سیستم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

بەبێ کورتەی دەستکاری
ب (r2.7.1) (بۆت زیادکردن: ku:Pergall)
No edit summary
[[Image:System boundary.svg|left|250px]]
'''سیستەم''' (لە [[یۆنانی|یۆنانییەوە]]: ''σύστημα'' سیستێما، "تەڤاھییەکی پێکھاتوو لە چەندین پاژ یان ئەندام") کۆمەڵەیەک لە [[پێکھێنە|پێکھێنەگەلی]] کارلەیەککەر یان سەربەخۆیە کە تەڤاھییەکی یەکپارچە پێک دێنن.
 
 
لەوانەیە زاراوەی ''سیستەم'' ئاماژە بە کۆمەڵێک ڕێساش بدا کە زاڵن بەسەر پێکھاتە و/یان ئاکاردا.
 
== چەمکەکانی سیستەم ==
 
;دەوراندەور و کەوشەن
[[بیردۆزی سیستەمەکان]] جیھان وەکوو [[سیستەمی ئاڵۆز|سیستەمێکی ئاڵۆز]] دەبینێ کە بەشەکانی بەستراون پێکەوە. ئێمە سیستەم بە پێناسەکردنی کەوشەنیەوە دەستنیشان دەکەین؛ ئەمە بە واتای ئەوە دێ کە کام بوونەوەرگەل لە ناوەوەی سیستەمن و کام بوونەوەرگەل لە دەرەوەن و دەکەونە دەوراندەورەوە. پاشان بۆ تێگەیشن لە سیستەمەکە و پێشبینیکردنی ئاکار و ڕەفتاری، نموونەگەلی سادەی لێ دروست دەکەین (پیان دەوترێ [[مودێل]]). لەوانەیە ئەم مودێلانە پێکھاتە و/یان ئاکاری سیستەمەکە پێناسە بکەن.
 
;سیستەمگەلی خۆڕسک و دەسکرد
سیستەمەکان دوو جۆرن: خۆڕسک و دەسکرد (داڕێژراو). لەوانەیە سیستەمە خۆڕسکەکان ئامانجێکی ئاشکرایان نەبێ بەڵام [[دەرچوو|دەرچووکانیان]] دەکرێ وەکوو مەبەست و نیازیان چاوی لێ بکرێ. سیستەمە دەسکردەکان بۆ مەبەستێکی تایبەت دروست دەکرێن. پێویستە بەشەکانیان پێوەندییان ھەبێ؛ پێویستە ئەو بەشانە بۆ "کارکردن وەکوو یەک بوونەەر" داڕێژرابێتن.
 
;ژێرسیستەم
''ژێرسیستەم'' بە سیستەمێک دەوترێ کە خۆی پێکھێنەیەک بێ لە سیستەمێکی تر.
 
 
 
 
[[ar:نظام]]