ویکیپیدیا:سیاسەتەکان و ڕێساکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەیەکی بە «{{خاوێنکردن}} ویکی پیدیا زانستنامه یه کە ، که لە ھەموو زانستەکان یان زانستێکی تایب...»ەوە دروستکرد
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٠١:١١، ١٩ی ئازاری ٢٠١١

ویکی پیدیا زانستنامه یه کە ، که لە ھەموو زانستەکان یان زانستێکی تایبەت زانیاریی پوختە و ھەڵبژاردەی تێدایە. زانستنامە لە وتارەکان پێکدێت ھەر وتارێک سەبارەت بە بابەتێکە.

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایه کی ئازاده که هه ر که سێک ده توانێ تێیدا به شدار بێت و ده ست کاری تێ دا بکات.

هه ر بۆیه ش له به ر وه ی که له نێوان به کار هێنه ران که جیاوازی بیر و ڕایان هه یه کۆ ده نگییه ک ساز بکرێ ده بێ رێبازێک هه بێ که سه رجه م به کارهێنه ران دانی پێدا بنێن.

ڕێنوێنییه گرینگه کان

  • ویکیپیدیا زانستنامه یه ، هه ر بۆ یه سه رجه م وتاره کان ده بێ ، بێ لایه نانه نووسرا بن.
یەکێک لە ڕێبازەکانی دەستکاری لە ویکیپیدیا، ڕێبازەکانی ڕوانگەی بێلایەنانە. ئەم ڕێبازە دەڵێت ئێمە ھەموو ڕوانگەکان سەبارەت بە بابەتێک وەردەگرین. لە جێگەی ئەوەی بە ئاسانی تەنھا بۆچوونێک دابنەین، ھەوڵ دەدەین ھەموو بۆچوون و ڕوانگە جیاوازەکان سەبارەت بە بابەتەکە لەپاڵ یەکەوە بنووسین بێ ئەوەی ھەڵسەنگاندنی ڕاستی ھیچ یەک بکەین. ئامانجی ئێمە گەیاندنی زانیارییەکانە، نەک ھاندان بۆ قەبووڵکردنیان. ئەم رێبازە بەو مانا نییە کە وتارەکان ھەموو فاکت و ڕاستیین، لەبەر ئەوەی لە ھەر مشتومڕێک ھەر لایەک دڵنیا کە ئەوەی خۆی دەیڵێ ڕاستییە.
  • هه ر کات وتارێک له ویکیپیدیا بنووسرێ یان شتێک به وتارێک زیاد بکرێ ده بێ سه رچاوه و به ڵگه ی بۆ بنوسرێت.
بۆ زانیاری زیاتر و چۆنییه تی دانانی سه رچاوه کلیک بکه ئێره.
  • ڕێز له یه کتر بگیرێت.
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایه کی ئازاده که به کارهێنه رانی به بیر و ڕای جیاواز به شدارن ، شتێکی ئاساییه که جار و بار له سه ر ناوه ڕۆکی نوسراوێک ڕێککه وتن ساز نابێت ، هه ر بۆیه ش به ڕێز گرتن له یه کتر و ووتو وێژ ده بێ کار بکرێت.

ڕێنوێنیه کانی دیکه

  • کۆپی کردن له ماڵپه ڕ و وێبلاگه کانی ئینتێرنێت نایاساییه.
کاتێ زانیارییەک زیاددەکەیتە سەر وتارێک، ھەوڵ بدە لە زاری خۆتەوە و بە وشەی خۆت نووسرابێت، نەک ڕاست لە سەرچاوە کۆپی-کراو. لە یادت بێ کە ھەرشتێک لە سەر ئینتەرنەت بڵاودەبێتەوە، مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە مەگەر خاوەنەکەی پێچەوانەکەی وتبێت.
  • تەواوی پیتەکان و نیشانەکان دەبێ بە نووسە درووستەکەیان بنووسرێن.
بۆ زانیاری زیاتر ده توانن چاو له نووسینی کوردی بکه ن.
  • شێوازی نووسینی ناوەڕۆکی نووسراوەکان وەک هەموو زانستنامەکانی دیکە دەبێ بە شێوەی فەرمی بێت.
بۆ زانیاری زیاتر کلیک بکه ئێره

ئه مانه ش ببینه

ڕێنووسی زمانی کوردی

خاڵبەندی

داڕێژە:ڕێباز و ڕێنوێنییەکانی ویکیپیدیا