بابا مەردۆخی ڕۆحانی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆتی پۆلی ھاوپلە (22): + پۆل:زانا کوردەکان+پۆل:خەڵکی سنە
No edit summary
ھێڵی ١:
'''بابا مەردووخی ڕۆحانی''' لە ساڵی [[١٩٢٣]]ی زایینی لە گوندی کاشتەر لە ناوچەی [[سنە]] لە دایک بوو. خوێندنی زانستە کۆنەکانی لە لای باوکی «شێخ حەبیبوڵڵای مودەڕڕس» دەست پێکرد. دواتر بۆ درێژەدان بە خوێندنەکەی چوو بۆ لای مەلا محەممەد مودەڕڕسی گورجی و بەدیعوززەمانی مەھی سنەیی. بابا مەردووخ ھەندێک نووسراوەی ھەیە لە بوارەکانی: فیقھ، تەفسیر، بیرکاری، لۆجیک، عرووز، قافیە و ھتد. بەناوبانگترین نووسراوەکەی کتێبی «مێژووی ناودارانی کورد»ە ({{بە فارسی|تاریخ مشاهیر کرد}}) کە بە [[زمانی فارسی]] نووسراوە. مەردووخ دوای تەواوکردنی خوێندنی زانستە کۆنەکان، چوو بۆ [[تاران]] و لەوێ دەستی کرد بە خوێندنی زانستە ئەکادەمیکەکان لە [[زانکۆی تاران]]. لە مامۆستا بەناوبانگەکانی ئەوئەو، لەو سەردەمەدا [[بەدیعوززەمانی فرووزانفەر]] ({{بە فارسی
|بدیع‌الزمان فروزانفر}}) و محەممەدی شەھابی بوون.<ref>[http://www.noormags.com/view/fa/articlepage/936/57/text کیهان فرهنگی]</ref> مەردووخ دوای تەواو کردنی زانکۆ، گەڕاوە بۆ [[پارێزگای کوردستان|کوردستان]] و دەستی کرد بە مامۆستایی لە خوێندنگەیەکان. بابا مەردووخی ڕۆحانی لە [[١٧ی کانوونی دووەم]]ی [[١٩٨٩]]ی زایینی لە شاری تاران بە ھۆی نەخۆشی [[شێرپەنجە]] کۆچی دوایی کرد.<ref>http://www.ahl-ul-bayt.org/fa.php/page,Occ1726.html?PHPSESSID=09dc9ccab6cf73c11f296412365a2d70</ref>