لێدوانی ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٤٠:
:::::بەڵێ، لە سیاسەتەکان وا نووسراوە. ٧ بەڕێوەبەرمان ھەیە بەڵام چەندیان چالاکن؟! ھەقە ھەموو ئەوانەی ناتوانن ئەرکی بەڕێوەبەرایەتی بگرنە ئەستۆ وازی لێ بێنن و داواکارییەک پێشکەش بکەن بەڕاستی. خۆشتان ئەزانن من فریا ناکەوم ھەمووشتێک خۆم بیکەم، ھەرچەندە گرنگییەکی زۆریش بە ویکیپیدیا دەدەم. بە ھیوای ئەوەی بەشداربووە پێشکەوتووەکان وەک بەڕێوەبەران بەسەریدا بچنەوە، ئەوە ئەرکی سەر شانیانە! دەستتان خۆشبێت، ئەوەی توانیوتانە کردووتانە.--&#9666; [[user:Épine|<b style="color:purple;font-size:13px;display:inline-block;border:1px solid purple">ئێپین</b>]] <sub>[[user talk:Épine|<b style="color:black;font-size:11px">وتووێژ</b><span style="color:purple">&#9836;</span>]]</sub> ‏١٥:٠٣، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
:{{وب|Gyan333}}، {{وب|Épine}}، {{وب|صلصة صويا}}؛ ھاوڕێیانی ئازیز، مەبەست لەم وتووێژە لۆمەکردنی ھیچ بەکارھێنەرێک نیە. ویکیپیدیاوانەکان خۆبەخشانە کار دەکەن و ھەموویان جێی ڕێزن. بەڵام مەبەست ئەوە بوو پیاچوونەوە بکرێت ھەمیشە، بەتایبەت بۆ وتاری ھەڵبژێردراو. کات نیە؟ قەی ناکا! با دوو مانگ و سێ مانگ یەک وتار بێت. بە بڕوای من ئەوە باشە لەوەی کە کواڵیتیی کارەکەمان دابەزێ و گاڵتەمان پێ بکرێت کە نووسەرانی ویکیی کوردی خۆیان کوردی نازانن. ویکیی سۆرانی ھەتا ئەمڕۆ لەبارەی وتووێژ و قووڵییەوە یەکێ لە ویکییە باشەکان بووە و لانیکەم لە زۆرێ لە ھاوسێ گەورەکانی باشتر بووە. ئامارەکانی ویکیمیدیا ئەوە دەڵێت. بەکارھێنەری ئازیز {{وب|Gyan333}}، کێشە تەنیا ھ نیە. ئەوە کێشەی ڕێنووسە نەک ڕێزمان و بە کرتەیەک چارەسەر دەبێت. ئەوەی کە [[کار (ڕێزمان)|فیعل]] لە سەرەتای ڕستەوە بێت تایبەتی ڕستەی فیعلییەی عەرەبییە. لە ھیچ زمانێکی ھیندی-ئەورووپیدا نیە. ھەروەھا '''نەخۆشخانەی برینیستۆن بلینزبۆروی فێرکاری'''ش عەرەبییە. لە کوردیدا بەپێچەوانەی عەرەبی صفت (ئاوەڵناو) دەکەوێتە پێش مضاف الیە (ناوە ئیزافەکە). ئەمە پێشتر لە [[وتووێژ:سوپای ئازادی سووریا]] و [[وتووێژ:زانکۆی پزیشکیی ھەولێر]]دا باس کراوە و چارەسەر کراوە. نموونەی تریشی تێدا بوو. [[بەکارھێنەر:Pirehelokan|پیرەھەڵۆ]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Pirehelokan|وتووێژ]]) ‏١٨:٣٤، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
::بەڕێز {{و|Pirehelokan}} «کات نیە؟ قەی ناکا!» چارەسەرێک نییە. [[وپ:سوھ]] بخوێنەرەوە، کاتێک کە ھیچ وتارێکی تر نەپاڵێورابوو، ھیچ دژێک نەبوو، بۆیە ئەم وتارە داندراوە. ئەمە سیاسەتە. من تەنھا یەک شت تووڕەم دەکات، ئەویش ئەوەیە [[ویکیپیدیا:پاڵاوتنی وتاری ھەڵبژێردراو/گرێگری ھاوس|کە دەنگدان کرا ھەمووان بێدەنگ بوون]] جگە لەو سیانەمان، من دەنگی بێلایەنیم دا و ئارامیش دەنگی بەڵێ. تۆ داوای پاڵاوتن دەکەی، پاڵاوتن دەکرێ و کراوە بەڵام تا ئێستا لە یەک دانەدا ڕای خۆتت دەرنەبڕیوە و ھیچ دەنگێکت نەداوە! ئێستا ''سێ'' ھەڵبژاردەمان لەبەردەستە:
::# [[ویکیپیدیا:ھەڵسەنگاندنەوەی وتاری ھەڵبژێردراو|دەنگدان بۆ ھەڵسەنگاندنەوەی وتارەکە]]: ڕای خۆت دەرببڕە، دوای ھەفتەیەک ئەم وتارەی ئێستا لادەبرێت گەر چاکسازی پێویستی بۆ نەکرا. لە چەند شوێنێک باسی کێشەکانت کردووە، بەڵام دەتوانی باشتر بۆ نووسەری ڕوونبکەیتەوە کە چۆن چاکی بکات، و وتارەکە لە ویکیپیدیای عەرەبییەوە وەرگیراوە، ئەگەر بەھەر شێوازێک بێت ئەمە یارمەتیت بدات، با ھەر بیزانی.
::# وتارێکی باشتر بنووسەوە و بیپاڵێوە، گەر پڕۆسەی پاڵاوتنی بڕی، جێگرەوەی ئەوەی ئێستا دەبێت.
::# بەسەر وتارەکەدا بچنەوە و باشتری بکەن: کەس وەک خۆت نازانێت باشتری بکات. وەک ئینگلیز دەڵێ، «کە ویستت شتێک باش بێت، خۆت بیکە.»
::منیش لەگەڵ ئەوەم کە کوالێتی وتارەکانمان نایاب بن. ئەمە خۆی سیاسەتی وتاری ھەڵبژێردراوە. بەڵام ھیچ یارمەتییەک نادەیت لەکاتێکدا لە پڕۆسەی دەنگدان و بەسەرداچوونەوە (کە ٣٠ ڕۆژی ڕێکە و کەمتر نییە) ئابسێنت بیت و دوای ھەڵبژاردنی وتارەکە ''ئینجا'' ڕای خۆت دەرببڕیت. ئەمە تەنھا کارەکان سەختتر دەکات. ھەرچۆنێک بێت، دووبارە دەستخۆشی لە ھەموو لایەک دەکەم، ھەوڵی خۆیان داوە، سپاسی تۆش دەکەم کە کێشەکەت خستە بەرچاو، ھەڵبەتە خەتای من بوو کە بەسەر وتارەکەدا نەچوومەوە و تەنھا بۆ یەک بەشداربووم بەجێھێشت. من وەک بەڕێوەبەرێک بە ئەرکی سەر شانی خۆمی دەزانم، لایەنی کەم بارەکە دەخەمە سەر شانم درک بە ھەڵەکەی خۆم ئەکەم کە وەک بەڕێوەبەرێک بە پێی پێویست چالاک نەبووم.--&#9666; [[user:Épine|<b style="color:purple;font-size:13px;display:inline-block;border:1px solid purple">ئێپین</b>]] <sub>[[user talk:Épine|<b style="color:black;font-size:11px">وتووێژ</b><span style="color:purple">&#9836;</span>]]</sub> ‏١٨:٥٧، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
بگەڕێوە بۆ پەڕەی پرۆژەی "وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن".