ئیسماعیل حوسێن پوور: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب maintenance, added orphan tag
ب ←‏top: edit-tags
ھێڵی ١:
{{Orphanھەتیو|date=نیسان ٢٠١٧}}
 
'''ئیسماعیل حوسێن‌پوور'''، [[شاعیر]] و ڕۆشنبیری کوردی [[خۆراسان]]، لە ٩ی ڕێبەندانی ١٣٥٠ (٢٩ی ژانویه‌ی ١٩٧٢) لە گوندی «[[سەردارئاباد]]»ی سەر بە «[[شیروان]]» لە دایک بووە و سەرەتای خوێندنی لە هەمان شوێن دەست‌پێکردووە. پاشان بۆ درێژەی خوێندن هاتووەتە شیروان. ساڵی ١٣٧٢([١٩٩٣) وێژە و ئەدەبی فارسی لە فێرگەی مامۆستایانی شاری [[مەشهەد]] تەواو کردووە. بە دوای ئەودا لیسانسی ئەدەبی فارسی لە زانستگای ئازادی شیروان وەرگرتووە. ساڵی ١٣٨١[٢٠٠٢] لە زانستگای «[[سەبزەوار]]» دەرچووە و دوای دوو ساڵ بە داکۆکی لە بڕوانامەکەی لەسەر «شی‌کردنەوەی بابەتیی گۆرانیی کوردیی خۆراسان» فەوقی لیسانسی زمان و ئەدەبی فارسی لە هەمان زانستگا وەرگرتووە. ساڵی ١٣٧٠[١٩٩١] یەکەم بەرهەمی شێعریی خۆی خولقاندووە، کە مەسنەوییەکی درێژە بە ناوی «[[وەلاتێ من]]» و لە مێژووی زێدی لەدایکبوونی دەدوێ. لە ساڵی ١٣٧٤[١٩٩٥]ەوە شێلگیرتر لە بواری شێعری کوردییەوە هەوڵی داوە و تا ئێستا بە ئامادە‌کردنی چوار کتێب لەم بوارەدا بەردەوامە. ماوەی بیست ساڵە لەسەر فەرهەنگ و کەلەپوور و وێژەی [[پارێزگای خۆراسانی باکوور|باکووری خۆراسان]] دەکۆڵێتەوە و ژمارەیەک وتاری بە کەڵکی لە گۆڤار و بلاڤۆکەکانی ناوخۆ و بە تایبەت ناوچەدا بڵاو کردووەتەوە. بۆ ئاگاداری لە باری فەرهەنگیی کوردانی خۆراسان و چالاکییەکانی نووسەران و شاعیرانی ئەم دەڤەرە، هەروەها ناساندی هەوڵی بیست ساڵەی خۆی، شەوی ٣٠ی جۆزەردانی ١٣٩٠ [٢٠ی جوونی ٢٠١١] لە شاری شیروان، به‌ یه‌که‌وه‌ دانیشتین و له‌م باره‌وه‌ دواین.