ئەژدیھای کۆمۆدۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب here
دەربازدانی 3 سەرچاوە و تاگکردنی 0 بە مردوو #IABot (v1.5)
ھێڵی ١:
{{وتاری بەرز}}
[[پەڕگە:Komodo_dragon_(Varanus_komodoensis).jpg|left|thumb|ئەژدیهای کۆمۆدۆ لە نزیکەوە.]]
'''ئەژدیھای کۆمۆدۆ''' (بە [[ئینگلیزی]]: Komodo dragon) ([[ناوی زانستی]]: Varanus komodoensis) جۆرە [[مارمێلکە]]یەکی گەورەیە لە چەند دوورگەیەکی [[ئیندۆنیزیا|ئیندۆنیزی]] دەژیێت. لەوانە: کۆمۆدۆ، ڕینکا، فلۆرس، گیلی مۆتانگ و پادار<ref name=":0">Ciofi, Cudio (2004). ''Varanus komodoensis''. ''Varanoid Lizards of the World'' (Bloomington & Indianapolis: Indiana University Press). pp. 197–204.la</ref>. درێژی ئەم جۆرە [[خشۆک]]ە لە حاڵەتی دەگمەن دەکرێ بگاتە ٣ مەتر و کێشی دەگاتە نزیکەی ٧٠ کیلۆگرام.<ref name=":0" /> ئەم ئەژدیهایە «ئۆڕا»شی پێ دەوترێت لەلایەن دانیشتووانی ڕەسەنی ئەو دورگانە.<ref name=":10">[httphttps://web.archive.org/web/20100307164050/http://www.amnh.org/nationalcenter/Endangered/ora/ora.html "ئۆڕا (مۆنیتۆری دورگەی کۆمۆدۆ یان ئەژدیهای کۆمۆدۆ)"]. مۆزەخانەی ئەمەریکی بۆ مێژووی سروشتی.</ref>
 
بەھۆی قەبارەیەناوە، ئەو [[مارمێلکە|مارمێلکانە]] بەسەر [[پەناگە|ناوچەی ژیانیاندا]] زاڵبوونە.<ref name=":6">Tim Halliday (Editor), Kraig Adler (Editor) (2002). ''Firefly Encyclopedia of Reptiles and Amphibians''. Hove: Firefly Books Ltd. pp. 112, 113, 144, 147, 168, 169.</ref> ئەژدیھای کۆمۆدۆ [[بێبڕبڕەکان]]، [[پەلەوەر|باڵندەکان]] و [[گوانداران|شیردەرەکانیش]] ڕاودەکەن. وە دەشوترێ کە گەستنیان ژەھراویە؛ دوو ڕژێنیان ھەیە لە شەویلگەی خوارەوە کە چەند پڕۆتینێکی ژەھراوی و دەرمانی دژە مەیینی خوێن دەردەکەن. خواردنی سەرەکی ئەژدیھای کۆمۆدۆ بەزۆری [[ئاسک|ئاسکە]]، بەڵام بڕێکی بەرچاوی گۆشتی بۆگەن و مردارەوەبووش دەخۆن.<ref name=":0" /> وە تەنانەت [[مرۆڤ|مرۆڤیش]] لە مەترسیان بەدەر نییە.<ref>"هێرشی مارمێلکەی گەورە: ئەژدیهایەکی کۆمۆدۆ گاز لە ژنێکی پیر دەگرێ لەسەر دورگەی ڕینکا"،ڕۆژنامەی ''The Jakarta Post'', ١٣ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢.</ref>
ھێڵی ١٦:
وە ئەژدیھای کۆمۆدۆ دەتوانێ شت لە دووری ٣٠٠ م ببینێت، بەڵام لەبەر ئەوەی تەنھا [[خانەی قووچەکی|خانەی قووچەکیی]] ھەیە لە چاویان، وا پێدەچێت لە شەواندا باش نەبینن. ئەژدیھای کۆمۆدۆ دەتوانێ شت بەڕەنگاوڕەنگی ببینێت، بەڵام باش نییە لە جیاکردنەوەی شتە جێگیر و نەجووڵاوەکان لە چواردەوریان.<ref name=":2">"Komodo Dragon Fact Sheet". [[ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا|USA]] Zoological Park. </ref>
 
ئەژدیھای کۆمۆدۆ زمانی بەکاردەھێنێت بۆ تامکردن وە وەکو زۆربەی خشۆکەکان، بۆ بۆنکردن [[ئەندامی یاکۆبسۆن]] (jacobson's organ) بەکاردەھێنێت لە جیاتی کونی لووتەکانی.<ref>"[httphttps://web.archive.org/web/20061127173608/http://www.szgdocent.org/resource/rr/c-komodo.htm Komodo Dragon]". Singapore Zoological Gardens. </ref> ئەندامی یاکۆبسۆن لە زۆربەی گیانەوەران ھەیە و دەکەوێتە نزیک ئێسکی لووت. بەیارمەتی با، ئەژدیھای کۆمۆدۆ دەتوانێ بۆنی گۆشتی بۆگەن بکا لە دووری ٤ بۆ ٩.٥ کم.<ref name=":2" /> وە پێستە ڕەقەکەشی ھەستی بەرکەوتنی بۆ دابین دەکات. پێستی لە دەورووبەری گوێ، لێو، چەناگە و ژێرەوەی پێکانی لە ھەموو شوێنەکانی تری ھەستیارترە.<ref name=":5">Tara Darling (Illustrator). ''Komodo Dragon: On Location (Darling, Kathy. on Location.)''. Lothrop, Lee and Shepard Books.</ref>
 
== ڕەفتار و ژینگە ==
ھێڵی ٤٨:
ئەژدیھای کۆمۆدۆ مەترسی لەناوچوونی لەسەرە و لە لیستی سوری [[یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پارێزگاریی سروشت]] (IUCN) (The International Union for Conservation of Nature) دایە.<ref name=":1" /> لە ئێستادا نزیکەی ٤٠٠٠ بۆ ٥٠٠٠ ئەژدیھای زیندوو ھەیە لە سرووشتدا. لەسەر دورگەکانی گیلی مۆتانگ (١٠٠)، گیلی داسامی (١٠٠)، ڕینکا (١٣٠٠)، کۆمۆدۆ (١٧٠٠) و فلۆرس (لەوانەیە ٢٠٠٠).<ref>Trooper Walsh; Murphy, James Jerome; Claudio Ciofi; Colomba De LA Panouse (2002). ''Komodo Dragons: Biology and Conservation (Zoo and Aquarium Biology and Conservation Series)''. Washington, D.C.: Smithsonian Books.</ref> بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە تەنھا نزیکەی ٣٥٠ مێینە ھەن کە توانای وەچە خستنەوەیان ھەبێت.<ref name=":10" /> بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت، لە ساڵی ١٩٨٠ [[ناشناڵ پاڕکی کۆمۆدۆ]] دامەزرێندرا بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ژمارەی ئەژدیھای کۆمۆدۆ بکات لە دورگەکانی کۆمۆدۆ، ڕینکا و پادار.<ref>[http://www.komodonationalpark.org/ وێبسایتی سەرەکی ناشناڵ پاڕکی کۆمۆدۆ].</ref> دواتریش شوێنی پاراستنی ئەژدیھای کۆمۆدۆ لەسەر دورگەی فلۆرسیش کرایەوە.<ref name=":12">"[http://news.nationalgeographic.com/news/2003/01/0129_030129_komodo.html Trapping Komodo Dragons for Conservation]". ناشناڵ جیۆگرافیک.</ref>
 
ئەژدیھای کۆمۆدۆ خۆی بەدوور دەگرێت لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ مرۆڤدا. بچووکەکان زۆر شەرمن و زوو ڕادەکەن و خۆیان دەشارنەوە ئەگەر مرۆڤێک لە ١٠٠ مەتر نزیکتر بێتەوە. ئەژدیھا [[ھەراش|ھەراشەکانیش]] دەکشێنەوە ئەگەر مرۆڤ لێیان نزیک بێتەوە. ئەگەر نیگەران بن ئەوا کاردانەوەی تووندیان دەبێت بە کردنەوە و داخستنی دەمیان، دەرکردنی دەنگ و شەقاندنی کلکیان. ئەژدیھای کۆمۆدۆ زۆر بەکەمی ھێرش دەکاتە سەر مرۆڤ بۆ ڕاوکردنی، ئەگەر ھێرشیش بکا و گازیش بگرێ زۆرتر بۆ پاراستنی خۆیەتی.<ref name=":11" /> بۆ مەبەستی پاراستینیان لە ئێستادا بازرگانی کردن بە ئەژدیھاکان و پێستەکانیان قەدەغەیە.<ref>"[httphttps://web.archive.org/web/20080311055724/http://www.cites.org/eng/app/appendices.shtml Appendices I, II and III]". CITES.</ref>
 
=== هۆکارەکانی مەترسی ===