ویکیپیدیا:ھۆکارەکانی جیابوونەوەی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب Serchia پەڕەی ویکیپیدیا:ھۆکارەکانی جگێکردنەوەی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندیی بەبێ بەجێھشتنی ڕەوانەکەرێک گواستەوە بۆ [[ویکیپیدیا:ھۆکارەکانی...
شائەمراز
ھێڵی ١١:
سۆرانییەکان لە دوو وڵاتی ئێران و عێراق دەژین. لەم دوو وڵاتەدا لە مێژەوە ئەلفوبێی ئارامی بە کار دێت و کوردەکانیش ئەلفوبێی کوردییان لە ئەلفوبێی ئارامی وەرگرتووە. نووسەرە سۆرانییەکان، نووسراوەکانیان بە ئەلفوبێی ئارامی بڵاو دەکەنەوە. کتێبەکانی قوتابخانە لە ھەرێمی کوردستان، ڕۆژنامەکان، گۆڤارەکان و ماڵپەڕە سۆرانییەکان بە ئەلفوبێی ئارامی دەنووسرێن. خوێندن و نووسین بەم ئەلفوبێ بووە بە عادەت و خوێندن و نووسینی کوردی بە ئەلفوبێی لاتینی بۆ زۆربەی سۆرانییەکان سەختە. بە تایبەت ئەگەر دەقێکی درێژ بێت. بە ھۆی ئەم مەبەستانەوە بڕیارمان دانا لە ویکیپیدیا بۆ زۆرتر کردنی بەشداری و نزیکتر کردنەوەی بەکارھێنەران وتارە سۆرانییەکان بە ئەلفوبێی سۆرانی بنووسین.
 
چەپ بۆ ڕاست بوونی رووکاری بنەڕەت لە ku.wikipedia.org کێشەیەکی گەورە بوو بۆ نووسین بە ئەلفوبێی سۆرانی. ئەم کێشەیە بە دروست کردنی دوو قاڵبی RTL و /RTL تا ڕادەیەک چارەسەر کرا بەڵام کاتێک بەکارھێنەر زمانی ڕووکاری دەکرد بە سۆرانی، ئەم جارە وتارە کورمانجییەکان دەشێوان. ئەم جارە نەدەکرا بۆ ھەموو وتارە کورمانجییەکان (١٢٠٠٠ وتار) قاڵبی LTR دابنێین.
 
== زمانی ڕووکار ==
 
لە حاڵەتی بنەڕەت دا (Default) زمانی ڕووکاری (interface) لە ku.wikipedia.org دا کورمانجییە. بۆ بە سۆرانی کردنی دەبێ ئەندامی ویکیپیدیا بیت و لە پەڕەی ھەڵبژاردەکانت دا زمانەکەی بکەیت بە ku-arab . کێشکانی ئەمە بوو کە بەکارھێنەرە تۆمار نەکراوەکان کە بەشێکی زۆری بەشدارییەکانی ھەموو ویکپیدیایەک دەکەن، نەیاندەتوانی بە ئاسانی لە ڕووکاری سۆرانی کەڵک وەرگرن و و یارمەتییان بدات. زۆر جاریش تازەکارەکان تا پەڕەیەکیان دەدی، وایان دەزانی کە ئەم ماڵپەڕە ھەمووی کورمانجییە.
 
== وتارە دوو زاراوەییەکان ==