میرنشینی ھەکاری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
No edit summary
ھێڵی ٣:
 
<big>میرنشینی ھەکاری</big> (بە سریانی ܣܘܪܝܝܐ بەعربی هكّاري بە ئینگلیزی hakkari) لە ھەرێمی جۆلە مێرگ لە باکوری کوردستان لە سەدەی سێزدەیەمی زایینیەوە دەرکەوتووە
ھەکاری ناوچەیەکی شاخاوییە، میرنشینی ھەکاری دەکەوتە نێوان گۆلی وان، شاری وان و خۆشاوی. پایتەختی میرنشینی ھەکاری شاری چۆلەمێرگ بوو لەبەر ئەوەی ئەم میرنشینە لە ھەرێمێکی چیاییدا بوو، دەیتوانی خۆی لە دوژمن بپارێزێ و بژێ.

== دەربارەی ==
بۆیەش ھەتا دەھات بەھێز دەبوو دەوڵەتی عوسمانی لەم میرنشینە دەترسا، بۆیە زۆر جار لەشکری دەناردە سەر گوندەکانی دەوروبەری میرنشینی ھەکاری و کاولی دەکردن و مووچەخۆر و ڕۆشنبیرانی کوردیان لەو ھەرێمە دەر دەکرد لەبەر ھێرش و زوڵم و زۆرداریی عوسمانییەکان، خەڵک پەنایان دەبردە بەر میرنشینی ھەکاری و ھێزی ئەم میرنشینەش ھەتا دەھات زیادی دەکرد. ھێزی چەکداری لە ٤٠٠٠٠ (چل ھەزار) زێدەتر بوو
 
لە لایەکی ترەوە دەوڵەتی فارسیش ترسی ئەم میرنشینەی لێ نیشتبوو، بۆیە جارەناجارێک بە لەشکری زۆر مەزنەوە ھێرش دەبردە سەری، بەڵام میرنشینی ھەکاری بەردەوام سەربەخۆییی خۆی دژی عوسمان و فارس بە سەرفەرازی پاراستووە. ئەمەش بەتایبەتی لە سەردەمی مستەفا پاشای ھەکاریدا کە میرنشینەکەی زۆر بەھێز بووبوو