ھیچخوازی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
وێنە
کامنت:چین تەفکیکییە و موستەقلییە؟
ھێڵی ٢:
'''ھیچخوازی''' ({{بە ئینگلیزی|Nihilism}} – {{بە عەرەبی|عدمية}} • لە ''Nihil''ـی [[لاتینی]]یەوە ھاتووە بە واتای '''ھیچ''') بیر و باوەڕێکی [[فەلسەفە|فەلسەفییە]] کە پێشنیاری باوەڕنەکردن بە یەک یان زیاتر لە لایەنە واتادارەکانی ژیان دەدات. بە گشتی، ھیچخوازی بە شێوازی '''ھیچخوازیی ھەبوونی''' دەبیندرێت، بیردۆزەیەکی فەلسەفەیی کە دەڵێت ژیان ھیچ واتا و نرخێکی نییە و مرۆڤەکانیش بێبایەخ و بێ ئامانجن. ھیچخوازە ئاکارییەکان دووپاتی ئەوە دەکەنەوە کە ھیچ ڕەوشتێکی خۆیی بوونی نییە، ھەروەھا ئەو پێوەرە ڕەوشتیانەی کە بە پەسەند داندراون بە تەواوی و واتایی داھێندراون. ھیچخوازی لەوانەیە بە شێوازەکانی [[مەعریفەتناسی]]، [[زانستی بوون|زانینناسی]]، یان [[مێتافیزیک]]ی ببینرێن، واتا لە ڕووی ھیچخوازییەوە، لە ھەندێک لایەنەوە زانین لە توانادا نییە، یانیش واقیع بوونی نییە.
 
ئەم فەلسەفەیە زۆربەی جار لەگەڵ دەستەواژەی بەڕەڵایی کۆمەڵایەتیدا (لامعيارية) بەکاردێت بۆ دەربڕینی ئەو ھەستە بێ ھیواییەی کە کەسێک لەوانەیە درکی پێ بکات دوای زانینی ئەوەی کە ھەبوون بێ سوود و گرنگییە و ھیچ نەریت و یاسا و ڕێسایەک لە ڕاستیدا بوونیان نییە. جووڵەکانی وەک (مستقبلية) و (تفكيكية) لەلایەنی خەڵکی ترەوە بە ھیچخواز لە قەڵەم دراون<!--چین تەفکیکییە و موستەقلییە؟-->.
 
ھەروەھا ھیچخوازی خەسڵەتێکە کە دەدرێتە پاڵ کات و دەمەکان: بۆ نموونە جان بۆدریارد لە پاڵ چەند کەسانێکی تر سەردەمی پۆست مۆدێرنێتی (پۆست مۆدێرنێتی باری ئابووی و کەلتووری کۆمەڵگەیەکە کە دوای نوێخوازی ھاتۆتە ئاراوە) بە ھیچخواز دەزانن، ھەروەھا ھەندێک لە [[خواناسی|خواناسە دینییەکان]] و کەسایەتییە دینییە دیارەکان دووپاتیان کردووەتەوە کە پۆست مۆدێرنێتی یان زۆرینەی لایەنەکانی نوێخوازی ڕەتکردنەوەیەکی باوەڕدارییان لەگەڵدایە، وە بێ باوەڕی بە مەزھەبەکانی ئەوان ھیچخوازی دەنوێنێت.