ئەژدیھای کۆمۆدۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ب maintenance, added orphan tag
ھێڵی ١:
{{Orphan|date=نیسان ٢٠١٧}}
 
{{وتاری بەرز}}
[[پەڕگە:Komodo_dragon_(Varanus_komodoensis).jpg|left|thumb|ئەژدیهای کۆمۆدۆ لە نزیکەوە.]]
Line ٢٥ ⟶ ٢٧:
=== خۆراک ===
[[پەڕگە:KomodoDragonRinca1.jpg|thumb|ئەژدیهای کۆمۆدۆ]]
ئەژدیھای کۆمۆدۆ [[گۆشتخۆر|گۆشتخۆرە]]. ھەرچەندە زۆرتر گۆشتی بۆگەن و ئاژەڵی مرادرەوەبوو دەخۆن،<ref name=":8">Chris Mattison, (1992) [1989]. ''Lizards of the World''. New York: Facts on File. pp. 16, 57, 99, 175.</ref> بەڵام [[بۆسە]]<nowiki/>ش بۆ ئاژەڵی زیندوو دادەنێنەوە. کە نێچیرێکی شیاو نزیک دەبێتەوە لە بۆسەی ئەژدیھای کۆمۆدۆ، ئەژدیھاکە کتوپڕ ھێرش دەبا و گەرووی نێچیرەکە بەئامانج دەگرێت.<ref name=":5" /> وە دەشتوانێت شوێنی نێچیرەکەی بدۆزێتەوە بە بەکارھێنانی ھەستی بۆنکردنی، کە دەتوانێت ھەست بە لاشەی ئاژەڵی مردوو بکات لە دووری ٩.٥ کم. وە ئەو جۆرە خشۆکە بینراوە کە بەرازی گەورە و ئاسک لەپێ بخات بە بەکارھێنانی کلکە بەھێزەکەی.<ref>Attenborough, David (2008). ''Life in Cold Blood''. Princeton, N.J.: Princeton University Press.</ref>
 
ئەژدیھای کۆمۆدۆ لەکاتی خواردنی نێچیرە گەورەکان پێی لەسەر لاشەی نێچیرەکەی دادەنێ و پارچەی گۆشتی گەورە لە نێچیرەکەی لێدەکاتەوە و بەیەکجار قووتی دەدات. بۆ نێچیری بچووکیش، بۆ نموونە بە قەد قەبارەی [[بزن|بزنێک]]، شەویلگەکانی تا ئاستێک لێک دەبنەوە کە دەتوانێ نێچیرەکە بە تەواوی قووت بدات.<ref name=":9">Alison Ballance; Morris, Rod (2003). ''South Sea Islands: A Natural History''.</ref> لیکی ناو دەمی خواردنەکە نەرم دەکاتەوە، بەڵام ھێشتاش قووتدانی نێچیرەکەی کاتێکی زۆری دەوێت (نزیکەی ١٥-٢٠ خولەکی پێویستە بۆ قووتدانی بزنێک). ئەژدیھای کۆمۆدۆ لەوانەیە ھەوڵی خێرا قووتدانی نێچیرەکەی بدات، ئەویش بەھۆی پاڵنانی لاشەی نێچیرەکە بە درەختێک لەکاتی قووتدانی بۆ ئەوەی بە قوڕگی خۆی دا بیباتە خوارەوە. ھەندێک جار ئەوەندە بەھێز پاڵ بە دارەکەوە دەنێت، دارەکە بەردەبێتەوە.<ref name=":9" /> وە بۆ ئەوەی نەخنکێ لەکاتی خواردندا، بەھۆی لوولەیەکی بچووکی ژێر زمانی ھەناسە دەدات کەوا بە [[سی (ئەندام)|سییەکانییەوە]] بەستراوەتەوە.<ref name=":5" /> وە دەشتوانێ لە یەک ژەمدا، بەقەد %٨٠ کێشی خۆی خواردن بخوات.<ref name=":6" /> دوای نانخواردنیش دەچێتە بەر ھەتاو بۆ خێرا [[ھەرسکردن|ھەرسکردنی]] ژەمەکەی، لەبەر ئەوەی خواردنەکە لەوانەیە بۆگەن ببێت و ئەژدیھاکە ژەھراوی بکات ئەگەر درەنگ ھەرسی بکات. بەھۆی [[مێتابۆلیزم|مێتابۆلیزمە]] ھێواشەکەی، ئەژدیھایەکی گەورە دەتوانێ تەنھا بە ١٢ ژەم بژیێت لە ساڵێکدا.<ref name=":5" /> دوای ھەرسکردن، ئەژدیھای کۆمۆدۆ موو، قۆچ و ددانەکانی نێچیرەکەی لە ڕێگەی دەمییەوە فڕی دەداتە دەرەوە.<ref name=":5" />
Line ٤٢ ⟶ ٤٤:
ئەژدیھاکان لە نێوان مانگی [[گوڵان]] و [[ئاب]] زاوزێ دەکەن، وە لە ئەیلوولیش ھێلکە دادەنێن. ھەرجارەی نزیکەی ٢٠ ھێلکە دادەنێن.یا ئەوەتا چاڵێکیان بۆ ھەڵدەکۆڵن یانیش لە ھێلانەی بەجێھێڵدراوی باڵندان دایاندەنێن.<ref name=":0" /> ھێلکەکان بۆ ماوەی حەوت بۆ ھەشت مانگ سڕ دەبن و لە مانگی نیساندا دەتروکێن، کە لەو مانگەدا [[مێروو]] زۆرن. ئەژدیھا بچووکەکان لەژێر مەترسی دڕندەکان و ئەژدیھا پێگەیشتووەکان، بۆیە لە ناو دارەکان دەژین. ماوەی ٨ بۆ ٩ ساڵیان پێدەچێت بۆ ئەوەی ھەراش ببن، وە نزیکەی ٣٠ ساڵیش دەژین.<ref name=":0" />
 
مێینەی ئەژدیهای کۆمۆدۆ توانای ئەوەی هەیە بەبێ نێرینە وەچە بخاتەوە، بە ڕێگای پڕۆسەی Parthenogenesis. هەموو ئەو بەچکانەی بەو شێوەیە لە دایک دەبن لە ڕەگەزی نێرینەن.زانایان وا بیردەکەنەوە ئەوەش وا بکات ئەژدیهایکی مێیەنە بەتەنیا بتوانێت کۆمەڵگایەکی نوێ درووست بکات.<ref>[http://www.msnbc.msn.com/id/23058689/ "هەندێک هێلکەی ئەژدیهای کۆمۆدۆ دەتروکێن بەبێ بوونی نێرینە"]. MSNBC. </ref> بەڵام ئەو ڕێگایەش زیانی خۆی هەیە، چونکە لەوانەیە زیان بە هەمەچەشنی [[بۆماوە ماددە|جین]]<nowiki/>ی بگەیەنێت. کە ئەوەش دەبێتە هۆی زۆربوونی نەخۆشی و لاوازیی پاش چەند نەوەیەک.
 
وە ئەژدیهای کۆمۆدۆ سیستەمی دیاریکردنی ڕەگەزیی ZW ی هەیە، لەکاتێکدا شیردەرەکان سیستەمی XY یان هەیە. <nowiki/>
Line ٧٤ ⟶ ٧٦:
 
==پەراوێزەکان ==
 
[[پۆل:خشۆکەکانی ئیندۆنیزیا]]