پارێزگای ھەولێر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی 2A02:FE0:C210:4050:35C4:FB05:F226:C829 (لێدوان) بۆ دوایین پێداچ...
No edit summary
ھێڵی ٦٥:
| ١٠ || [[قەزای ڕەواندز]] || [[ڕەواندز]] || ٢٤٩٨٦
|}
 
== کشتوکاڵ ==
ھەروەک دەزانرێت ھەرێمی کوردستان بەوە دەناسرێت کە کۆنترین شوێنە کە مرۆڤ لەمێژووی خوێدا کشتوکاڵی لێوە کردبێت، ئەوەتا لەھەولێرو لەگوندی (زار چەمی) یەکەم گوندی کشتوکاڵی لەجیھاندا لەنزیک (شانەدەر) ھەبووە. ھەولێری پایتەخت بەوەجیا دەکرێتەوە کە کەشوھەوای یەکجار باش و زەویەکی بەپیت و بەرەکەتی ھەیە. بەیانیان وەزرەکان لەھەولێر دوو وەرزی چاندن ھەیە (ھاوینە و زستانە) کە لەم پێدەشتەدا لە وەرزی ھاوین بەرھەمەکانی وەک (تەماتە، خەیار، باینجان، شفتی، باڵندە، پیاز، سیر، کونجی، توتن، گوڵە بەرۆژە، فاسولیا، کودی.. ھتد) دەچێندرێت. سەبارەت بە بەرھەمەکانی زستانە ئەوا بریتیە لە (گەنم، جۆ، نیسک، نۆک، پاقڵەمەنیەکان. گەر سەیرێکی بەرھەمی پارێزگا بکەین لە بواری کشتوکاڵدا بەروبوومی سەرەکییەکان دەکرێتە چەند بەشێک:
 
# دانەوێڵە (گەنم، جۆ، برنج).
# بەرووبوومی پیشەسازی و رۆندارەکان (کونجی، گوڵە بەڕۆژە، توتن)
# سەوزەوات (تەماتە، خەیار، شفتی، گندۆرە، پیاز.)
# میوە (ترێ، سێو، قەیسی، خۆخ، ھەرمێ، ھەنار).
# پاقڵەمەنییەکان (نۆک، نیسک، فاسولیای تەڕ).
 
جێگای ئاماژەیە کە قوڵی ئاوی ژێر زەوی لەو پارێزگایە بەپێی وەزارەتی کشتوکاڵ بریتییە لە ١٠٠-١٥٠ مەتر کە ئاوێکی سازگارە و رادەی سوێریی ٤٠٠/١٠٠٠٠٠٠ ملم سێجایە، ھەرچی ئاوی سەر زەوییە لەنێوان ١٠-١٥مەترو لە ئەوانی تر سوێرترەو تەنیا بۆ ئاودێری بەکاردێت لەبەر ئەویش دەشتەکانی پارێزگا زۆر بەپیت و بەرەکەتن و ژمارەیەکی زۆر بیر ئیرتوازی لێدراوە لەدەشتەکانی (ھەولێر، ھەریر، کویسنجەق، مەخمور). سەبارەت بە رووبەری پارێزگای ھەولێر ١٤٤٧ کم دووجایە کە دەکاتە ٣٫٣%ی رووبەری عێراق.
 
 
== نەخشەکان ==