کۆسۆڤۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بNo edit summary
دەربازدانی 1 سەرچاوە و تاگکردنی 0 بە مردوو #IABot (v1.5)
ھێڵی ٨٠:
کۆسۆڤۆ دەورە دراوە بە کۆماری [[مەقدوونیا]] لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە و سربیا لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە [[سنجق]] و [[مۆنتینیگرۆ]] لە باکووری ڕۆژئاواوە و [[ئەڵبانیا]] لە باشوورەوە، پایتەختەکەی پریشتینا بە ژمارەی دانیشتوانی ئەگاتە دوو ملیۆن و سی سەد ھەزار کەس، و ڕووبەرەکەی ١٠،٥٧٧کم٢ و پانتاییەکی سەوز زۆربەی زەوییەکانی دادەپۆشێت کە بە شاخ و بەرزایی دەورە دراوە و چوار رووبار و ١٧ دەریاچەی تیایە، و پێش سەربەخۆیی و تا ئێستاش کۆسۆڤۆ بە زوییەکی داخراو ناسراوە لەبەرئەوەی ھیچ دەرچەیەکی دەریایی نیە.
== ئابووری ==
بارودۆخی ئابووری کۆسۆڤۆ باش نیە بە ھۆی ناکۆکی ڕەگەزییەوە تیایدا، ڕێژەی بێ کاری ئەگاتە %٥٠ لە کاتێکدا پێش جیایوونەوە لە سربیادا ئەگەیشتە %١٨.٨[https://web.archive.org/web/20090402193036/https://www.cia.gov/library/publications/the-world-factbook/geos/rb.html]، ئەمەش بە ژمارە ئاماژە بەو ستەمە ئەکات کە ھەرێمەکە ئەیچەشت بە دەستی سربەوە، نیوەی کۆسۆڤییەکان تەمەنییان لە خوار ٣٥ ساڵەوەیە، و ھەژارترین وڵاتە لە یۆگسلافیای پێشوو و یەکێتی ئەوروپادا، و ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە کانزاکان وەک قوڕقوشم و زینگ و زیو و کرۆم و ئاسن و نیکڵ و خەڵوزی بەردین.
 
== سەرچاوەکان ==