ھیچخوازی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
چاکسازیی نووسە عەرەبییەکان
←‏میریۆلۆجیکال: چاککردنەوەی ھەڵەی ڕێنووس/ڕێزمان
ھێڵی ٨٤:
 
=== میریۆلۆجیکال ===
میرۆلۆجیکال ھیچخوازی میرۆلۆجیکال لەسەر میرۆلۆجی (علم الأجزاء) یان پارچەناسییە، حاڵەتێکە کە باوەڕ وایە شتە فیزیاییەکان پارچە و بەشی شیاویان نییە و تەنھا پارچەی سەرەتایی شتەکانیان پێکھێناوە، ئەمەش واتا ئەو جیھانەی ئێمە تێیدا دەژین کە پڕە لە شتی تەواو بە پارچەوە بەرھەمێکی ھەستە خەڵەتێنەرەکانی مرۆڤە. لێکدانەوەی ھەبوونی شتێک پێویستە بڕیاری لەسەر بدرێت، ئەو شێوازەی کە مرۆڤەکان «پارچە نادروستەکان»ی سەر زەوی پێ دەبینن ڕاستییەکی سەلمێنراوی واقیع نییە، بەڵکو تایبەتمەندیێکی شاراوەیە کە تەنھا دەتوانرێت بەجۆریی و سەرنجدان دەرببڕدرێت. بەھۆی ئەمەشەوە ھیچ ڕێگەیەکی سەلمێندراو نییە بۆ پێوانی ئاستی ڕاستی ھیچخوازیی پارچەناسی.
 
پارچەکان بەکاردێن بۆ ڕوونکردنەوەی ھەموو شتەکانی کە لەسەر زەوی و گەردووندان و ھەموو شتە ئاساییەکانی ژیانی ڕۆژانە دەگرێتەوە. بۆ نموونە تۆپێک لە دوو پارچەی نیوەیی پێکھاتووە، بۆیە ئەم تۆپە شتێکی تەواوە کە لە دوو پارچە پێکھاتووە. پارچەزانی دەڵێت کە ھەموو شتێک ئێمە دەیبینین لە گەردووندا شتێکی تەواوە کە لە پارچە پێکھاتووە. تەنھا ئەو شتانەی کە تاکو ئێستا مرۆڤایەتی دۆزیبێتییەوە کە پارچەی نەبێت لاپتۆن و کوارکە، چوونکە بە چاو نابیندرێن و ناتواندرێن بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ درکیان پێ بکرێت.