ویکیپیدیا:پەڕەی بەکارھێنەر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
نوێ
ھێڵی ١٥:
== چی دەتوانم دابنێم لە پەڕەی بەکارھێنەرەکەم؟ ==
پەڕەی بەکارھێنەرەکەت بەکارھێنانێکی دیاریکراوی نییە، پەڕەکان بە گشتی بۆ دانی چەند زانیارییەکی کورتن لەبارەی خۆتەوە. بەڵام دەبێت لە زۆر شت خۆت لابدەیت، بۆ نموونە لە نووسینی زۆر دەربارەی شتێک کە ھیچ پەیوەندییەکی بە خۆتەوە نییە، ڕووداوەکانی ڕۆژانە ڕودەدەن لە ژیانت یان ھەر شتێکی تر لەو بابەتانە. ئاگاداربە کە ھەرچی شتێکت زیادکرد بۆ ویکیپیدیا، '''دواتر ناتوانیت بیانسڕیتەوە'''، ویکیپیدیا ھەموو زانیارییەکان کۆدەکاتەوە و ھەڵیاندەگرێت، ئەگەر پەڕەکەش خاڵی بکەیتەوە، ئەوا ھێشتا دەتوانرێت لە ڕێی '''مێژوو'''ی پەڕەکەوە ئەو شتانە ببینرێن کە نووسیوتن و داتناون، بۆیە دەبێت ئاگاداربیت لە دانانی زانیاری لەبارەی خۆتەوە و نابێت شتی تایبەتی لێرە دابنێیت (وەک پاسوۆرد و کۆدی کارتی بانکی یان ھەرشتێکی تایبەتی تر لەمانە.) تەنیا ڕێگە بۆ سڕینەوەی ئەم زانیاریانە '''سڕینەوەی تەواوی ھەژمارەکەتە'''.
 
== گۆڕینی ناوی بەکارھێنەر ==
بۆ گۆڕینی ناوی بەکارھێنەرت تکایە [[تایبەت:GlobalRenameRequest|داواکاری بۆ گۆڕینی ناوی گشتیی بەکارھێنەر]] بەکاربھێنە. تێبینی بکە کە پێش ئەوەی بتوانیت لەژێر ناوە نوێیەکەتدا دووبارە دەستکاری بکەیتەوە دەبێت بۆ ماوەیەکی دیارینەکراو بۆستیت تاکو ستیوارتەکانی ویکیپیدیاکان ناوەکەت دەگۆڕن. ئەمە زۆر جار لە ڕۆژێکدا تەواو دەکرێت. ھەموو بەشدارییەکانت ھەر دەمێننەوە و ناسڕدرێنەوە. بە بەکارھێنانی ''داواکاری بۆ گۆڕینی ناوی گشتیی بەکارھێنەر''، لە ھەموو پرۆژەکانی [[دامەزراوەی ویکیمیدیا]] ناوەکەت دەگۆڕدرێت. تکایە ئاگادار بە کە تەنھا چەند جارێک دەتوانیت ناوی بەکارھێنەرەکەت ھەڵبژێریت، بۆیە بە ئاگاوە ئەم کارە ئەنجام بدە.
 
[[پۆل:پەڕەکانی زانیاری ویکیپیدیا]]