ئەمیر حەسەنپوور: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز، تاگی ویکیسازی
به‌سه‌رداچوونه‌وه
ھێڵی ١:
{{ویکیسازی}}
'''ئەمیر حەسەنپوور''' (۱۰ گەلاوێژی ١٩٤٣ - ۲۴ حەزیرانی ٢٠١٧)، لێکۆڵەر و زانایەکی ناوداری کوردی خۆرھەڵاتی بوو، لەشاڕی مەھابادی خۆڕھەڵاتی کوردستان لەدایک بووە، ھەڵگری بڕوانامەی بەکالۆڕیۆس بوو لە زمانی ئینگلیزی زانکۆی تاران(١٩٦٤)، لە قوتابخانەکانی مەھاباد وانەی ئینگلیزی داوەتەوە لەنێوان ساڵانی (١٩٦٥-١٩٦٦).
 
لە١٩٦٨بەمەبەستی بەدەست ھێنانی بڕوانامەی ماجستێر لەزمانی ئینگلیزی ڕووی کردۆتە تاران، لەساڵی ١٩٧٠بڕوانامەکەی بەدەست ھێناوە، لەساڵی ١٩٧٢بڕوانامەی دکتۆراشی بەدەست ھێناوە لەزمانی ئینگلیزی و ھەر لەزانکۆی تارانیش بۆتەوە وانەبێژ، پاشان ڕووی کردۆتە زانکۆی للیۆنۆیس لە ئوربانە، لەبواری پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان و مێژوو و زمانی شاڕستانیەتەکۆنەکانی خۆڕھەڵاتی ناوەڕاست بڕوانامەی پرۆفیسۆری بەدەست ھێناوە(١٩٨٦)٫بنەمای کارەکانی لەپێناو دیاریکردنی زمانی کوردی و دڕووستکردنی زمانێکی کوردی یەکگرتوو بووە، لەدوای ساڵی ١٩٨٦ لەکەنەدا ژیاوە و بۆتە وانەبێژ لەزانکۆی ویندسۆر و کۆنکۆردیا و زانکۆی تۆرنتۆ، دواھەمین پۆستی بریتی بوو لەمامۆستای شاڕستانیەتە نزیک بەیەکەکانی خۆڕھەڵاتی ناوەڕاست، لەگرنگترین کارەکانی گرنگی دان بە بزاڤە دیموکراتی و ئازادی خوازەکان و مافی چاڕەی خۆنووسینی گەڵە ژێڕدەستەکان و کارە ڕەگەزپەرستیەکان و کۆمەڵکوژیە باوەکان.