مایکڵ جاکسن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
زیادکردنی زانیاری
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی 185.187.204.7 (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی Épine
ھێڵی ٢٥:
'''مایکڵ جۆزیف جاکسۆن''' لە ٢٨ی ئابی ١٩٥٨ لەدایکبووە، یەکەم جار لە تەمەنی ١١ ساڵیدا لەسەر تەختەی شانۆ دەرکەوت کاتێک ئەندامی تیپی(جاکسۆن فایف) بوو کە لە خێزانی مایکڵ پێکھاتبوو، حەوتەم کوڕی بنەماڵەکەی بوو کە لە نۆ خۆشک و برا پێکھاتبوون (مایکڵ، رۆبی، جاکی، تیتۆ، جیرمان، لاتۆیا، مارلۆن، براندی، جانێت). جۆزیف والتەری باوکیان گرفتی زۆری ھەبوو لەگەڵ ئەم منداڵانە، وا باوڕ دەکرێت کە ئەمە ھۆکاری ئازاری منداڵان لە لایەن مایکڵەوە بووە. لە ساڵی ١٩٩٣ بۆ یەکەم جار مایکڵ جاکسۆن لە ئەڵقەیەکی بەرنامەی ئۆپێرا وینفری باسی لە ناخۆشییەکانی تەمەنی منداڵی خۆی کرد و گوتی: "من لە تەمەنی منداڵیدا ھەمیشە ھەستم بە تەنیایی دەکرد و پەشیمان بووم لەوەی باوکێکی وەک جۆزیفم ھەیە، بۆیە ھەمیشە بە تەنیا دەگریام".
 
لە چاوپێکەوتنێکی راستەوخۆدا لە ساڵی ٢٠٠٣ کاتێک سەرەڕای ئەم ھەموو دەردەسەری و ناخۆشییانە بەھرە و تواناکانی مایکڵ ھەر لە تەمەنی منداڵییەوە ھەستی پێدەکرا بەتایبەتی کە لە تەمەنی ٥ ساڵیدا لە ئاھەنگەکانی سەری ساڵ و لە قوتابخانە گۆرانی دەگوت، لە ساڵی ١٩٦٤ برا گەورەکەی جاکی تیپێکی مۆسیقای دامەزراندن بەناوی "جاکسۆن برازەرس" و مایکل لەگەڵ براکانی وەک کورەس(گۆرانیەکی چەند کەسی) گۆرانی دەگوت و سەمای دەکرد، لە ساڵی ١٩٧١ مایکڵ بە تەنیا دەستی بە گۆرانی گوتن کرد و چەندین ئەلبوومی بڵاوکردەوە کە سەرکەوتنی بێ وێنەی تۆمار بەدەستھێنا، لە ھەشتاکانی سەدەی رابردوودا جاکسۆن یەکەم رەش پێست بوو بگاتە ئاستێکی جیھانی بەرز و ئاراستەی گۆرانی جیھانی لە گۆرانی ئاساییەوە گۆڕی بۆ (گۆرانی ناوبانگ دەرکردن و دروستکردن، گۆرانییەکانی مایکل مەودایەکی مرۆڤانەشیان ھەبوو بەتایبەتی(Black or white، earth) جگە لە گۆرانی مرۆڤانە، مایکل رێکخراوێکی خێرخوازی تایبەت بەخۆی دامەزراندن کە ھاواکاریی پێشکەش بە ٣٩ رێکخراوی خێرخوازی سەربەخۆ دەکات، بەمەش مایکڵ بوو بە یەکێک لەو گۆرانیبێژانە کە دواجار ناوبانگی دەرکرد.
هەندێک سەرچاوە دەڵێن لەم دوایانەدا مایکڵ مووسڵمان بووە بەپێی گۆرانیەکی کە بۆ اللە و ئیسلامی وتوە
نزیکترین هاوڕێشی هەر مووسڵمان بووە بەمەش مایکڵ بوو بە یەکێک لەو گۆرانیبێژانە کە دواجار ناوبانگی دەرکرد و کەسانێکی زۆری کردە مووسڵمان
 
یەکێک لە خاڵە جیاکەرەکانی ژیانی مایکڵ جاکسۆن ئەوەیە کە بەھۆی ئەنجامدانی چەندین نەشتەرگەری جوانکاری لە ماوەی چەند ساڵێکدا توانی رەنگی پێستی خۆی لە رەشی بگۆڕێت بۆ سپی، ئەم نەشتەرگەریانەش بڕێکی زۆر پارەی تێچوو کە جگە لە خەرجییە زۆر ئەم نەشتەرگەیانە کاریگەرییەکی سلبیان لەسەر تەندروستی رابردوو تووشی نەخۆشییەکی دەگمەن و نادیار ھاتبوو لە سییەکانی، ھەروەھا پێستی لەشی دووچاری تێکچوون و ھەڵوەرین ھاتبوو و لەئەنجامی ئەو نەشتەرگەییە زۆرانەی بۆ کرابوو جۆرە کرمێک لە پێستی پەیداببوو، ئەیان ھالبرین کە نووسەرێکی کەنەدییە و خەریکی نووسینی کتێبێکە لە سەر ژیانی جاکسۆن دەڵێ:
لە ساڵانی رابردوودا باری تەندروستی بەرەو خراپی دەچوو تەنانەت توانای ئەوەی نەمابوو کە نەشتەرگەریشی بۆ ئەنجام بدرێت، کە زۆر پێویست بوو چاوی لای چەپی ٩٥% ی توانای بینی نەمابوو لە ئەنجامی نەخۆشی سییەکانی، ھەروەھا توانای قسەکردنیشی زۆر نەبوو.
هەندێک سەرچاوە دەڵێن لەم دوایانەدا مایکڵ مووسڵمان بووە بەپێی گۆرانیەکی کە بۆ اللە و ئیسلامی وتوە
نزیکترین هاوڕێشی هەر مووسڵمان بووە
 
== ژیان لەگەڵ منداڵان ==