ئەڵمانیای نازی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب Bot: Removing Link GA template
maineditsummary #IABot (v1.5.3)
ھێڵی ٤:
== مێژوو ==
[[پەڕگە:Bundesarchiv Bild 183-S33882, Adolf Hitler retouched.jpg|170px|وێنۆک|چەپ|وێنەی [[ئادۆڵف ھیتلەر]]، چانسێلۆری ئاڵمانیا (١٩٣٣-١٩٤٥)]]
لە سەرەتای دەست پێ کردنی شۆڕشی ئاڵمانیا لە نۆڤەمبری ساڵی ١٩١٨، ئەم وڵاتە دامەزراندنی سیستمی کۆماری ڕاگەیاند. بەڵام ململانەی نێوان ھێزە سیاسیەکان بۆ مسۆگر کردنی دەستەڵات بەردەوام بوو. شۆڕشەکە لە ١١ی ئاگوستی ١٩١٩ بە نووسرانی دەستووری بنەڕەتی وایمار کۆتایی ھات.<ref>Fulbrook 1991, pp. 156–160.</ref> بە ھۆی ئەو ناکۆکیە [[ئابووری]]انەی کە لە ساڵی ١٩٢٩ ڕووی دا و لە سەر کار بوونی دەوڵەتە لاوازەکان کە یەک لە دوای یەک بە بێ ئەنجامی ھیچ کارێکی بەنرخ دەڕووخان بەرەبەرە پێوەندی نێوان گەل و حکوومەت لە یەک چڕا. لە ١٩٣٢دا حکوومەتی وایمار بە ھۆی واژوو کردنی [[پەیمانی ڤێرسای]] بە خەیانەت بە ئاڵمانیا تۆمەتبار کرا. لە ھەمان کاتدا پارتی نازی و کومۆنیست زۆربەی پەرلەمانیان لە ژێر دەستدا بوو. لە کاتی دەستەڵاتداری [[پاوڵ ڤۆن ھیندێنبوورگ]]، [[ئادۆڵف ھیتلەر]] بە چانسێلۆری (بە [[عەرەبی]]: صدر اعظم) دەستنیشان کرا. لەم ڕۆژەوە بە دوا (٣٠ی جانیڤێڕی ١٩٣٣) ھیتلێر دەستی کرد بە دامەزراندنی ڕژیمێکی [[تۆتالیتاریزم|تۆتالیتێر]]، لە ھەمان کاتیشدا دەستی کرد بە لەسەرەوە درووت کردنی ئابووری و بازرگانی ئاڵمانیا،ھەروەھا ھێزە لەشکریەکانیشی زۆر لەبەرچاو گرت و بەھێزتریانی کرد.<ref>http://www.dhm.de/lemo/html/nazi/innenpolitik/ermaechtigungsgesetz/index.html {{webarchive|url=https://web.archive.org/web/20140703143804/http://www.dhm.de/lemo/html/nazi/innenpolitik/ermaechtigungsgesetz/index.html |date= ٣ی تەممووزی ٢٠١٤ }}</ref><ref>Stackelberg, Roderick (1999). Hitler's Germany: Origins, interpretations, legacies. Routledge. p. 103. ISBN 978-0-415-20115-5.</ref><ref>http://www.dhm.de/lemo/html/nazi/wirtschaft/index.html {{webarchive|url=https://web.archive.org/web/20140705130826/http://www.dhm.de/lemo/html/nazi/wirtschaft/index.html |date= ٥ی تەممووزی ٢٠١٤ }}</ref>
 
لە ١٩٣٥دا ئاڵمانیا دەستی بە سەر [[سار (لێژنەی نەتەوەکان)|سار]] و [[ڕینلەن]]دا گرت، کە ھەردووی ئەمانە بە پێی پەیمانی ڤێرسای لە ئاڵمانیا سەندرا بوون.<ref>Fulbrook 1991, pp. 188–189.</ref> لە ساڵی ١٩٣٨ [[نەمسا]] و دواتر لە ساڵی ١٩٣٩ [[چیکوسڵۆڤاکیا]] کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئەڵمانیا. لە ١ی سێپتەمبری ١٩٣٩ ئەرتەشی [[ڤێرماخت]] ھێرشی کردە سەر [[پۆڵەندا]]، لە لایێکی دیکەیشەوە [[ئەرتەشی سوور]]یش ھێرشی کردە سەر پۆڵەندا، لە ئاکامدا لە ماوەیێکی زۆر کورت دا پۆڵەندا بەتەواوی مسۆگر بوو. دوای ئەم ڕووداوە بە شێوازێکی فەرمی، [[بریتانیا]] و [[فەڕانسە]] دەستپێکردنی شەڕ لە نێوان خۆیان و ئەڵمانیایان ڕاگەیاند.<ref> Fulbrook 1991, pp. 190–195.</ref> ئەمە بوو بە سرەتای [[شەڕی جیھانی دووەم]]. لە ماوەیێکی کورت دا، ئەڵمانیا و [[وڵاتەکانی تەوەر]] توانیان دەست بە سەر زۆربەی بەشەکانی [[ئورووپا]] و باکووری [[ئەفریقا]]دا بگرن. دواتر ئەڵمانیا و [[وڵاتەکانی تەوەر|ھاوپەیمانەکانی]] تێکۆشان کە بریتانیا لاواز بکەن و بە جۆرێک لە ڕێکەوتننامەی بە دڵخوازی خۆیان بە سەری ئەودا بسەپێنن، بەڵام ئەم پلانە سەرنەکەوت. دواتر ئەم ھێزانە ھێرشیان کردە سەر [[یەکێتیی سۆڤیەت]] کە ئەمە بە ھۆی بوونی ڕێکەوتن نامەیێک لە نێوان ''یەکێتی سۆڤیەت و ''ئاڵمانیا'' چاوەڕوان نەدەکرا. ھاوکات لەگەڵ ئەم ھێرشەی ئاڵمانیا، [[ئیمپراتۆری ژاپۆن]]یش ھێرشی کرە سەر [[ھێرشی پێرل ھاربر|پێرل ھاربر]]ی [[ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا]] و بە جۆرە پەرەی دا بە شەڕی نێوان ''ھێزەکانی تەوەر'' و [[وڵاتە ھاوپەیمانەکان|ھاوپەیمانی وڵاتەکان]]. شەڕی ئاڵمانیا و ''یەکێتیی سۆڤیەت'' لە ستالینگراد کە بە [[شەڕی ستالینگراد]] ناسرا بوو بە ھۆی دۆڕانی ئاڵمانیا و ناچاری کرد لە پاشە کشان لە جبھە خۆرھەڵاتیەکان.<ref> Fulbrook 1991, pp. 190–195.</ref> لە سیپتەمبری ساڵی ١٩٤٣ [[ئیتاڵیا]] کە ھاوپەیمانی ئاڵمانیا بوو، لە شەڕەکەدا شکستی ھێنا و کەوتە ژێر دەسەڵاتی ھێزە ھاوپەیمانەکان، ئەمە جبھەیێکی نوێ لە نێوان ئاڵمانیا و ھێزە ھاوپەیمانەکاندا کردەوە. لە [[ڕۆژی دی]]دا ھێزە ھاوپەیمانەکان لە خۆرئاواوە جبھەیێکی تریان بەرەوڕووی ئاڵمانیا کردەوە و دەستیان بە پێشکەوتن بەرەو [[بەرلین|پایتەخت]] کرد. لە ٨ مانگی مەیی ساڵی ١٩٤٥ دوای ڕووخانی بەرلین و بە دەستی ''ئەرتەشی سوور''، شەر کۆتایی ھات.<ref>Steinberg, Heinz Günter (1991) (in German). Die Bevölkerungsentwicklung in Deutschland im Zweiten Weltkrieg: mit einem Überblick über die Entwicklung von 1945 bis 1990. Kulturstiftung der dt. Vertriebenen. ISBN 978-3-88557-089-9.</ref>