ویکیپیدیا:بێلایەنی ڕوانگە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
شائەمراز
ھێڵی ٣:
 
"بێلایەنانەبوونی ڕوانگە" لەگەڵ دوو رێبازی دیکەی "[[ویکیپیدیا:سەلماندنیبوون|سەلماندنیبوون]]" و "[[:en:Wikipedia:No original research|لێکۆڵینەوەی خۆیی نەبوون]]"، سێ ڕیبازی سەرەکیی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا پێکدێنن؛ بەکارھێنەران دەبێ سەرجەم ئەم سێ وتارە پێکەوە بەرچاوبگرن. ئەمانە ڕێبازانە پێکەوە نیشان دەدەن کە چ کەرستەیەک بە چ شێوەیەک بێت، تا لە ویکیپیدیا وەربگیرێت. ھیچ ڕێبازێکی دیکە نابێ ئەم سێ ڕێبازە بشێوێنێت و ڕێککەوتنی بەکارھێنەران ناتوانێ گۆڕانێک لەمەدا درووست بکات.
 
 
== شیکردنەوەی بێلایەنانەبوونی ڕوانگە ==
Line ١٠ ⟶ ٩:
ڕوانگەی بێلایەنانە، ھاوڕێیی بابەت ناکات و ھەروا دژایەتیشی ناکات؛ پێشنیاری وەرگرتنی بۆچوونێکی تایبەت ناکات. ھەروا کە لە ناوەکەی ئاشکرایە، ڕوانگەی بێلایەنانە خۆی ڕوانگەیەکی تایبەتە و ھەوڵی ڕاستاندن یا ڕەدکردنەوەی ڕەوانگەکانی دیکە نادات. وتارەکان دەبێ شی بکەنەوە ھەرکەس چ بڕوایەکی ھەیە و بۆچی بڕوای وای ھەیە و کام بڕوا باوترە. لەوانەیە بابەتێک ژمارەیەکی زۆر بیر و بڕوا و بۆچوونی لەسەربێت و وتارەکەی پێویست بێ ھەموو ئەوانە لەخۆ بگرێت. کاتی بەکارھێنانی سەرچاوەکان، ئاگاداری پێویستە؛ تاکوو لایەنگرانەبوونی سەرچاوە نەبێتە ھۆی لایەنگرانە بوونی وتار. ھەموو بەکارھێنەران و سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ھۆگری ڕوانگەیەکی تایبەتن؛ بەڵام گرینگ ئەوەیە چۆن بە بەکارھێنانی ھەموو سەرچاوەکان، وتارێکی بێلایەنانە بنووسرێت کە ھەموو ڕوانگەکان لەخۆ بگرێت.
 
ڕوانگەی بێلایەنانە بە مانای ھەڵسوکەوتی گونجاو لەگەڵ دوو یا چەن ڕوانگەی دژ بە یەک، ھاوکات لەیەک وتاردایە. ئەوە پێویست دەکات ھەموو ڕوانگە زۆرینەکان و کەمایەتییە بەرچاوەکان، بە ئاماژە بە سەرچاوەوە، بێنەناو وتارەکەوە. بۆیە '''نابێ''' وتارێک بەھۆی ڕوانگەی لایەنگرانە [[:en:Wikipedia:PRESERVE#Try_to_fix_problemsTry to fix problems|بسڕێتەوە]]؛ لەوانەیە لەم جۆرە وتارەدا بایەخی نەگونجاو درابێت بە ڕوانگەیەک؛ ڕێگە چارەی ئەوە کورت کردنەوە و گواستنەوەیان بۆ وتارێکی سەربەخۆیە.
 
=== فۆرمولەیەکی ساکار ===
Line ٢١ ⟶ ٢٠:
کاتێ بۆ نموونە باسی دوو ڕوانگەی دژ بە یەک دەکەین لە باسێکدا، دەبێ ئاگاداربین تاکوو ئاستی لایەنگرانی ھەردوو ڕوانگە بەقەد یەکبن. بۆ نموونە کاتێ باسی ھۆلۆکاست دەکەین و وتەیەک لە شارەزایەکی بوارەکە وەک سەلماندن دەگێڕینەوە، لە ڕەتکردنەوەشدا دەبێ وتەی شارەزایەکی بوارەکە یان کەسێک لەو ئاستەدا بگێڕینەوە.
 
کاتی باس لەسەر ڕوانگەکان، بەکارھێنانی "ھێندێ خەڵک پێیان وایە ..." یا "ڕای گشتیی ئەوەیە کە ..."، گونجاو نییە. تەنانەت کاتێ سەرچاوەی بڕواپێکراو دەڵێ کە کۆمەڵێک لە خەڵک بڕوایان بە ڕوانگەیەکە، دەبێ ڕوونی بکاتەوە کە ئەو کۆمەڵە چەندە گەورەیە. ھێندێ لە ڕوانگەکان پێویستیان ھەیە بە شیکردنەوە، تاکو خوێنەر لێی بگات؛ لەم کاتانەدا دەبێ پێناسەیەک لە ڕوانگەکە بدرێت یا شی بکرێتەوە بۆ بەشی بچووکتر و ھەر بەشە بلکێندرێ بە ھۆگرانیەوە.
 
ھەڵبژاردنی تەواو لە سەرچاوەکان، زۆر گرینگە بۆ ئامادەکردنی وتارێکی بێلایەنانە. کاتێ لەسەر ڕاستییەکانی بنەمای ڕوانگەیەک باس دەکرێ، باشتر وایە ڕاستییەکانی ڕوانگەی بەرامبەریشی باس بکەین تاکوو خوێنەر خۆی ھەڵسەنگاندن بکا و ڕاستی و درووستی بدۆزێتەوە.
Line ٣٧ ⟶ ٣٦:
 
=== بایەخی گونجاو و نەگونجاو ===
لە وتاردا نابێ بایەخی تایبەت بدرێ بە ڕوانگەیەک، مەگەر ئەوەی ڕوانگەکە پێوەندیەکی نزیکی ھەبێت لەگەڵ بابەتی وتاردا. ھەرچەن لە سەرچاوەکاندا زیاتر باسی ئەو ڕوانگە کرابێت، دەکرێ ھەر بە ھەمان شێوە لە وتارەکەدا زیاتر باسی بکرێ.
 
بۆ ڕاگرتنی بێلایەنانەبوونی وتار، دەبێ ھەموو ئەو ڕوانگانەی لە سەرچاوە بڕواپێکراوەکەدا ھاتوون، بە بەرچاوگرتنی ئاستی گرینگی، لە وتارەکەدا ھەبن. مەبەست لە بەرچاوگرتنی ئاستی گرینگی ئەوەیە کە ڕوانگەیەکی کەم بایەخ نابێ وەھا بە وردی فراوانی باس بکرێت کە خوێنەر وا تێبگات کە ئەوە بیرۆکەیەکی باوە؛ ڕوانگە بێ بایەخەکان ھەر نابێ بێنە ناو وتارەکەوە. بۆ نموونە لە وتاری زەویدا، نابێ وەھا باسی ڕوانگەی "تەختبوونی زەوی" بکرێ کە خوێنەر بیرکاتەوە کە، ئەوە ڕوانگەی باوی ئەمڕۆکەیە.
Line ٤٩ ⟶ ٤٨:
 
لەیادتان بێت کە مەرجی بایەخداربوونی ڕوانگەیەک، ئاستی بڵاوبوونەوەی ئەو ڕوانگە لە سەرچاوە بڕواپێکراوەکاندایە؛ نەک لەنێوان بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا یا جەماوەری گشتی.
 
 
== کێشەکانی بێلایەنانەبوون و چارەسەکردنیان ==
Line ٦٠ ⟶ ٥٨:
 
ئێستا ڕوانگەیەک باس دەکەین و دەبینین ناساندنی ڕوانگەکان وەک فاکت چۆن کێشە سازدەکات. کەسێک دەلێت: "جەماوەرێکی زۆر پێیان وایە ڕۆناڵدۆ باشترین یاریزانە". خوێنەر لە وەڵامی ئەمەدا دەلێت: "بەڵێ، بەس تەنھا جەماوەری حۆل" یا "جەماوەرکی زۆر یانی چەندە؟ پێموایە کەمکەس بڕوای وای ھەبێ". بەڵام ئەگەر وتەکە وەک ڕوانگەی کەسایەتییەک پێشکەش بکرێ، کێشەی وەھای لێ نابێتەوە.
 
 
== ئایین ==
لە وتارەکانی سەبارەت بە ئایین، نابێ تەنھا باسی ئەوە بکرێت کە کێ چ بیڕ و ڕا و ئایینێکی ھەیە، بەڵکوو دەبێ شێوەی پێکھاتنی ئەو بیر و ڕایەش شی بکرێتەوە. دەق و کتێبەکانی ھەریەکە لە ئایینەکان دەتوانێ سەرچاوەیەکی باش بێت بۆ ئەم مەبەستە و ھەڵبەت دەکرێ سەرچاوە زانستی و نوێکانی دیکەش بەکاربێت.
 
ھێندێ لە ھۆگرانی ئایینێکی تایبەت لەوانەیە ناڕەزاییان ھەبێت سەبارەت بە کۆڵینەوە مێژووییەکان سەبارەت بە ئایینەکەیان و بەبیر و ڕای ئەوان ئەوە سوکایەتیکردن بە ئایینەکەیان بێت؛ دەبێ ڕای ئەوانیش بەرچاو بگیرێت؛ ئەم دوو باسە دژ بەیەک نین. بە پیڕەویی لە بێلایەنانەبوونی ڕوانگە، نموونەیەک لە وتە سەبارەت بە ئایینێک، وەھای لێدێت: "..... ڕای ھۆگرانی ئەم ئایینە وایە کە ***. دۆزراوەکانی کۆڵینەوەکان دەریخستووە کە ***. ھەڵبەت ھۆگرانی ئەم ئایینە سەبارەت بەوە دەڵێن *** ....".
 
ھێندێ لە وشەکان وەک ".." و ".." لە نووسراوەکان سەبارەت بە ئاییندا دەبنە خاوەن چەن مانای جیاواز. باشتر وایە کاتی بەکارھێنانی ئەم وشانە ھەمیشە مانای ئاشکرا و فەرمیی ئەم وشانە بەرچاو بگیرێت. بەجۆرێک کە نەبێتە سووکایەتیکردن. بەشێوەی گشتی وتارەکان سەبارەت بە ئایینەکان دژواری تایبەتی خۆیان ھەیە. چ کاتی دانان و چ لە دەستکارییەکاندا.
 
 
{{سیاسەتەکان و ڕێساکانی ویکیپیدیا‏}}