جۆرج ووودکاک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە « '''جۆرج ووودکاک''' ساڵی ١٩١٢ لە شاری وینیپەگی کەنەدا لە دایک بوو و ٢٨ی جەنیوەری ساڵ...»ەوە
 
ب maintenance, added orphan, uncategorised tags
ھێڵی ١:
{{Orphan|date=نیسان ٢٠١٧}}
 
'''جۆرج ووودکاک''' ساڵی ١٩١٢ لە شاری وینیپەگی [[کەنەدا]] لە دایک بوو و ٢٨ی جەنیوەری ساڵی١٩٩٥ کۆچی دوایی کرد. بە زارۆکی بنەماڵەکەی دەچنە بەریتانیا و ساڵی ١٩٤٩ دەگەڕێنەوە بۆ کەنەدا و نیشتەجێی ئەم وڵاتە دەبنەوە. ئەو سەرەتا وەک شاعیر هاتە مەیدانەوە و دەیەی١٩٣٠ کۆمەڵە کۆڤارێکی بچووکی بڵاو کردەوە. ئاشتیخوازی ووودکاک ئەوی بەرەو [[ئەنارکیزم]] هان دا(چونکە دژایەتی کردنی توندوتیژی، گەرەنتی دژایەتی زۆرکارەتی و چەوساندنەوەش هەیە). لەم نێوانەدا هەڤاڵەتیی لەگەڵ ماریە لویز بەرنەری، ڕۆڵێکی گرنگی لە هاندانی ئەو بۆ چالاکی ئەنارکیستی لە ساڵانی ١٩٤٠ تا ١٩٤٩دا هەبوو. ئەو مامۆستای زمانی ئینگلیسی زانکۆی واشنگتۆن و هەروەها مامۆستای زمانی ئینگلیسی و توێژینەوەی ئاسیایی لە زانکۆی بریتیش کۆڵۆمبیا بوو، بەڵام ساڵی١٩٦٣ لە وانەگوتنەوەی زانکۆ دەستی هەڵگرت و هەموو کاتی خۆی بۆ نووسین تەرخان کرد. ووودکاک یەکێک لە سەرنووسەرانی بڵاڤۆکەکانی لێدوانی(شرۆڤە) جەنگ و ئازادی و هەروەها سەرنووسەر و بنیاتنەری بڵاڤۆکێکی وێژەیی بە ناوی ناو(ئێستا) بوو. هەروەها سەرنووسەری بڵاڤۆکی ئدەبیاتی کەنەدا بوو.
 
کتێبەکانی خەڵاتگەلێ وێژەیی زۆری بردۆتەوە و ساڵی ١٩٧٣ بە هۆی دەسکەوتەکانی لە نووسینی کتێبی هونەری و زانستی مرۆڤی [[خەڵاتی مۆلسۆنی]] پێ¬بەخشرا. نزیک چل کتێبی نووسیوە، زۆرتر بریتین لە گەشتنامە، مێژوو، شیعر، ڕەخنەی وێژەیی و ژیاننامەی پێشەنگان و بژاردەکانی ئەنارکیزمە. ئەم ژیاننامانە لەبارەی [[پیتەر کرۆپۆتکین]]، [[پڕۆدۆن ]]، [[ئوسکار وایڵد ]] و لایەنگرانی ئەنارکیزم وەک [[ئاڵدوس هاکسلی ]] و [[جۆرج ئۆروێڵ]]ە.
 
== سەرچاوە ==
 
Woodcock, George (1975), Anarchism, U.S.A.
 
{{Uncategorized|date=نیسان ٢٠١٧}}