ویکیپیدیا:بێلایەنی ڕوانگە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ١:
{{سیاسەتی ڕەسمی}}
'''بێلایەنانەبوونی ڕوانگە''' یەکێکە لە [[meta:Foundation issues|ڕێبازە سەرەکییەکانی ویکیمیدیا]] و [[ویکیپیدیا:پێنج کۆڵەکە|بناغەیەکی ویکیپیدیایە]]. ھەموو وتارەکانی [[ویکیپیدیا]] دەبێ لە ڕوانگەیەکی بێلایەنانەوە نووسرابێتن، و بەڕوونی و تەواوی تا ئەو ڕادەیەی دەکرێ ھەموو ئەو کەرستە گونجاوەی، لە [[ویکیپیدیا:سەلماندنیبوون|سەرچاوە بڕواپێکراوەکەدا]] ھاتووە بێتە ناو وتارەکانەوە. بەھیچ شێوە نابێ لەم باسە چاو بپۆشرێ و ئەمە بۆ ھەموو وتارەکان و لە ھەموو بەکارھێنەران چاوەڕوان دەکرێت.