شیکاریی دراوە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١:
'''شیکاریی دراوە''' ({{بە ئینگلیزی|Data analysis}}) بریتییە لە پرۆسەی تێگەیشتن، خاوێنکردنەوە، گۆڕینی فۆرم و شیکردنەوەی [[دراوە]]کان بە مۆدێلی بیرکاریی جۆراوجۆر بە مەبەستی دۆزینەوەی [[زانیاری]]ی زیاتر. ئەم زانیارییانە بۆ بڕیار دان لە بوارە جۆراوجۆرەکانی بەڕێوەبەریدا کەڵکیان لێ وەردەگیرێت. ئەمڕۆ زانستی دراوەکان و شیکاریی دراوە لە لقە جۆراوجۆرەکانی زانستدا وەکوو [[ئەندازیاری]]، [[پزیشکی]]، [[ئابووری]] و [[کاسبی]]دا بە کار دەھێنرێت<ref>Provost, F., & Fawcett, T. (2013). Data Science for Business: What you need to know about data mining and data-analytic thinking. " O'Reilly Media, Inc.".</ref>.
==فێربوونی لەگەڵ سەرپەرستی==
فێربوونی لەگەڵ سەرپەرستی بەشێکی گرنگە لە شیکاریی دراوە کە بریتییە لەو جۆرە [[ئەلگۆریتم]]انە کە ئامانجی پێشبینییەکەیان دیارە. واتە بەرلە فێربوونی ئەلگۆریتمەکە جۆری ئامانجەکە دیارە؛ واتە ئایا ئامانجی فێربوونەکە ژمارەیەکە یا پۆلێکی تایبەتە. ئەلگۆریتمەکانی فێربوونی لەگەڵ سەرپەرستی دوو دەستەی سەرەکییان ھەیە: یەکەم ریگرشن و دووھەم پۆلبەندی. لە ریگرشندا ئەلگۆریتمەکە ژمارەیەک پێشبینی دەکات. بەڵام لە پۆلبەندیدا پۆلێک پێشبینی دەکات. نموونەیەکی ئەلگۆریتمی پۆلبەندی [[درەختی بڕیار]]ە.
==فێربوونی بێسەرپەرستی==
فێربوونی بێسەرپەرستی بریتییە لەو ئەلگۆریتمانەی شیکاریی دراوە کە تێیاندا ئەنجامی ئەلگۆریتمەکە لە سەرەتاوە دیار نیە.