تاوگۆزی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
ب چاکسازیی نووسە عەرەبییەکان
ھێڵی ١:
{{خاوێنکردن}}
{{بێ سەرچاوە}}
'''تاوگۆزی''' ناوی ھۆزێكىھۆزێکی گەورەی [[کورد]]ە لە ناوچەی تاوگۆزی نیشتەجێن لەسەر سنووری ڕۆژھەڵات و [[باشووری کوردستان]]. لە ڕۆژھەڵات دەکەوێتە سنووری ھەردوو شارستانی [[جوانڕۆ]] و [[تازاوەی سەلاس]] لە [[پارێزگای کرماشان]]. ھاوسنوورن لە گەڵ ھۆزەکانی [[باوەجانی]] و [[قوبادی]] و [[ئیمامی]] و [[جوانڕۆیی]] و [[کڵاشی]] و گوندی [[مزران]] . لە باشووریش ناوچەکەیان دەکەوێتە سنووری شاری [[دەربەندیخان]] و[[ھەڵەبجە]] لە [[پارێزگای سلێمانی]] و لەگەڵ ھۆزەکانی [[شەمێرانی]] و [[باوایی]] و [[شەرەفبەیانی]] و [[نەورۆڵی]] و [[ھارونی]] ھاوسنوورن. شایانی باسە شاعیری بەناوبانگی کورد [[مەولەوی]] لەم ھۆزەیە، و گۆڕەکەی لە گوندی سەرشاتەیە لە ناوچەکەیان لە باشووری [[کوردستان]]. ھۆزی تاوگۆزی خاوەنی نزیکەی ٣١ گوندە، نزیکەی ٢٠ گوند لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ١١ گوندیش لە باشووری کوردستان، ئەمەش ناوی گوندەکان: لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان: ١- ملەڕەش ٢- قەڵاجێ ٣- دۆڵی گوێزی ٤- لاپیرسا ٥- بڕی مەلا عەلی ٦- دۆڵەتا ٧- بانی لوان ئەو حەوت گوندەی سەرەوە دەکەونە دەڤەری: (تاوگۆزی تاوگۆز). ٨- بەشی ناوخاس ٩- ئالیخانی ١٠- ھۆزی ستە ١١- ھەماجگە (ئاوایی بەشی حەمەجان). ١٢- ملەکەوە ١٣- پوینە (ئاوایی دەسێردی لە کوێستان). ئەو شەش گوندەی سەرەوەش (لە ھەشتەمەوە تا سازەھەم) دەکەونە ناوچەی دۆڵی دەرە. ١٤- گەزەنە (ئاوایی بەشی ئەلیوەیس). ١٥- دڕێمی ١٦- بانینار (ئاوایی بەشی مەحموود). ١٧- ئەشکێ (ئاوایی ھۆزی کوێخا). ١٨- بناوەچ (ئاوایی دەسێردی لە گەرمەسێر). ١٩- خازنۆک (ئاوایی ڕەجەوی). ٢٠- شێخ سێڵە (ئاوایی شێخ سێڵە گەورەدێیە، زۆربەی دانیشتووەکانی لە دەسێردی و ھۆزی کوێخا و دڕێمی پێک دێن). ئەم حەوت گوندەش (لە چواردەوە تا بیست دەکەونە گەرمەسێر). لە باشووری کوردستان: ٢١- [[گمە]] ٢٢- پشتە ٢٣- قەڵپ ٢٤- مۆرتکە ٢٥- بانی بۆڵان ٢٦- زارێن ٢٧- کانی ژەنان ٢٨- سەرشاتەی خواروو ٢٩- سەرشاتەی سەروو ٣٠- پشتقەڵا ٣١- گورگەچیا (ئەم گوندە دەکەوێتە دەڤەری شارەزوور).
 
{{جاف}}