ھیچخوازی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
وێنە
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Nechayev.png|وێنۆک|سارجێی نێکایێڤ یەکێک بووە لە ھیچخوازە ڕووسییە کۆنەکان.]]
'''ھیچخوازی''' ({{بە ئینگلیزی|Nihilism}} – {{بە عەرەبی|عدمية}} • لە ''Nihil''ـی [[لاتینی]]یەوە ھاتووە بە واتای '''ھیچ''') بیر و باوەڕێکی [[فەلسەفە|فەلسەفییە]] کە پێشنیاری باوەڕنەکردن بە یەک یان زیاتر لە لایەنە واتادارەکانی ژیان دەدات. بە گشتی، ھیچخوازی بە شێوازی '''ھیچخوازیی ھەبوونی''' دەبیندرێت، بیردۆزەیەکی فەلسەفەیی کە دەڵێت ژیان ھیچ واتا و نرخێکی نییە و مرۆڤەکانیش بێبایەخ و بێ ئامانجن. ھیچخوازە ئاکارییەکان دووپاتی ئەوە دەکەنەوە کە ھیچ ڕەوشتێکی خۆیی بوونی نییە، ھەروەھا ئەو پێوەرە ڕەوشتیانەی کە بە پەسەند داندراون بە تەواوی و واتایی داھێندراون. ھیچخوازی لەوانەیە بە شێوازەکانی [[مەعریفەتناسی]]، [[زانستی بوون|زانینناسی]]، یان [[مێتافیزیک]]ی ببینرێن، واتا لە ڕووی ھیچخوازییەوە، لە ھەندێک لایەنەوە زانین لە توانادا نییە، یانیش واقیع بوونی نییە.
 
Line ٤٢ ⟶ ٤٣:
=== جووڵەی ڕووسی ===
بە جووڵەی ھیچخوازی ناسراوە، کە جووڵەیەکی ڕووسی بوو کە لە ساڵی ١٨٦٠ەکاندا سەری ھەڵدا کە ھەموو دەسەڵاتێکی پشتگوێ دەخست و ڕەتی دەکردەوە. دوای کوژرانی ئەلێکساندەری دووەم لە ساڵی ١٨٨١، ھیچخوازەکان لە سەرانسەری [[ئەورووپا]]دا سەریان ھەڵدا بۆ ئەوەی ناڕەزاێتی خۆیان دەرببڕن لە بەکارھێنانی زۆرەملێ و توندوتیژی بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری ڕامیاری. ھیچخوازەکان تووڕەیی خۆیان دەردەبڕی بەرامبەر بە توندوتیژییەکەی کڵێسای ئارتاداکسی خۆرھەڵات لەگەڵ ئیمپڕاتۆرییەت و ئۆتۆکراسی زاریست (Tsarist)ـی ڕووسی. ھیچخوازی لە مێژووی ڕووسیادا دەکرێت بە دوو بەشەوە:
[[پەڕگە:Russian Nihilists are being tied to chairs on horse-drawn pl Wellcome V0041837.jpg|وێنۆک|چەپ|دوو ھیچخوازی ڕووسی بەسراونەتەوە بە کورسییەکانیانەوە لەکاتێکدا کە بەرەو لەسێدارەدانیان دەبەن|250px]]
# دەمی سەرەکی (١٨٦٠–١٧٦٩): کە دەمی بڵاوبوونەوەی بیر و باوەڕە سەرەکییەکانی ھیچخوازی و بەناوبانگبوونی بوو. لەم کاتەدا بچووکترین جووڵەی ھیچخوازی ببیندرایە لەلایەن کەسێکە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن زیندان دەکران و یانیش دەنێردران بۆ سیبریا. بە دوای ئەمیشدا،
# دەمی شۆڕشگێڕانە (١٨٧٠–١٨٨١): کاتێک نامیلکەکەی سێرجەی نیچیاڤ (Catechism of a Revolutionary) جووڵەکەی گۆڕی، کە بریتی بوو لە تەنھا چاوەڕوانکردن و ھێرشکرشنە سەر پروپاگەندە بەربڵاوەکان. لەم دەمەدا ئارەزوو بەرەو گێڕانی شۆڕش دژی ڕژێمی زاریست زیادی کرد و چەندەھا کردەوە ئەنجام درا دژی دەسەڵاتدارانی ڕووسیا. دەمی شۆڕشگێڕی لەگەڵ کوژرانی تزار ئەلێکساندەری دووەم کۆتایی پێ دێت (١٣ی ئازار ١٨٨١).
Line ٦٤ ⟶ ٦٥:
 
=== ئاکاری ===
[[پەڕگە:Merwart-Nihilist.jpg|وێنۆک|تابلۆی ''ھیچخوازەکە''، لەلایەن پۆڵ مێروات (١٨٨٢)|250px]]
ھیچخوازیی ئاکاری یان ڕەوشتی، ھەروەھا ناسراوە بە ھیچخوازیی ئێتیکاڵ، بیر و باوەڕێکی مێتائێتیکییە (أخلاقيات فوقية) کە دەڵێت ڕەوشت بە شێوەیەکی زگماگی بوونی نییە لە ڕاستیدا، بەھۆی ئەمەشەوە ھیچ کردەوەیەک ناتواندرێت بەسەر ئەوی تردا پەسەند بکرێت. بۆ نموونە ھیچخوازێکی ئاکاری لەوانەیە بڵێت کوشتنی کەسێک، بۆ ھەر ھۆکارێک بێت، خۆی لە ناو خۆیدا نە ھەڵەیە و نە ڕاست. چوونکە بنەماکانی ڕەوشت لە کۆمەڵگادا دوولەتکارییەکی سادەبنچیبە بنیانت دراوە. ھیچخوازەکانی تر لەوانەیە مشتومڕ لەسەر ئەوە بکەن و بڵێن نەک ڕەوشت بوونی نییە، ئەگەر ھەبێت، ئەوە داھێنانی مرۆڤە و بۆیەش دەستکردە. ئەوەی کە بە خراپ ناسراوە لە ناو مرۆڤایەتیدا کێشێکی قورستری خراوەتە سەر وەک لەوەی کە بە باش لە قەڵەم دراوە. بەھۆی ئەمەوە ھیچخوازێکی ئاکاری پێی وایە کە بانگەشە ڕەوشتییەکان لە ھەموو ڕاستییەک دوورن و ھیچ نرخێکیان نییە.