ڕانبیر کاپوور: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب دەروازە
تاگی بێسەرچاوە
ھێڵی ١:
{{بێ سەرچاوە}}
[[پەڕگە:Ranbir promotes YJHD.jpg|وێنۆک|ڕانبیر کاپوور]]
'''ڕانبیر کاپوور''' لەدایکبووی ٢٨ی ئەیلوولی ١٩٨٢ لە [[مومبای]] لە [[ھیندستان]]. ڕانبیر یەکێکە لە ئەکتەرە ناودار و سەرکەوتووەکانی بۆلیوود، وە یەکێکە لە ئەکتەرە گرانەکان واتە پارەیەکی زۆر بۆ ڕۆڵگێڕان وەردەگرێت. فیلمەکانی ڕانبیر زۆری لەجۆری کۆمێدیا و خۆشەویستیین، ڕانبیر لەخێزانێکی ھونەریدایە کە دایک و باوکیشی ئەکتەر بوون کە [[:en:Rishi Kapoor|ڕیشی کاپوور]] باوکییەتی وە [[:en:Neetu Singh|نیتو سینگ]]یش دایکییەتی کە ھەردووکیان ئەکتەرن وە ڕانبیر لەفیلمی (بێ شەرم - Besharam) دا ڕۆڵی سەرەکی بینیوە کە ھاوکات دایک و باوکی وەک ئەکتەر بەشداربوون لە فیلمەکە وەھەروەھا لەگەڵ خانمە ئەکتەری بەناوبانگی ھیندی [[کارینا کاپوور]] ئامۆزایە. لەساڵی ٢٠١٣ لە فیلمی (Yeh Jawaani Hai Deewani) لەگەڵ [[دیپیکا پادوکۆن]] بەشداربوون و لە ئێستادا ئەو فیلمە لەڕیزی پڕداھاتترین فیلمەکانی بۆلیوودە. ڕانبر لە فیلمی (بەرفی - Barfi)یدا سەرکەوتنێکی مەزنی بەدەستھێنا لەڕووی ڕۆڵیبین وەک پیاوێکی کەڕوڵاڵ کە بەھۆی ئەو فیلمەشەوە بەجیھانی دەرەوەی ھیند ناسرا. ڕانبیر جگە لە کاری ھوونەری و ئەکتەر بەڕێوبەر و خاوەنی یانەی مۆمبای سیتییە بۆ [[تۆپی پێ]] کە یانەکە بەشدارە لەخوولی سووپەری ھیندستان وە یانەکە لەساڵی ٢٠١٤ وەک تیمەکانی دی لەو ساڵە دامەزراوە و ڕانبیر خاوەنیەتی.