڵندەیەک بۆبەجێھێنانی گۆرانییەک تەنھا لەو چیرۆکە ئەفسانەیانەدا ھەیە کە دەرھێنەرێکی توانا لەچاوی کامێرایەکی سینەمایی دەیھێنێتە ناو واقعەوە. بەڵام عوسمان لەواقعەوە وامان لێدەکات ھونەرەکەی ببەینە نێوئەفسانەوە، دەکرێت جارێکی تر بڵێین (عوسمان کێمنەیی) بەدەر لە ھونەری گۆرانی توانایەکی رۆحی و نەبینراو لەو دیوی دەنگە ژێیەکانیەوەھەبووە، بۆ یە تائەو ساتانەی کێمنەیی لە گۆرانی چڕین دوورکەوتەوە و نەخۆشی فریشتەی ئەو بەھرە بەھێزەی تۆڕاند, ھەموو نەوەکانی پاش خۆی دەنگی عوسمان بەپیرۆز دەزانن.
عوسمان کێمنەیی بەدەرلەوەی چەندین ئاوازی نوێی سیاچەمانەی داھێناوە, چەندین گۆرانی تر و شێوازی تری گۆرانی چڕینی خستووەتە سەر ھونەرە دەوڵەمەندەکەی [[ھەورامان]] , ئاواز و گۆرانییەکانی عوسمان ھێندە زۆر بێشومارن خودی عوسمان نازانێت تائێستا چەند گۆرانی ھەیە و ژمارەی کاسێتە تۆمارکراوەکانیچەندن، ئەم ھونەرمەندە کە ئەمڕۆ ئەرشیفێکی دەوڵەمەندی ھونەری کوردە و چەندین ھونەرمەندی گۆرانیبێژی ناوچەکانی تریش سوودیان لێوەرگرتووە و ئاواز و گۆرانییەکانی (عوسمان کێمنەی)یان چڕیوەتەوە، لێرەوە دەکرێ بڵێین (عوسمان) سەرچاوەیەکی بەھێزی ئاوازی رەسەنی کوردی و میلۆدییەکی نەمرە و لە ھەموو ئەو ئاوازە بیانییانە زاڵترە کە ئەمرۆ تێکەڵ بەھونەری کوردی کراون. عوسمان کێمنەیی لەدرێژەی تەمەنی ھونەری خۆیدا ریتمێکی بیانی, یان زمانە دراوسێکانیشی نەھێنایە نێو گۆرانی [[ھەورامی]] , بەڵام چەقبەستووش نەبوو لەداھێنانی ئاوازی نوێیھەورامیدا، مەخابن پاش راگواستنی ھەورامان و سەرھەڵدانی کۆمەڵێک لاوی گۆرانیبێژ ئاوازی ھەورامی کەوتنە نێو قەیرانێکی رەسەنپارێزی بەوەی ھەندێک ھونەرمەند کۆمەڵە گۆرانییەکی زمانەکانی تریان ھێنایە نێو گۆرانیھەورامییەوە، کە ئەو ئاوازگەلە نوێیە بەئاشکرا دیارن و مۆرکی بێگانەن و ناتونن لەگەڵ شنەی شەماڵی بیارە و شرام و شاھۆ گوزەر بکەنە نێو رۆحی گوێگرەوە. خەسڵەتێکی تری ئەفسانە ئامێزی ھونەری عوسمان ھەورامی ھێشتنەوە و پاراستنی گەنجینەیەکی گەورەی ھۆنراوەی فۆلکلۆرییە, کە ئەگەر لەرێگەی ھونەرو گۆرانییەکانی عوسمان و ژمارەیەکی تر لە گۆرانیبێژەکانەوە نەبوایە نەدەکرا ئەوەندە ھۆنراوەی فۆلکلۆریمان بۆبمایەتەوە، راستە (عوسمان کێمنەیی) نەخوێندەوار زۆرجار ژیرانە ھۆنراوەکانی حەزرەتی مەولەوی و صەیدی و بێسارانی و زۆر لەشاعیرەکانی تری ھەورامانی لەگۆرانی و ئاوازەکانیدا بەکارھێناوە, بەڵام بەشی ھەرە زۆری ئەو ھۆنراوانەی کەلە گۆرانیەکانیدا ھەن ئەو ھۆنراوە فۆلکلۆرییانەن کە گۆران وتەنی (گیان ئەسمێ وخوێن ئەمژی), بۆیە جێی خۆیەتی پاراستن و ھێشتنەوەی ئەو ژمارە زۆرەی ھۆنراوەکان بە وشێوە رەسەنەی کەماونەتەوە بەسەروەرییەکی تری عوسمان و ھاوشێوەکانی وەک (حەمەحسێن کێمنەیی و جەمیل نەوسوودی) بزانین.
== سەرچاوەکان ==
* [https://web.archive.org/web/20110608131030/http://www.gullchin.com/meko/ مەکۆکانی گوڵچین]
{{دەروازە|مۆسیقا}}
{{گۆرانیبێژانی کورد}}
|