ساموێل بێکیت: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
چاکسازیی نووسە عەرەبییەکان، چاکسازی گشتی
چاکسازیی ژمارەکان
ھێڵی ٣٧:
 
==خوێندن==
بیڪێت لە ھەمان ئەو قوتابخانەیە خوێندویەتی ڪە (ئۆسڪار وایڵد) تێیدا خوێندوویەتی، لە ساڵی 1932١٩٣٢ چۆتە زانڪۆی (ترنتی) ڪە لەو سەردەمەدا زانڪۆیەڪی بەناوبانگ بووە لە دبلن، وە خەریڪی خوێندنی ھەردوو زمانی فەرەنسی و ئینگلیزی بووە لە زانڪۆی ناوبراو، دوواتر و لە ساڵی 1927١٩٢٧ بەڪالۆریۆس و لە ساڵی 1931١٩٣١ ماستەری لە ھونەر وەرگرتووە. ھەروەھا بیکێت دوو ساڵ لە فەرەنسا زمانی ئینگلیزی داوەتەوە.
 
==بیڪێت و جێمس جۆیس==
ھێڵی ٤٦:
 
==بیڪێت و شیعر==
ساموێل بیڪێت لە ساڵی 1930١٩٣٠ یەڪەم ڪۆمەڵە شیعری خۆی بڵاوڪردەوە، ئەم ڪۆمەڵە شیعرەی لەژێر ڪاریگەری نووسینەڪانی فەیلەسوفی گەورە (ڕێنیە دیڪارت)دا نووسیوە، بیڪێت تاوەڪوو ڪۆتایی ژیانی لەژێر ڪاریگەری ئەم فەیلەسوفە بووە. و جگە لە نووسینی شیعر، چەندین شیعری ئیتاڵی و فەرەنسی وەرگێڕاوە، ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە ئەوەیە ڪە ڕەنگە بیڪێت یەڪەم ڪەس بوبێت ھەندێڪ شیعری شاعیرانی سوریالی فەرەنسی وەرگێڕابێتە سەر زمانی ئینگلیزی، وەڪ ئەندرێ بریتۆن و پۆل ئێلوار.
ھەروەھا بیڪێت ڪۆمەڵە شیعری ڕامبۆ و شاعیری ئیتاڵی (ئۆجینیۆ مۆنتالی) وەرگێڕاوە. بیڪێت لە پیریدا سەبارەت بە قۆناغەڪانی ژیانی و قۆناغی وەرگێڕانی شیعری شاعیران دەڵێ: لەو سەردەمەدا من گەنج بووم و لە توانامدا نەبووە خۆم ھیچ بڪەم، بەم ڪارە ویستومە شتێڪ ئەنجام بدەم.
 
==بیڪێت و شانۆنامە بەناوبانگەڪە==
شانۆنامەی (لە چاوەڕوانی گۆدۆدا) یەڪێڪە لە بەناوبانگترین شانۆنامەڪانی جیھان، ڪە بیڪێت نوسەرەڪەیەتی، بەھۆی ئەم شانۆنامەیەشەوە ناوبانگێڪی زۆری دەرڪرد، ڪە بۆ یەڪەمین جار و لەساڵی 1953١٩٥٣ لە ھۆڵی شانۆیی (بابیلۆن) لە پاریس نمایشڪرا. بیڪێت سەبارەت بە نوسینی شانۆنامەڪە دەڵێت: لە ماوەی چوار مانگ و بە قەڵەمێڪی ڕەسساس و لەسەر یەڪێڪ لە تێنووسەڪانی قوتابخانە نووسیم.
 
==بیڪێت و زامدار بوون==
لە ساڵی 1938دا،١٩٣٨دا، بیڪێت و یەڪێڪ لە ھاوڕێڪانی بە شەقامێڪی پاریس پیاسە دەڪەن، لەناڪاو سواڵڪەرێڪ بێ ھیچ ھۆڪارێک چەقۆیەڪ لە بیڪێت ئەدات، چەقۆڪە ھێندەی نامێنێ بگاتە سەر دڵی و بیڪوژێ، دووای ئەوەی ڪە بیڪێت چاڪدەبێتەوە، بۆ مەبەستی زانینی ھۆڪاری بریندار ڪردنەڪە سەردانێڪی زیندان دەڪات و لە ھۆڪاری ئەم ڪارە دەپرسێت و سواڵڪەرەڪەش لە وەڵامدا دەڵێ: گەورەم داوای لێبووردن دەڪەم، نازانم لەبەرچی ئەم ڪارەم کرد.
ئیتر بیڪێت لە سواڵڪەرەڪە خۆشدەبێت. ڕەنگە ئەم ڕووداوە ھۆڪارێڪ بوبێت بۆ ئەو تێڕوانینە بێھودەییەی بیڪێت ڪە بۆ جیھان ھەیبوو، وەک زانراویشە بیڪێت پێشەنگی شانۆنامەی بێھودەییە.
 
==بیڪێت و نۆبڵ==
لە ساڵی 1969دا،١٩٦٩دا، پاداشتی نۆبڵ وەردەگرێت، بیڪێت لەوڪاتەدا لەگەڵ ژنی دووەمی ڪە ناوی (سوزان) بوو، لە پاریس دەبن، ڪاتێڪ ژنەڪەی ھەواڵی وەرگرتنی پاداشتەڪە دەبیستێت دەڵێ: وای لەم ڪارەساتە!
چونکە وا تێگەیشتبوو وەرگرتنی ئەو پاداشتە ھەموو شێوازی ژیانیان ھەڵدگەڕێنێتەوە ڪە لەسەری ڕاھاتبوون. بیڪێت بۆ ئەوەی نەڕوات پاداشتەڪە وەربگرێت، خۆی لە یەڪێڪ لە گوندەڪانی تونسدا حەشار دەدات، و یەڪێڪ لە ھاوڕێڪانی و لە ھەمان ڪاتیشدا بڵاوەڪاری بەرھەمەڪانیشی بوو بە ناوی(جیرۆم لاندۆن) دەنێرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بیڪێت دوواجار سوپاسی ئەڪادیمیای سویدی ڪرد. بیڪێت ھاوڕێڪەی ڕاسپاردبوو سەرجەم بەھای پاداشتەڪە ڪە دەیڪردە نزیکەی 73٧٣ ھەزار دۆلار، بۆ ھونەرمەندە موحتاجەڪان خەرجبڪات.
 
==دوا ساتەڪانی بیڪێت==
لە ساڵی 1989دا،١٩٨٩دا، و دوای مردنی ھاوسەرەڪەی، ساموێل بیڪێتی پیر دەگوازرێتەوە بۆ خەڵوەتگەیەڪی پیری، و لە ھەمان خەڵوەتگە و لە 22ی٢٢ی دیسێمبەری ھەمان ساڵ ڪۆچی دوایی دەڪات. بیڪێت لە دوا مانگەڪانی ژیانیدا زمانی لەگۆ ڪەوتوە و نەیتوانیوە قسە بڪات. بیڪێت و ھاوسەرەڪەی لە گۆڕستانی (مۆنبرناس)ی پاریس نێژراون، لە نزیک گۆڕە ساددە و ساڪارەڪەی ھەردووڪیانەوە، بە تەنھا تاقە دارێڪ ڕواوە، وەڪ ئەو دارە تەنھایەی لە شانۆنامەی (لە چاوەڕوانی گۆدۆدا) ھەیە.
 
== سەرچاوەڪان ==