جاک کیڤۆرکیان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
چاکسازیی نووسە عەرەبییەکان، چاکسازیی ژمارەکان
ب ←‏top: maintenance, added orphan tag
ھێڵی ١:
{{Orphan|date=نیسان ٢٠١٧}}
 
[[پەڕگە:KevorkianUCLARoyce.jpg|وێنۆک|جاک کیڤۆرکیان]]
'''جاک کیڤۆرکیان''' (ماوەی ژیان: ٢٦ی ئایاری [[١٩٢٨]] - ٣ی حوزەیرانی [[٢٠٠١]]) [[پزیشک]] و زانا و چالاکوانێکی ئەمریکی بووە، لەپێشەنگی ئەو کەسانەوە بووە کە داوای بەیاساکردنی خۆکوشتنی کردووە و لە بەناوبانگترین ووتەکانی ((مردن تاوان کردن نیە)، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئاسانکاری بۆ خۆکوشتنی نزیکەی ١٣٠ کەس کردووە و بەم ھۆیەشەوە لەنێوان ١٠ ساڵ بۆ ٢٥ ساڵ سزای زیندانیکردن دراوە بە تاوانی کوشتنی پلەی دووەم، ساڵی ٢٠٠٧ ئازاد کراوە بەو مەرجەی یارمەتی ھیچ نەخۆشێک نەدات بۆ خۆکوشتن.
 
جاک کیفۆرکیان لە ویلایەتی [[میشیگان]] لە دایکبووە، بە پلەی شەرەف لە مام ناوەندی بۆنتیاکی ناوەندی لەتەمەنی ١٧ ساڵیدا تەخەڕوجی کردووە لە ساڵی ١٩٥٤ بەشی پزیشکی زانکۆی میشیگانی تەواو کردووە، ساڵی ١٩٨٠ دەستی کردووە بە بڵاوکردنەوەی وتار لە ھەردوو گۆڤاری ئەڵمانی پزیشک و یاسا دەربارەی خۆکوشتنی بەبەزەیی، ساڵی ١٩٨٧ وەکو ڕاوێژکاری پزیشکی بۆ ڕۆژنامەی دیترویت کاری کردووە و ئامۆژگاری نەخۆشەکانی کردووە لەڕێگای خۆکوشتنی بەبەزەییەوە کۆتایی بەژیانی خۆیان بھێنن، ھەر بۆیە لەساڵی ١٩٩١ لەلایەن ویلایەتی میشیگانەوە ڕێگای لێگیراوە وەکو پزیشک کار بکا و ئامۆژگاری نەخۆشەکان بکات، لەنێوان ساڵی ١٩٩٠ بۆ ساڵی ١٩٩٨ یارمەتی نزیکەی ١٣٠ نەخۆشی داوە کە ھیوای چاکبونەوەیان لێنەکراوە خۆیان بکوژن و ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی خۆکوشتنەکانی کردووە.