پاوانی ئاست-سەر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.6.4) (بۆت چاکسازی: ar:مجال مستوى أعلى
No edit summary
ھێڵی ١:
'''پاوانی ئاست-سەر''' (top-level domain یان TLD) زاراوەیەکە بۆ ئاماژە بە ھەریەک لە [[ناوی پاوان|پاوانەکانی]] ھەڵکەوتوو لە بانترین ئاست لە ئاستەکانی زنجیرەپلیکانەی [[سیستەمی ناوی پاوان|سیستەمی ناوی پاوانی]] [[ئینتەرنێت]]. پاوانە ئاست-سەرەکان لە [[ناوچەی ڕیشەی DNS]]دا جێگیر دەکرێن و دێنە دامەزراندن. ئەوان لە دوایین بەشی ناوی ھەموو پاوانەکانی ئاستەکانی خوارتردا دەردەکەون. بۆ نموونە، لە ناوی پاوانی www.example.com -دا، com ناوی پاوانی ئاست-سەرە. بەگشتی، دوایین مۆرک لە یەک [[ناوی پاوانی بەتەواوی شیاوکراو]] (fully qualified domain name) ناوی پاوانێکی ئاست-سەرە. بەڕێوەبەریی کاروباری زۆربەی پاوانە ئاست-سەرەکان سپێردراوەتە ژمارەیەک ڕێکخراوەی بەرپرس. ئەم کارەش لەلایەن [[بەشدارگەی ئینتەرنێتی بۆ ناو و ژمارە پێسپێردراوەکان|بەشدارگەی ئینتەرنێتی بۆ ناو و ژمارە پێسپێردراوەکانەوە]]- [[ئایکان]] [[ICANN]] کراوە، کە بۆخۆی بەسەر بنکەی [[دەسەڵاتداری ژمارە پێسپێردراوەکانی ئینتەرنێت|دەسەڵاتداری ژمارە پێسپێردراوەکانی ئینتەرنێتدا]] ڕادەگا.
 
لە بنەڕەتدا، پاوانە ئاست-سەرەکان لە سێ گرۆی سەرەکیدا ڕێک خرابوون، ''وڵاتەکان (Countries)''، ''پۆلەکان (Categories)''، و ''فرەڕێکخراوەکان (Multiorganizations)''. جگە لەو سێ گرۆیە، گرۆیەکی زیادەش بەشێوەی ''کاتی'' درووس کرا کە تەنھا لە یەکەمین پاوانی DNS، واتە پاوانی ئارپا (arpa)، پێک دەھات. بڕیار وابوو arpa پاوانێکی کاتی بێ و بۆ ڕاگواستنی ناوەکان لە ARPANET -ەوە بۆ سیستەمی ناوی پاوانی تازە-دامەزراو کەڵکی لێ وەربگیرێ.
 
 
== جۆرەکانی پاوانی ئاست-سەر ==