ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد |
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد |
== مێژووی ڕۆمانی کوردی==
لهلە ئه‌ده‌بی جیهانیدا ڕۆمان پێش کورته چیرۆک سه‌رهه‌ڵده‌دات، به‌ڵام ئه‌م ڕه‌وته له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا به‌پێچه‌وانه‌یه. واته ڕۆمانچیرۆک چه‌ن دههیه پێش ڕۆمان له ناو فه‌زای ئه‌ده‌بیاتی کوردی دا سه‌رهه‌ڵده‌دات. ئه‌وه‌ی که ئه‌م ڕه‌وته بۆ به‌م جۆره‌یه، ده‌توانین باس له دوو هۆی سه‌ره‌کی که‌ین. یه‌که‌م: وه‌رگێڕی کورد، زیاتر روویان له کورته چیرۆک بوو تا ڕۆمان وه هه‌وه‌لین وهرگێڕانەکانیانوەرگێڕانەکانیان له چیرۆکی عهربهبی، فارسی و تورکی ئه‌نجام دا. دووهه‌م: نووسینی ڕۆمان به‌هۆی فۆرم و چه‌شنی تایبه‌ت هه‌ڵگری ده‌رفه‌تی به‌رفراوانتر و دۆخێکی باشتره. کۆچ کردن له روو ناچاری به‌ره‌و ئورووپا بۆ خه‌ڵکی کورد، به‌خته‌وه‌ریه‌کی گه‌وره پێکهێنا بۆ ئاشنایی له‌گه‌ڵ زمان و چه‌شنه‌گه‌لی ئه‌ده‌بی ئورووپی. ئاشنایی به زمان گه‌لی ئورووپایی، و فه‌زایی تا ڕاده‌یه‌ک بێ مه‌ترسی سیاسی له ئورووپا بۆبه به‌دی هێنه‌ری یه‌که‌مین ڕۆمانی کوردی. عه‌ره‌بی شه‌مۆ یان عەرەب شامیلۆڤ (1897-1987) یه‌که‌مین ڕۆمانی کوردی به زاراوه‌ی کورمانجی به نێوی (شوانی کورمانج) یان (شوانی باکووری) له ساڵی 1935 له ئیره‌وانی ئه‌رمه‌نستان بڵاوکرده‌وه. شه‌مۆ که له کورده‌کانی ڕووسیه بوو له بنکه‌ی رۆژهه‌ڵات ناسی زانکۆی لێنینگراد سه‌رقالی چالاکی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی بوو وهو به‌رده‌وام کاری رۆژنامه‌وانی ئه‌کرد. عه‌ره‌بی شه‌مۆ به باوکی ڕۆمان نووسی کورد ناسراوه که به‌رهه‌مه‌کانی ئاوێنه‌ی دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی کورده‌واریه. شه‌مۆ جگه له شوانی کورمانج، ڕۆمانی (دمدم) که ته‌نیا ڕۆمانی مێژوویی ئه‌وه نووسی. چیرۆکی(به‌یت) قه‌ڵای دمدم له ئه‌ده‌بی زاره‌کی کوردی دا پله و پێگه‌ی تایبه‌تی هه‌یه، شەڕی دمدم شەڕێک بوو لەنێوان سەفەوییەکان و کوردە سوننەەکانی دەوڵەتی عوسمانی، ئه‌م شەڕە لە ناوچەی برادۆست لە دەریاچەی ورمێ رووداوهروویداوه. هەڵەبت پێش رۆمانی (شوانی کرمانج)، لە ساڵی ١٩٢٥دا، چیرۆکی درێژی (لە خەوما)ی خەمیل سایب و چیرۆکی درێژی (مەسەلەی ویژدان)ی ئەحمەد موختار جاف نووسراوە. بەڵام هیچ کام لەو داونە نایەنە خانەی رۆمان، لەسەر چیرۆکی مەسەلەی ویژدان، مشتوومڕێکی زۆری ڕەخنەیی هەیە کە ئایا ئەم چیرۆکە ناتەواوە ڕۆمانە یان نۆڤێلێتە؟. بە هۆی تەوەری باسەکەمان ئەم لایەنە ناهووژێنین و زیاتر لەسەر ڕۆمان دەدوێن. له ڕۆمان نووسانی دانیشتووی یەکێتیی سۆڤیەت، دهتوانینئهتوانین باس له عه‌لی عه‌بدوولڕه‌حمان، سه‌عید ئیبۆ، حاجی جووندی و عه‌گید خۆدۆ که‌ین که گشتیان کتێبه‌کانییان له ئیره‌وان له چاپ دا. له کوردستانی عێراق فه‌زای ناخۆش و ئاڵۆزی سیاسی،و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی حیزبی به‌عس له گه‌ڵ هه‌ر چەشنە چالاکی فه‌رهه‌نگی کورد، لهمپەڕێکی گه‌وره بوو لهبهرههمبهر نووسه‌رانی کورد. ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له ساڵی 1956 رۆمانی (ژانی گه‌ل)ی نووسی، به‌ڵام به‌هۆی فه‌زای ناخۆش و ئیستبدادی حیزبی به‌عس تا ساڵی 1972 نه‌یتوانی بڵاوی کاته‌وه. ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌شێک له ڕۆمانه‌که‌ی له رۆژنامه‌ی رزگاری له سلێمانی بڵاو کرده‌وه وه بۆ رزگار بوون له سانسۆر و پێشگیری، پێشکه‌شی کرد به شه‌ڕڤانانی ئه‌لجه‌زایه‌ری. به‌شێکی زۆر له نووسه‌رانی کورد به‌هۆی نه‌بوونی فه‌زایه‌کی ئارام و بێ ده‌رده‌سه‌ر بهرههمهکانییانبهرههمهکانیان له ئو‌وروپا چاپ ده‌کرت. ئه‌مه‌ش یه‌کێک له هۆیه هه‌ره گرینگه‌کانی ئاشنا نه‌بۆنی خه‌ڵکی کورد له‌گه‌ڵ به‌شیکی زۆر له ئه‌ده‌بیاتی نووسراوی کورد بوو. ڕه‌حیم قازی له کورده‌کانی کوردستانی ئێران یه‌که‌مین ڕۆمانی بە ناوی (پێشمەرگە) له ساڵی 1961 له ئیره‌وان بڵاوکردوه. مارف خه‌زنه‌دار و جه‌مال نه‌به‌ز له‌و نووسه‌رانه بوون که بهرههمهکانییانبهرههمهکانیان له ئاڵمان و مۆسکۆ بڵاوکردوه. له دووا ده‌یه‌ی هه‌شتا ڕۆمانی کوردی به سه‌قامێکی زیاتر و شێوازگه‌لی چڕ و پڕتر هاته کایه‌وه. له لایه‌ک فه‌زای ئارامی سیاسی و له‌لایه‌کیتر زیاد بوونی رێژه‌ی خوێنه‌رانی کوردی زان و کوردی نووس، بوو به‌هۆی ئه‌وه که نووسه‌رانی کورد له ناوه‌ڕۆک و فۆرمدا چه‌شنه‌گه‌لی ئه‌ده‌بی جیاواز به‌ئه‌زموون ده‌ربێنن. گێڕانه‌وه‌ی کێشه‌گه‌لی کۆمه‌لایه‌تی- سیاسی به شێوازی (ڕیالیسمی سێحراوی) بۆ به‌ختیارعه‌لی و سووریالیسم بۆ شێرزاد حه‌سه‌ن ده‌ره‌تانێکی فۆرمی، بۆ رزگاری له شێوازه‌کانی پێشوو بوو. هه‌نووکه ناوه‌ڕۆکی بهَشێکی زۆر له ڕۆمانی کوردی گێڕانه‌وه‌ی کێشه‌گه‌لی په‌نابه‌رایه‌تی، ڕه‌خنه له توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان، عه‌شق و هه‌سته‌کانی مرۆڤ و نیشاندانی فه‌زای ته‌م گرتووی ژیانی مرۆڤه. شێرزاد هه‌ینی له ڕۆمانی (سوتانی به‌فر) و ئه‌نور محه‌مه‌د له ڕۆمانی (سه‌گ دۆست) باس له کێشه‌گه‌لی په‌نابه‌ران ده‌که‌ن. شێرزاد حه‌سه‌ن له ڕۆمانی (حه‌سار و سه‌گه‌کانی باوکم) به‌ر هه‌ڵستی -باوک سالاری- ده‌بێته‌وه،ده‌بێته‌وه وهو، به مێتۆدی ده‌روون شیکاری فرۆیدی تاوتۆی خه‌ساره‌کانی ئه‌م کێشه‌یه ده‌کا. کاروان عومه‌ر کاکه سورکاکەسوور له ڕۆمانی (ماسی) خۆشه‌ویستی کچێک به دایهکیدایکی له نامه‌کانیدا نیشان ده‌دات. عه‌تا نه‌هایی له ڕۆمانی (گوڵی شۆران)دا به یارمه‌تی له به‌ستێنی چیرۆکی (لاس و خه‌زاڵ) باس له مرۆڤێک دهکاتدهکا که بۆ گه‌یشتن به هیواکانی سه‌فر ده‌کات و له‌گه‌ڕانه‌وه دا تووشی قه‌یران و ناکۆکی ده‌بێتەوە. فه‌تاح ئه‌میری له دوو ڕۆمانی (هاوارەبەرە)و (میرزا) به که‌ڵک وه‌رگرتن له زاره‌وه‌ی ناوچه‌یی، ژیانی خه‌ڵکی لادێ له مه‌زرا و هه‌ڵسوو که‌وته‌کانیان باس ده‌کات. <ref>ڕۆمانی کوردی، ئاوێنەی کەسایەتی خاوەن کێشە، [[کاوان محەمەدپوور]]</ref>
== سەرچاوەکان ==
|