ویکیپیدیا:پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
چاکسازی
چاکسازیی خاڵبەندی
ھێڵی ٧:
ھەرکەس دەتوانێ بە زیادکردنی یەکێک لەو داڕێژانەی خوارەوە داوای سڕینەوەی خێرا بکات. پێش پێشنیارکردنی وتارێک بۆ سڕینەوەی خێرا، سەرنج بدە کە ئایا دەکرێ چاکسازی تێدا بکرێت، وردی بکەیت بە چەن وتاری دیکە، لەگەڵ وتاری دیکە تێکەڵاوی کەیت یان بۆ شوێنێکی دیکە ڕەوانی بکەیت یا بیگەڕێنیتەوە بۆ پێداچوونەوەیکی باشتری پێشوو یا بەھەر شێوەیەک لە سڕینەوەی بیپارێزیت. ئەو بەکارھێنەرەی پەڕەیەک بۆ سڕینەوەی خێرا پاڵێوراو دەکات دەبێ پێوەرەکان ڕاچاو بکات، ھەروا دەبێ دامەزرێنەری ئەو پەڕە ئاگادار بکاتەوە؛ ھەروا ھەر بەکارھێنەرێکی دیکە کە بەشداریی گەورەی کردووە لەو پەڕەدا.
 
'''دامەزرێنەری پەڕەکە، ئەگەر کۆک نییە لەسەر ئەوە، نابێ تاگی سڕینەوەی خێرا لا بەرێت لەسەر پەڕەکە. ''' بەڵکوو دەبێ بە زیادکردنی تاگی <nowiki>{{ڕاوەستان}}</nowiki> دژایەتی خۆی نیشان بدات لەگەڵ سڕینەوەی خێرا و دواتر لە پەڕەی لێدواندا دەبێ لەسەر ھۆکارەکانی ئەو دژایەتییە بدوێت. تەنھا بەکارھێنەرێک کە دامەزرێنەری پەڕەکە نییە دەتوانێت تاگی سڕینەوەی خێرا لا بەرێت.<!--To avoid speedy deletion, make sure that articles provide both content and context. -->
 
جگە لە سڕینەوەی خێرا، ئەم شێوازانەی سڕینەوەش ھەن:
* لێدوانی سڕینەوە ئاسایی‌ترین شێوازی ئەنجامی کردەوەی سڕینەوەیە.
* سڕینەوەی پێشنیاریی، بۆ پاڵێوراو کردنی بێ کێشە بۆ سڕینەوە.
* کردەوەی نووسینگە، بۆ سڕینەوەی زۆر گرینگ، زۆر بە خێرایی کە ئەگەر نەکرێت کیشەی یاسایی درووست دەبێت، نووسینگە بۆخۆی ھەوڵی دەدات.
 
== پێوەرەکان ==
کورتەکانی (گ٢، پ١ و ...) زۆرجار بۆ ناردنەوە بۆ ئەم پێوەرانەیە کە لە خوارەوە ھاتووە، بەڵام ڕوونکردنەوەی ھۆکاری سڕینەوە ئەگەر بە کوردی ساکار نووسرابێت گونجاوترە.
 
ھەر بە دوابەدوای پێوەرەکان لە خوارەوە، لیستێک لەو داڕێژانەی ھاتووە وا بەکاردێت بۆ نیشانکردنی پەڕە یا میدیایەک بۆ سڕینەوەی خێرا. بۆ ئاگادار کردنەوەی بەرێوبەران لە پاڵێوراو کردنی ئەم پەڕە، داڕێژەی گونجاو لە سەرووی پەڕەکە دانەێ. (لە نێوان <noinclude>…</noinclude>). تکایە ئەرخەیان بن کە کاتی دانانی ئەو داڕێژە، لە پوختەی دەستکارییەکە بنووسن پاڵێوارو کردن بۆ سڕینەوەی خێرا.<!--All of the speedy deletion templates are named "db-X" with "db" standing for "delete because". A list of the "db-X" templates can be found at Wikipedia:Criteria for speedy deletion/Deletion templates. -->
 
ڕێککەوتنێکی گشتیی ھەیە سەبارەت بەوەی کە دەبێ دامەزرێنەر و بەشداربوانی سەرەکی پەڕەی وتار یا میدیایەک ئاگادار بکرێنەوە لە پاڵێوراو کرانی لاپەڕەکە بۆ سڕینەوەی خێرا. بۆ ئەو مەبەستە ھەموو داڕێژەکانی سڕینەوەی خێرا، برووسکەیەکی ئاگاداریی لەپێشدا ئامادەکراویان لە خۆ گرتووە کە دەتوانی کۆپی بکەیت و لە لاپەڕەی لێدوانی دامەزرێنەری پەڕەی پاڵێوراوکراو داینیێ.<!--choose from others listed at Category:CSD warning templates, or place the unified warning template, {{subst:CSD-warn|csd|pagename}}, which allows you to tailor your warning under any particular criterion by replacing 'csd' with the associated criterion abbreviation (e.g. g4, a7). -->
 
{| class="wikitable"
|-
! جۆر !! پێوەر !! شرۆڤە
|-
| گشتی || گ١. بێمانای ئاشکرا || ئەو پەڕانەی دەقێکی ناڕوونی تێیدا نووسرابێت یا نووسراوەکە پەیوەندی نەبێ بە بابەتێکی گرنگەوە. (وەک وتارێک کە تەنیا نووسرابێت: ''فووووووو''). وتارەکان بە نووسراوەی لاواز، لایەنگرانە، ناشیرین، وتەی بڕوا پێ‌نەکراو، بە ئامانجی خراپکاری، خولیاوی، نووسراوە بە زمانی غەیری کوردی سۆرانی، وەرگێڕانی لاواز، لەم جۆرە لەقەڵەم نادرێن.
|-
| گشتی || گ٢. پەڕەکانی تاقیکردنەوە || ئەو پەڕانەی تەنیا بە مەبەستی تاقیکردنەوەیەک دروست‌دروست کراون (بێجگە لە پەڕەکانی خۆڵەپەتانێ و پەڕەکان لە بۆشاییی ناوی تایبەتیی بەکارھێنەر)
|-
| گشتی || گ٣. خراپکاری || خراپکاری، بە ئاشکرا زانیاریی ھەڵە بڵاوکردنەوە.
|-
| گشتی || گ٤. دروست کردنەوەی پەڕەیەک کە پێشتر بە پێی یاسا سڕابێتەوە || ھەوڵی دروستکردنی پەڕھ‌یەکی نوێ کە ھەر یەک لە سەردێر یان ناوەرۆکدا، ھاوتای پەڕەیەک بێت کە لە پێشدا بە پێی یاساکانی سڕینەوە سڕابێتەوە، قەدەغەیە. ئەم یاسا ئەمانە لەخۆ ناگرێت: ئەو وتارانەی وا بۆ چاکسازی گۆڕانکاری بنەڕەتیی تێدا کراوە ؛کراوە؛ ئەو نووسراوانەی دوای لێدوان بڕیاری گواستنەوە بۆ بۆشایی‌ناوی بەکارھێنەریان دراوە.
|-
| گشتی || گ٥. دروستکراوی بەکارھێنەری بەربەست یا بایکۆت کراو || ھەموو ئەو پەڕەانەی لە لایەن بەکارھێنەرێکەوە کە لە ماوە بەربەستدایە دەبێ بسڕێنەو.
ھێڵی ٤٠:
|-
| گشتی || گ٨. پەڕەی پەیوەندیدار بە پەڕەیەک کە بوونی نییە یا سڕاوەتەوە || وەک پەڕەی لێدوانی سەبارەت بە پەڕەیەک کە نییە یا سڕاوەتەوە، ژێر پەڕەی پەڕەیەک کە بوونی نییە، ڕەوانکەر بۆ مەبەستی نادیار، ئەڵقەی بەتاڵی ڕەوانکردن.
ئەم یاسا ئەمانە لەخۆ ناگرێت:
* لێدوان لەسەر سڕینەوەی وتارێک (بۆ بەرگری لە دووپات بوونەوەی درووستکردن، لێدوان و سڕینەوە)
* پەڕەی بەکارھێنەری یا لیدوانی بەکارھێنەر
* پەڕەکانی ئەرشیڤی لێدوان
|-
| گشتی || گ٩. کردەوەی نووسینگە || رێکخراوی ویکیمیدیا ئەو مافەی بۆ خۆی داناوە لە کاتی پێویست، سەبارەت بە ڕووداوی کەم ھەڵکەوت، سڕینەوەی خێرا بکات. ئەو سڕینەوە بێ وەرگرتنی بەڵین لە ویکیمیدیا نابێ بگەڕینرێتەوە.
ھێڵی ٥٣:
| گشتی || گ١٢. پێشێلکردنی ڕوونی مافە پارێزراوەکان || پەڕەکانی وا ئەو دەقانە لە خۆدەگرن کە مافی بەکارھێنانیان نەدراوە یان مافی بڵاوبوونەەوە لە سەر دۆمەینی گشتی نەدراوە. ئەگەر لە مێژووی پەڕەکەدا پێداچوونەوەیەک ھەیە کە ئەو پێشێلکارییەی تێدا نییە، دەبێ سڕینەوە نەکرێت و تەنیا بە گەڕاندنەوەیەک جێبەجێ دەبێ.
|-
| وتارەکان || و١. وتاری بێ‌چەمک || ئەو وتارانەی چەمکی نەبێت و پێناسە نەدات لە سەر بابەتەکەی خۆی. بۆ نمونە: «ئەومڕۆ باران باری!». ئاگادار بن کە باس لە کورت‌بوون نییە؛ ئەگەر وتارەکە چەمکی ھەبێت بەڵام کورت بێت، بۆی ھەیە لە ڕیزی وتارە کورتەکاندا بێت و لە داھاتوودا درێژەی پێ‌بدرێت. بەڵام ئەگەر ئەوەندە وتارەکە بێ‌بێ. مانا بوو کە ھیچ دەرفەتی ھاتن لە ڕیزێکی تایبەتدا نەبوو ئەوە بۆ سڕینەوە دەبێت
|-
| وتارەکان || و٢. وتارەکان بە زمانی دیکە || لەم ویکیپیدیایەدا ھیچ وتارێک نابێت بە زمانی غەیری کوردی ھەبێت. وتار بە ھەر زمانێکی دیکە دەبێ لە ویکیپیدیا ھەر بەو زمانەدا بێت.
|-
| وتارەکان || و٣. بێ ناوەڕۆک || وتار بێ ناوەڕۆک بە شێوەیەک کە تەنھا بریتی بێت لە بەستەر بۆ ناو-ویکی یان دەرەوە یان تەنھا پۆلبەندی، دەتوانن بە خێرایی بسڕێنەوە. لاپەڕەکانی ڕوونکردنەوە لەم جۆرە نییە. کورت بوون مەرجی سڕینەوە نییە. زۆرێک لە وتارە کورتەکان بۆیان ھەیە لە داھاتوودا پەرە بدرێن.
|-
| وتارەکان || و٥. گواستنی || ئەو وتارانەی تەنھا مانایەکی فەرھەنگیی وشەکان بدات سەبارەت بە بابەت، لە پڕۆژەکانی دیکەی ویکی‌دا ھەبێ(وەک ویکی‌وشە) یا دووبارە درووست‌کردنەوەی ئەو وتارانە کە لە پێشدا سەبارەت بە سڕینەوە و گواستنەوەی بۆ پڕۆژەی دیکە، لێدوان کرابێت.
|-
| وتارەکان || و٧. بێ‌بایەخ بوون || وتار سەبارەت بە کەسایەتی، ئاژەڵ یا ڕێخراوە یا ناوەڕۆکی ماڵپەڕێک کە ھۆکاری گرینگ بوونی دیار نییە. ئەم باس لە جێ‌بڕوا بوون یا جێ متمانە بوونی سەرچاوەی زانیاریی نییە. ھەروا وتارەکان دەبێ بۆ نموونە سەبارەت بە کەسایەتی بێت، نەک سەبارەت بە کتێبکەی یان مۆسیقاکەی یان دی خولقێنراوەکانی.
|-
| ڕەوانەکەرەکان || ڕ٢. ڕەوانەکەر بۆ بۆشاییی ناو || ھەر جۆرە ڕەوانەکردن بۆ بێجگە لە پۆل:، داڕێژە:، ویکیپیدیا و یارمەتی: . ئەگەر ڕەوانکردنەکە بە ھەڵە بۆ وتارێک کە بوونی نییە بوو، یەک یان دوو ڕۆژ ڕاوەستە ئینجا ھەوڵی سڕینەوەی بدە.
|-
| ڕەوانەکەرەکان || ڕ٣. شێوەی نووسینی ناباو || ڕەوانەکەرەکان لە شێوە نووسینی پەڕەیەک، کە شێوەیەکی باو و بەسوود نییە. ئاگادار بن کە ڕەوانەکردن لە نووسینی ھەڵەیەی ناوی وتار، یەکێ لە باوترین سوودەکانی ڕەوانکردنە، بەڵام نەک شێوەیەکی ھەڵەی ناباو.
|-
| ڕەوانەکەرەکان || ڕ٤. پۆلی واڵا ||
|-
| پەڕگەکان || پ١. بێ‌سوود || ئەو پەڕگانەی وەشان یا کۆپییەکی گونجاوتر و بە کوالیتی باشتریان ھەبێت لە ویکیپیدیادا بە ھەمان شێوە-پەڕگە. پەڕگەکانی ویکیمیدیا کامنز لەم جۆر نیین.
|-
| پەڕگەکان || پ٢. خراپ || ئەو پەڕگانەی خراپن، یان بەتاڵن، بەو ڕادەی نەرمامێری ویکیمیدیا توانی درووستکردنی ھێما، گۆڕانی قەبارە یا نیشان‌دانی نەبێت.
|-
| پەڕگەکان || پ٣. مافی بەکارھێنان || پەڕگە میدیاکان وا مافی بڵاوکردنەوەی گشتیی یان بەکارھێنانی گشتییان لەبەردەست‌دا نەبێت، دەبێ بسڕێنەوە.
|-
| پەڕگەکان || پ٤. کەمیی زانیاریی مافی بڵاوکردنەوە || کاتێ زانیاریی پێویست سەبارەت بە مافەکانی بڵاوکردنەوی ئەو پەڕگە نەدرابێت، دەبێ لانیکەم ماوە ٧ ڕۆژ کات بدرێت بە دەستکاریکەری ئەو (ئەو کەسەی باری کردووە) تاکوو زانیارییەکان زاید بکات. ئاگادار بن، زۆرکات زانیارییەکانی سەبارەت بە پەڕگە لە پوختەی کاتی بارکردن زیاد دەکرێت.
|-
| پەڕگەکان || پ٥. ئەو پەڕگانەی خۆڕایی نین || ئەو پەڕگانی خۆڕایین نین بۆ بەکارھێنان و بڵاوکردنەوە لەسەر دۆمەینی گشتیی و ھاوکات لە وتارێکدا بەکار نەھاتبێتن، دوای ماوەی ٧ڕۆژی ئاگاداری، دابێ بسڕێنەوە.
|-
| پەڕگەکان || پ٦. نەبوونی پێناسەی بەکارھێنانی گونجاو || ھێندێ لە پەڕگەکان، تەنھا بۆ بەشێک لە بەکارھێنانەکان گونجاون و مافیان دراوە. ئەگەر لەگەڵ وێنەیەکی وەھا دا زانیاریی نەبێت سەبارەت بە چۆنییەتی بەکارھێنانی گونجاو، دەبێ دوای ٧ ڕۆژ ماوەدان بۆ زیادکردنی زانیاریی، بسڕێنەوە.
|-
| پەڕگەکان || پ٧. زانیاریی ھەڵە سەبارەت بە بەکارھێنانی گونجاو || ھەندێ لە پەڕگەکان، تەنھا بۆ بەشێک لە بەکارھێنانەکان گونجاون و مافیان دراوە، بەڵام ئەگەر پەڕگەیەک لەم جۆرە نەبێت و بەم جۆرێ ناساندنی کرابێت، دوای ٧ڕۆژ ماوە دان بۆ ناساندی باشتر، دەبێ بسڕێنەوە.
|-
| پەڕگەکان || پ٨. ئەو وێنانەی ھاوتایان لە ویکیمیدیا کامێنزدا ھەیە || ئەو وێنانەی یەکێک لەم مەرجانەی ھەبێ، پاڵێوراوی سڕینەوە دەبێ:
* وەشانی ھاوتای ھەبێ لە ویکی کامێنزدا بە جۆرە پەڕگەی ھاوتا و بە جۆرایەتی ھاوتا یا تەنانەت باشتر
** بەو مەرجەی لە ژێر وێنەکدا نەنووسرابێت «گواستنەوە نەکرێت بۆ کامێنز»، لە کاتی وەھادا ئەو پەڕگە دەسڕێتەوە و ئەوی کامێنز بەکاردێت.
* وەشانی ئەو پەڕگە لە کامێنزدا خاوەن مافی بڵاوکردنەوەی جێ‌متمانە بێت و بۆی ھەبێ لە ویکیپیدیادا بڵاو بکرێتەوە
ئەگەر وێنەیەک پارێزرا بوو، مەیسڕەوە تەنانەت ئەگەر ھاوکات لە ویکیپیدیا و لە کامێنزدا بوو
|-
| پەڕگەکان || پ٩. پەڕگە میدیا بێ‌سوودەکان || ئەو پەڕگانەی کە بار کراون و نە وێنە، دەنگ و نە ڤیدیۆن، لە ھیچ وتارێکدا بەکار نەھاتوون و سوودێکیان نییە بۆ بواری زانستنامەیی وتارەکان. لەوانە: doc ،pdf ،html ،txt ،zip doc،pdf،html،txt،zip. نموونەی میدیاکان: jpg ،gif ،png ،mpg ،wav ،mp3 jpg،gif،png،mpg،wav،mp3. ئەمە لیستی پەڕگەکانی کەوا دەبێ بسڕێنەوە نییە. بۆ سڕێنەو بە پێی ئەم پێوەرە تەنھا ناوەڕۆکی پەڕگە گرینگە.
|-
| پۆلەکان || پۆ١. بەکارنەھێنراوەکان || ئەو پۆلانەی ماوەیەک لە درووستکردنیان تێ‌دەپەڕێ بەڵام تا ئێستا ھێچ وتارێکیان لەخۆ نەگرتووە.
|-
| پۆلەکان || پۆ٢. ناوگۆڕینی خێرا || *ھەڵەی نووسین
* ناڕوون بوون
* پوختە کراوە
|-
| پەڕەکانی بەکارھێنەر || ب١. داخوازی بەکارھێنەر || پەڕەکانی تایبەتی بەکارھێنەر و ژێرپەڕەکانی بۆشایی بەکارھێنەریی (غەیری پەڕەی لێدوان) لەسەر داخوازی بەکارھێنەر.
|-
| پەڕەکانی بەکارھێنەر || ب٢. بەکارھێنەری ون || پەڕەی بەکارھێنەرێک کە بوونی نییە.
ھێڵی ١٠٣:
| پەڕەکانی بەکارھێنەر || ب٣. پەڕگەی خاوەن ماف || بڵاو کردنەوە و نیشاندانی ئەو پەڕگانە، وێنە یان دەنگ، کە مافی بڵاوکردنەوەی گشتییان نەدراوە لە پەڕەی بەکارھێنەری دەبێتە ھۆی پاڵێوراوی بۆ سڕینەوەی خێرا
|-
| داڕێژەکان || د١. بێ‌سوود || ئەو داڕێژانەی بە مەسبەستی خراپکاری دروستکراون، ئەو داڕێژانە بە باشی کار ناکەن و بەکارھێنانیان دەبێتە ھۆی کێشە.
|}
 
== پێوەری ناتەواو ==
ئەمانەی خوارەوە بەتەنھا، بەس نین بۆ سڕینەوەی خێرای بابەتێک.
# لەسەر بنەمای وتاری ویکیپیدیا چی نییە
ھێڵی ١١٦:
# کورت بوونی وتارێک
 
== ڕەوشتی بەڕێوبەران ==
* بە وردی دوای ئەو ڕێنماییانە بکەون کە {{دا|سڕینەوە}} و {{دا|پێشنیاری سڕینەوە}} پێشنیازیان کردووە
* ئەگەر زانیتان سڕینەوەکەی بەکارھێنراوە ناگونجێت، بیگۆڕن بە سڕینەوەی گونجاو (نم. {{دا|پێشنیاری سڕینەوە}})
* ھەمیشە ٢٤ کاتژمێر بووەستن پێش سڕینەوەی وتارێک مەگەر پێویست بوو بە خێرایی بسڕدرێتەوە