چارڵی چاپلن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز
دەربازدانی 3 سەرچاوە و تاگکردنی 0 بە مردوو #IABot (v1.6)
ھێڵی ٥٣:
چارلی لە ساڵی ١٩٠٦ کاتێ کە ١٧ ساڵ تەمەنی بوو، لە شانۆی «شارلۆک ھۆڵمز» لە ڕۆڵی کوڕی ڕۆژنامە نووسێکا باش دەرکەوت و ئەو لە لایەن دەرھێنەر گەشەی پێدراو وڕەزامەندی تەماشاچیەکانی بە دەس ھێنا. لەمە بە دواوە لە گرووپێکی [[کۆمێدی]] بوو بە ئەندام و ڕۆڵی تەڵخەکی لە گرووپی شانۆی «فڕێد کاڕنو» بە خۆی دابین کرد. ساڵانی دوایی ئەو بە ئاواتی خۆی گەیشت و توانی لە گەڵ کۆمپانی «یونایتێد ئارتیست» لە ھالیوود گریبەست ببەسێ. ئەو لە گەڵ لیتا ئەکتەری ھۆلیوود ژیانی ھاوسەری پێک ھێنا و بوو بە خاوەنی دوو منداڵ بەڵام دوای ماوەیێک لە یەکتر جیا بوونەوە. لە ساڵی [[١٩٢٧]] بە دواوە، فیلمگەلێکی بێ دەنگی بەرھەم ھێنا. لە ڕاستی دا فیلمە کۆمێدییەکانی ئەو بێ دەنگ بوون بەڵام چارلی وەھا بە توانادەروونیەکانی خۆی و خۆشەویستی ڕۆڵی ئەبینی کە ھەموو جوڵەکانی ھەزاران مانای لەخۆ دەگرت.
 
چارلی چاپلین لە ساڵی ١٩٤٠ یەکەمین فیلمی بەدەنگی خۆی بە ناوی [[دیکتاتۆری گەورە]] بەرھەم ھێنا. ھێنانەگۆڕی باسی [[شەڕی جیھانی دووەم]] و یاریی بەھێزی چارلی لە ڕۆڵی [[ئەدۆلف ھیتلەر]]، ڕەزامەندی گشت رەخنەگرەکانی لەم فیلمەدا بە دەست ھێنا.[https://web.archive.org/web/20130602095049/http://themovingsilent.wordpress.com/2012/04/04/چارلی%DA%86%D8%A7%D8%B1%D9%84%DB%8C-چاپلن%DA%86%D8%A7%D9%BE%D9%84%D9%86-گەورەتر%DA%AF%DB%95%D9%88%D8%B1%DB%95%D8%AA%D8%B1-لە%D9%84%DB%95-ژیان%DA%98%DB%8C%D8%A7%D9%86/ 3]
 
چارلی چاپلین لە ساڵی ١٩٤٢ لەگەڵ [[ئونا ئونیل]] ئەکتەر و گۆرانیبێژی [[ھۆلیوود]] ژیانی ھاوسەری پێک ھێنا. لە ئەو کاتە چارلی چاپلین ٥٣ ساڵ و ئونا ئونیل ١٧ ساڵی بوو ھەڵبەت چارلی چاپلین‌پێش لەمە، چەند کەڕەتێکی تریش ژنی ھێنا بوو، بەڵام چونکە ھاوسەر گیرییەکانی ڕەسمی نەبوون، ناکرێت بخرێنە لیستی ژنھێنانەکانی. ئونا ئەوینداری چارلی بوو و جیاوازی تەمنیان لای گرینگ نەبوو. ئەوان بوون بە خاوەنی ھەشت منداڵ. لە نێوان ئەم منداڵانە «ژۆراڵدین چاپلین» کچی جوان وھونەرمەندیان چوو بۆ ناو کۆمەڵی سینەما و بوو بە ئەکتەر.
 
وردە وردە چاپلین بوو بە خۆشەویست ترین ھونەرمەندی مێژووی [[سینەما]] و بەرھەم ھێنەری کارەکانیشی بە ئەستۆ گرت. بەڵام لە دوایی دا بە بۆنی ئەوەی کە [[مافیا]]ی [[ئەمریکا]] چارلی وەکوو زۆریەک لە ھونەرمەندانی سەربەخۆی [[ھۆلیوود]] (بە تاوانی کۆمۆنیست بوون) لە کۆمەڵی ئەکتەری لابرد، چارلی بەرەو ئەوروپا ڕۆشت و ھاوکات لە گەڵ بە جێ ھێشتنی ھۆلیوود گەڕانەوەی ئەو بۆ ئەمریکا بەرگیری لێ کرا. بەم شێوەیە پەراوێزی یەکێک لە گەورەترین ئەکتەرەکان بەسترا و ساڵانی کۆتایی ژیانی خۆی لە بێ ناوی بە سەر برد. چارلی لە دوای بە جێ ھێشتنی [[ئەمریکا]] لە ساڵی١٩٥٢ ڕۆیشت بۆ [[لەندەن]] و دواتر [[سویسرا]]ی بۆ ژیان ھەڵبژارد لەوێ لە گەڵ ژن و منداڵەکانی نیشتەجێ بوو.[https://web.archive.org/web/20130602095049/http://themovingsilent.wordpress.com/2012/04/04/چارلی%DA%86%D8%A7%D8%B1%D9%84%DB%8C-چاپلن%DA%86%D8%A7%D9%BE%D9%84%D9%86-گەورەتر%DA%AF%DB%95%D9%88%D8%B1%DB%95%D8%AA%D8%B1-لە%D9%84%DB%95-ژیان%DA%98%DB%8C%D8%A7%D9%86/ 4]
 
چارلی دواتر لە چواری مارسی ١٩٧٥ لە لایەن شاژنی [[بەریتانیا]] نیشانی [[سێر]] و [[شوالیە]] ی پێ بەخشرا و ھەروەھا لە لایەن ھۆلیوود بە بۆ پێ بەخشینی خەڵاتی [[ئۆسکار]] بۆ [[ئەمریکا]] بانگێشکرا.
ھێڵی ٧٨:
* http://en.wikipedia.org
{{reflist}}
٣ و ٤: https://web.archive.org/web/20130602095049/http://themovingsilent.wordpress.com/2012/04/04/چارلی%DA%86%D8%A7%D8%B1%D9%84%DB%8C-چاپلن%DA%86%D8%A7%D9%BE%D9%84%D9%86-گەورەتر%DA%AF%DB%95%D9%88%D8%B1%DB%95%D8%AA%D8%B1-لە%D9%84%DB%95-ژیان%DA%98%DB%8C%D8%A7%D9%86/
 
[[پۆل:لەدایکبووانی ١٨٨٩]]