پاوانی ئاست-سەر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٢:
 
لە بنەڕەتدا، پاوانە ئاست-سەرەکان لە سێ گرۆی سەرەکیدا ڕێک خرابوون، ''وڵاتەکان (Countries)''، ''پۆلەکان (Categories)''، و ''فرەڕێکخراوەکان (Multiorganizations)''. جگە لەو سێ گرۆیە، گرۆیەکی زیادەش بەشێوەی ''کاتی'' درووس کرا کە تەنھا لە یەکەمین پاوانی DNS، واتە پاوانی ئارپا (arpa)، پێک دەھات. بڕیار وابوو arpa پاوانێکی کاتی بێ و بۆ ڕاگواستنی ناوەکان لە ARPANET -ەوە بۆ سیستەمی ناوی پاوانی تازە-دامەزراو کەڵکی لێ وەربگیرێ.
 
ئەگەرچی چەند ھەڵاوێرێکمان ھەیە (وەکوو <span dir=ltr>.uk</span>)، بەڵام بەگشتی، ''وڵاتەکان'' لە سیستەمی ناوی پاواندا بە کۆدی دوو-پیتیی ISO -یانەوە دیاری دەکرێن. ئەم گرۆیە زیاتر بە [[پاوانی ئاست-سەری تایبەتی وڵات|پاوانگەلی ئاست-سەری تایبەتی وڵات]] دەناسرێن. لە ٢٠٠٩-وە، وڵاتانێک بە ئەلفوبێ یان سیستەمی نووسینی نالاتینییەوە، لەجیاتیی بەکارھێنانی ناوی پاوانی [[ئەسکی]] لە سیستەمی ناوی پاواندا، دەتوانن داواکاری [[ناوی پاوانی ناونەتەوەییکراو]] (Internationalized Domain Name) بن، کە لە بەرنامە کۆمپیوتەرییەکانی بەکارھێنەراندا بە زمانی زکماکیی ئەوان نیشان دەدرێ.
 
گرۆی ''پۆلەکان'' بە [[پاوانی ئاست-سەری گشتی|پاوانگەلی ئاست-سەری گشتی]] ناویان دەرکردووە. ئەم گرۆیە لە سەرەتادا بریتی بوو لە GOV ،EDU ،COM ،MIL ،ORG، و NET.