پایسکلدزەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
+ سەرچاوەکان
No edit summary
ھێڵی ١:
{{زانیاریدانی فیلم|ناو=پاسکیل دزەکان|وێنە=Ladri3.jpg|دەرھێنەر=ڤیتۆریۆ دیسیکا|بەرھەمھێنەر=پرۆدیۆسیۆنی دیزیکا|نووسین=ڤیتۆرییۆ دیسیکا ، سوسۆ دامیکۆ ، سیزار زاڤاتینی ، جیراردۆ گوێرێری ، ئۆرێستێ بیانکۆلێ ، ئەدۆلفۆ فرانکی ، چیرۆکی سەرەکی (لویجی بارتۆلینی)|کاست=ئینزۆ ستایۆلا ، لامبێرتۆ ماگیۆرانی|موزیک=ئەلیساندرۆ چیچیۆنینی|وێنەگری سینەمایی=کارلۆ مۆنتۆری|دەستکاری=ئیرالدۆ دا ڕۆما|ماوەی فیلم=٩٣ خولەک|وڵات=[[ئیتاڵیا]]|زمان=[[ئیتاڵی]]|تێچوون=٨١ هەزار دۆلار|داھات=٣٧١ هەزار دۆلار}}'''پاسکیل دزەکان''' بە [[ئیتاڵیی]] ( '''''Ladri di biciclette''''' ) فیلمێکی [[ئیتاڵیی|ئیتاڵییە]] بەرهەمهێنراوە لە ساڵی ١٩٤٨ لە دەرهێنانی ڤیتۆریۆ دیسیکایە باس لە باوکێکی هەژار دەکات کە لەگەڵ کوڕەکەیدا بەدوای پاسکیلە دزراوەکەیدا دەگەڕێت کە ئەگەر بێتو نەیدۆزێتەوە کارەکەی لەدەست دەدات
 
پاسکیل دزەکان لە ڕۆمانێکی لویجی بارتۆلینی وەرگیراوە و لامبێرتۆ ماگیۆرانی ڕۆڵی باوکە خەمبارەکە دەگێڕێت و ئینزۆ ستایۆلاش ڕۆڵی کوڕەکەی دەگێڕێت ، ئەم فیلمە بە شاکاری [[نیۆڕیالیزم|نیۆڕیالیزمی]] ئیتاڵی دادەنرێت و لە ساڵی ١٩٥٠ خەڵاتێکی ئۆسکاری وەرگرتووە وەکو شانازی<ref>[http://www.imdb.com/title/tt0040522/awards?ref_=tt_awd لیستی خەڵات و پاڵاوتنەکانی پاسکیل دزەکان - IMDB] کۆتا سەردان - ٢١ی ٨ی ٢٠١٧</ref> و لەنێو باشترین فیلمەکانی مێژوودا بە پێی سایت ئاند ساوند کە ٨٤٦ ڕەخنەگری دیاریان کردووە ڕیزبەندی ٣٣ی پێدراوە<ref>[http://www.bfi.org.uk/films-tv-people/sightandsoundpoll2012/critics باشترین سەد فیلمەکەی مێژوو - BFI] کۆتا سەرداب ٢١ی ٨ ی ٢٠١٧</ref> هەروەها ئینستیوتی فیلمی بەریتانی لە نێو ئەو ٥٠ فیلمەدا دایناوە کە پێویستە پێش ١٤ ساڵی تەماشا بکرێن<ref>[http://www.dailymail.co.uk/tvshowbiz/article-356395/The-50-films-age-14.html ٥٠ فیلم کە پێویستە پێش ١٤ ساڵی ببینرێن - دەیلی مەیڵ] - کۆتاسەردان ٢١ی ٨ی ٢٠١٧</ref>
 
== چیرۆک ==
ئەنتۆنیۆ پیاوێکی خێزاندارە کە تازە کاری دەست کەوتووە بەڵام بۆ کارەکەی پێویستی بە پاسکیلێکە بەڵام پاسکیلی نییە ناچار هەندێک پارچەی جێخەو و بەتانی دەفرۆشێت تا پاسکیلێک بکڕێت ، دوای ئەوەی دەچێتە سەر کارەکەی کە هەڵواسینی پۆستەر و ڕیکلامە پاسکیلەکەی لێدەدزرێت و ئەویش زۆر پێویستیەتی بۆیە لەگەڵ کوڕەکەی دەست دەکات بە گەڕان بەدوای پاسکیلەکەدا و بە درێژایی ڕۆژ لەگەڵ برونۆی کوڕی دەگەڕێن و بەهۆی ئەو پەستانەوە کە لەسەر ئەنتۆنیۆی باوکە زۆر جار لە برونۆ توڕە دەبێت و لێێدەدات و هەندێکاتیش ئارامە و لەگەڵ کوڕەکەیدا زۆر میهرەبانە ، دوای هەوڵدانێکی زۆر کەسێک دەدۆزێتەوە کە دڵنیایە ئەو دزی پاسکیلەکەیەتی و دوای دەکەوێت بەڵام خەڵکی گەڕەک هەموان پشتگیری لەگومانلێکراوەکە دەکەن و پۆلیسیش پاسکیلەکە نادۆزێتەوە لە ماڵی گومانلێکراودا بۆیە ئەنتۆنیۆ ناچار دەکرێت ئەو گەڕەکە جێبهێڵێت و بە شەرمەزاریەوە لەگەڵ کوڕەکەی ئەوێ جێدەهێڵێت و بێهیوا بووە لە دۆزینەوەی پاسکیلەکەی ، ئەنتۆنیۆ پاسکیلێک دەبینێت لەبەردەم ماڵێکدا و بە کوڕەکەی دەڵێت بەو پاسە بڕۆرەوە ماڵەوە بەڵام کوڕەکەی سواری پاسەکە نابێت و لە سوچێکەوە تەماشای باوکی دەکات ، ئەنتۆنیۆ هەوڵی دزینی ئەو پاسکیلە دەدات بەڵام خەڵکی دەیگرن و بەڵام ناهێڵن کار بگاتە پۆلیسخانە لەو کاتەدا کەسێک بە تەشەرەوە ئەنتۆنیۆ دەڵێت : چ نمونەیەکی جوان بۆ کوڕەکەت جێدەهێڵیت
 
برونۆی بچوک کڵاوەکەی باوکی هەڵدەگرێتەوە بە گریانەوە لەگەڵ باوکی قەرەباڵغیەکە جێدەهێڵێت
 
== سەرچاوەکان ==
<references />
{{Reflist}}