ویکیپیدیا:ئاماژە بە سەرچاوە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب قاڵب> داڕێژە
ھێڵی ٣٣:
 
==شیوەزاری ئاماژە بە سەرچاوەکان==
لەم بەشەدا باسی ئەوە دەکەین کە چۆن دەقی ناردنەوە بخەینە سەریەک بۆ ئەوەی کاتی بەرچاوخستن شێوەیەکی جوان و گونجاوی ھەبێت. ھەر بۆیە کاتی دانانی سەرچاوەکان لە وتارەکاندا لە قاڵبیداڕێژەی تایبەت سوودوەردەگرین.
 
===پێداویستییەکانی ئاماژە===
ژمارەیەک زۆر قاڵبداڕێژە ھەن بۆ بەردەستخستنی سەرچاوەکان، کە تەنھا لە شێوەی بەرچاوخستنی زانیارییەکان جیاوازییان ھەیە و جاری واشە لە پاش و پێشی نووسینی زانیارییەکان. ئەگەر لە وتارێکدا، شێوەیەکی تایبەت بۆ ئاماژەکردن بە سەرچاوکان بەکارھاتووە، دەبێ تا کۆتایی ھەر لەسەر ئەو شێوە بنووسرێت؛ بەو مانای کە ٢جۆرە ئاماژەکردنی بە سەرچاوەکان لە وتاردا نەگونجاوە. لەخوارەوە بۆ ھەرجۆرە سەرچاوەیەک شێوازێکی پیشنیارکراو ھاتووە:
 
 
ھێڵی ٨٨:
 
==شێوازی بەشی سەرچاوەکان==
لە بەشی سەرچاوەدا و بۆ رێزکردنی سەرچاوەکان، بەکارھێنەران دڵخوازانە لە قاڵبەکانداڕێژەکان سوود وەردەگرن. بۆ بەکارھێنانی ئەم جۆرە قاڵبانە،داڕێژانە، لەلایەن ویکیپیدیاوە، نە ھاندان دەکرێ و نە بەرگری؛ تەنھا چەن خاڵ ھەیە دەبێ بەرچاو بگیرێت:
*لە بەشی سەرچاوەکانی ھەر وتارێک، تەنھا یەک شێوەی نووسینی ژێدەرەکان (واتە یەک جۆر قاڵبداڕێژە) بەکاردێت. بەو مانای ئەگەر پێش تۆ کەسێک سەرچاوەی داناوە بۆ وتارێک و شێوەیەکی تایبەتی بەکارھێناوە، تۆش دەبێ لەو شێوازە پێرەوی بکەی. ئەگەر لەسەر شیوەی ڕیزکردنی سەرچاوەکان تووشی ناکۆکی بوون، دەبێ ھەموان وەک یەکەم دەستکاریکەری سەرەکیی وتارەکە سەرچاوەکان بنووسن.
*دانانی بەشی پەراوێزەکان و بەشی تایبەتی سەرچاوەکان، ئەگەرچی ھەردوو شێوەیەکن بۆ ئاماژە بە سەرچاوەکان، بەڵام ھەریەکە دەبێ لە شوێنی خۆیان بەکاربێن. نووسەری ھەر وتار، ئەو وتارە بە تێکەڵ کردنی زانیارییەکانی وا لە چەن سەرچاوە وەریگرتووە دەینووسێت. بەڵام وتارەکە لە زاری خۆیەوە و بە وشەکانی خۆی دەنووسێت؛ لە ھێندێ شوێندا، لە ناوەڕۆکی وتاردا ڕستەیەک ڕاستەوەخۆ، لە سەرچاوەکان دەنووسێت؛ ئەمەیە کاتی بەکارھێنانی پەراوێز. ھەروا کە لە پیش ئەمە باسی کرا، پەراوێز دەبێ بەوردی لەسەر شوێنی وەرگیرانی زانیاریی باس بکات. ئینجا لەکۆتایی وتارەکەدا بەشێک بۆ سەرچاوەکان دادەنرێت کە تێیدا ئاماژەدەکرێت بە ژێدەرەکان (بە شێوەی گشتیی، نەک بە وردی).
*بەشی سەرچاوەکان ھەمیشە دەبێ دوای بەشی «بەستەرە دەرەکییەکان» و بەشی «ئەمانەش ببینە» بێت.